کەلار/ بوتکامپی زمانی عەرەبی
3/30/2026
سەنتەری چالاكی گەنجانی- کەلار بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لە میانەی پڕۆژەی (گەنجان ئایندە دروست دەکەن - بەهێزکردنی نوێنەرایەتی و بەشداری گەنجان لە داهاتوو و پلاندانانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی کۆمەڵگا و شار و ناوچەکە) کە بە پاڵپشتی دارایی لەلایەن هاوکاری ئەڵمانی ئەنجامدەدرێت، خولێکی ڕاهێنانی بێبەرامبەر بۆ گەنجان دەکەنەوە بە ئامانجى پەرەپێدانى تواناى گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا.
بوتکامپی زمانی عەرەبی
ئەو گەنجانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە ئەتوانن لەڕێگای ئەم بەستەرەوە ناو تۆمار بکەن
ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧٤٨٤٤٨٤٨٤
ناونیشان / کەلار، سەرکەوتن – تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی کەلار
تێبینى:
بۆ بەشداربوون پێویستە تەمەنی سوودمەند لە نێوان (١٨-٣٥) بێت.




























