- بڵاوکراوەکانمان
بەڕێز: هێرۆ ئیبراهیم ئەحمد
بیرم نایه‌ت له چ قۆناغیکى خوێندندا بووم، به‌ڵام ئه‌مشه‌و ناوێک زۆر به قورساییه‌وه هاته ناو مێشکمه‌وه بۆیه ئه‌بێت ناوى ئه‌و کچه زوهره بووبێت. زوهره یه‌که‌مى پۆله‌که‌مان بوو، و له‌پڕ دیار نه‌ما. دواتر زانیم که ئه‌و کچه خوێندکاره له‌به‌ر دهستکورتیى خێزانه‌که‌ى وازى له خوێندن هێناوه. ئه‌و ڕوداوه زۆر زۆر منى ئازاردا، واملێهات به‌خه‌یاڵ خوێندنم ته‌واو ئه‌کرد و خوێندنگهیهکم له‌سه‌ر دیجله ئه‌کرده‌وه بۆ خوێندکارانى وه‌ک زوهره و خۆمم بۆ زوهرهکان ته‌رخان ئه‌کرد.
ژیان ئاڵۆز بوو و سهختیهکانیم به ڕوونتر بینى، کێشه‌کان وا زیاد بوون که ئیتر خۆمم نه‌دۆزیه‌وه تا دواى ئه‌نفاله‌کان. له‌و کاته سه‌خته پڕ ئێش و ئازاره‌دا به‌تایبه‌ت بۆ من، که به رێکه‌وت دوور بووم له کوردستان، ئازارێکى زۆر زۆر لهبیرنهچووهوهیه بۆم. له‌وانه‌یه گه‌ر له کوردستان بوومایه و له‌ناو گێژاوه‌که‌دا بوومایه کاریگه‌رییه‌که‌ى که‌متر بوایه له سه‌رم، به‌ڵام به داخه‌وه دوور بووم و بارى ده‌روونیم خراپ و خراپتر بوو.
(کورده) ى خوشکیشم هه‌م له‌به‌ر ڕووداوه‌کانى کوردستان هه‌م له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کى تایبه‌تى خۆى حاڵى زۆر خراپ بوو، له‌سه‌ر حاڵى خۆمه‌وه دڵم به‌و سووتا و چووم بۆ لاى بۆ ئه‌وه‌ى بزانم چییه‌تى. که چووم بۆلاى، وێنه‌ى منداڵێکى حه‌وت هه‌شت ساڵانه‌ى ئه‌فریقایى به‌رامبه‌ر خۆى دانابوو و ئه‌گریا. وتم چیته بۆ وا ئه‌گریت؟ چیرۆکى پرۆژه‌ى منداڵپارێزى بەریتانیاى بۆ گێڕامه‌وه و چۆن ئه‌وان یارمه‌تى منداڵانى ئه‌فریقا ئه‌ده‌ن و چۆن ئه‌میش یارمه‌تى ئه‌و منداڵه‌ى داوه، ئێستا منداڵه‌که له ئه‌فریقا ئه‌مرى خواى کردووه.
که‌وتمه دواى ئیشوکارى ئه‌و جۆره ڕێکخراوه مرۆییانه. زۆرى پێنه‌چوو مام داواى لێکردم که بێمه‌وه بۆ سه‌ر سنوور بۆ قاسمه ڕه‌ش. گه‌ڕامه‌وه قاسمه ڕه‌ش بێ ئیش و بێ کار لهڕهسمگرتنى زۆر به‌ده‌گمه‌ن زیاتر هیچى تر نه‌بوو بیکه‌م.
له سه‌ردانێکمدا بۆ ئۆردوگایه‌ک دیمه‌نێکى سه‌یرم دى، پیاوه‌کان پۆشته به قاپوت و قه‌مسه‌ڵه‌وه و منداڵه‌کان به جلى زۆر ته‌نکه‌وه. ئه‌وسا کاک (على ئیحسان) ڕێکخراوى (کراى) دروستکردبوو. که ئه‌و دیمه‌نه‌م دى زۆرم خه‌فه‌ت خوارد‌و له‌یه‌کێک له پیاوه‌کانم پرسى ئایا هیچ ڕێکخراوێک هاوکارى نه‌کردوون بۆ جل‌و به‌رگ بۆ منداڵان، پیاوه‌که وتى با، به‌ڵام ئێمه قهمسهڵهى منداڵه‌کانمان فرۆشت چونکه پێویستمان به پاره‌که‌ى بوو، پێشى وتم گوێمه‌ده‌رێ منداڵان ڕائه‌که‌ن و یارى ئه‌که‌ن سه‌رمایان نابێت. بیرۆکه‌ى منداڵپارێزیى ئا له‌م گفتوگۆیه‌وه له‌لام گه‌ڵاڵه بوو.
هه‌وڵێکى زۆرمدا بناغه‌ى منداڵپارێزییهکى کوردستانیى دابنێم به‌ڵام به داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم. ئه‌مویست کوردستانى بێت چونکه لاى من یه‌کێک له گه‌وره‌ترین گوناهه‌کان به سیاسیى کردنى منداڵه. منداڵێک که له منداڵییه‌وه وه‌ک ڕۆبۆت په‌روه‌رده بکرێ قه‌ت که‌ڵکى بۆ خۆى و میلله‌ته‌که‌ى و سه‌رکرده سیاسییه‌کانى نابێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا توانیمان دواى دروستبوونى منداڵپارێزیى له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وت بڕۆین و ئه‌و منداڵانه‌ى منداڵپارێزیى سه‌رپه‌رشتییان ئه‌کات یان له یه‌کێک له پرۆژه‌کانى منداڵپارێزیی سودمه‌ندن به دوور بگرین له سیاسه‌ت. لهگهورهبوونیاندا چ جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرن مه‌علوم به دڵ هه‌ڵیئه‌بژێرن و ئه‌بن به خاوه‌نى ڕا و بۆچوونى خۆیان.
گێژاوه قورسه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد و له‌سه‌رکه‌وتن و ژێرکهوتنهکانى ڕاپه‌ڕیندا پرۆژهکهمم له‌بیر چووه‌وه. سه‌ره‌نجام له قه‌ڵاچوالان گیرساینه‌وه. ئه‌وسا سلێمانى به ده‌ست سه‌دامه‌وه بوو. ڕوناکه ڕه‌شى هاوڕێى شامم هاتبوو بۆلام. ئه‌وسا ماڵمان له کۆنه بیناکه‌ى جه‌یشى شه‌عبیدا بوو، نازانم چۆن قسه هاته سه‌ر پرۆژه من باسى پرۆژه کۆنه‌که‌مم بۆ کرد، ئه‌و وتى بۆ ئێستا ده‌ستى پێناکه‌یت، وتم نازانم ڕێکخراو یان مونه‌زه‌مه چۆن دروستئه‌کرێت.
ئه‌و وتى زۆر ئاسانه هه‌ر ئێستا ئه‌توانین بیکه‌ین. په‌یڕه‌و پڕۆگرامێک و ئارمێک و کادر بۆ ئیش‌کردن بدۆزینه‌وه و ده‌ستبه‌کار بین. په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه‌که دواکه‌وت به‌ڵام ئیش‌کردن و ئارمه‌که هه‌ر زوو جێبه‌جێ کرا.
بۆ ئارمه‌که کاک ئاکۆ پێشمەرگە بوو له مه‌قه‌ڕى خۆمان و خۆشى هونه‌رمه‌ند بوو به‌وم وت، ئارمێکم بۆ بده به دروستکردن که واتاى پاراستنى منداڵ بگه‌یه‌نێت منداڵێک ده‌ستێک، شتێ له‌و بابه‌ته، کاک ئاکۆ چوو بۆ سلێمانى و به چه‌ند نمونه‌یه‌که‌وه هاته‌وه، و ئارمه کۆنه‌که‌ى منداڵپارێزیمان په‌سه‌ند کرد به‌چه‌ند گۆڕانێکى بچووکه‌وه، ( به‌داخه‌وه تا ئێستا نازانم ئه‌و هونه‌رمه‌نده کێ بوو که ئه‌و ئارمهى دروستکرد).
وه‌ک کادریش دکتۆر کرمانجم بیرکه‌وته‌وه که له خوێندنگه‌که‌ى ماوه‌ت ناسیبووم که له‌دواى ڕاپه‌ڕین هه‌ر ژوورى ئه‌و قوتابخانه‌یه مقه‌ڕى به‌شێکى (ى.ن.ک) بوو که ئه‌وسا ئه‌و له خه‌سته‌خانه مهیدانیهکهدا له‌وێ ئیشى ئه‌کرد وه‌ک پزیشکێک و کێشه‌ى زۆر قورسى چه‌ند هاووڵاتییهکم بوو به توشه‌وه، ئه‌و زۆر به پیاوانه هاوکارم بوو بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئه‌و مرۆڤانه. دواتر دکتۆر کرمانج باقى ستافه‌که‌ى دانا، که بریتیبوون وه‌ک ئه‌وانه‌ى که له بیرمدان (کاک یاسینى په‌پووله که‌تائێستاش سه‌رپه‌رشتیى گۆڤارى په‌پووله ئه‌کات، کاک وریا، کاک سۆرانى کۆمپیوته‌ر، هه‌روه‌ها هه‌ردوو ڕووناکه‌که‌ى منداڵپارێزیى) له‌گه‌ڵ داواى لێبووردن له‌وانه‌ى که ناویانم له بیر نه‌ماوه.
به بیست هه‌زار دینارى که ئه‌وسا پێى ئه‌وترا فۆتۆکۆپى و یه‌ک خانوو له خانووه‌کانى قه‌ڵاچوالان زۆر به فه‌قیرانه ده‌ستمان به ئیش کرد، جلمان له کۆنه ئه‌کڕى و دابه‌شمان ئه‌کرد به‌سه‌ر منداڵاندا، پێداویستییه بچوکه‌کانى خه‌ڵک و منداڵانمان جێبه‌جێ ئه‌کرد. بۆ مێژووش کارمه‌نده‌کانى منداڵپارێزیى خۆبه‌خش کاریان ئه‌کرد و تا ئێستاش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى له ڕێکخراوه‌کانى تردا کار ئه‌که‌ن ئه‌کرێت بڵێین به نیوه خۆبه‌خش کار ئه‌که‌ن.
هه‌ر له کاتى ده‌ست بهکاربوونیشمانهوه شانازى خوشکم له له‌نده‌ن هه‌وڵیدا که به ڕه‌سمى مۆڵه‌ت وه‌ربگرین تا بتوانین له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش هه‌م کاربکه‌ین هه‌م فه‌ند په‌یدا بکه‌ین بۆ ناوه‌وه.
دواى ئازادبوونى سلێمانیش بیرۆکه‌ى گۆڤارى په‌پووله‌م لا گه‌ڵاڵه بوو، به هاوکارى چه‌ند نوسه‌رێکى به‌ڕێزى وه‌ک مامۆستا (عومه‌ر عه‌لى ئه‌مین) یه‌که‌م گۆڤارى په‌پووله ئاماده‌کرا بۆ چاپ، زۆر باشم بیره ئه‌و ڕۆژه نه‌ورۆز بوو که به‌ده‌ستى خۆم گۆڤاره ئاماده کراوه‌که‌م برد بۆ یونسێف تا بیبه‌ن له به‌یروت له چاپى بده‌ن و بۆمانى بهێننه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه له چه‌ند نوسخه‌یه‌کى به قاچاغى به‌ولاوه قه‌ت ئه‌و ژماره‌یه نه‌یتوانى سنور ببه‌زێنێت و بگاته ده‌ست منداڵه ئازیزه‌کانمان، به‌ڵام مرۆڤ بۆ خوا بڵێت یونسێف گۆڤاره‌که‌ى وه‌ک خۆى ده‌قاو ده‌ق چاپ کردبوو.
دواى ئه‌و ژماره‌یه به تواناى چاپخانه‌کانى کوردستان که ئه‌وسا ته‌نیا له هه‌ولێر چاپخانه هه‌بوو دووه‌م ژمارهیمان به چاپ گه‌یاند، دواتر له‌به‌ر گرانیى مهسرهفهکهى و که‌م دهرامهتیمان ده‌رچوونى په‌پووله‌مان ڕاگرت.
ڕوناکه ڕه‌ش له سویده‌وه هیمه‌تى بۆ کردین و یارمه‌تى بۆ په‌یدا کردین، خۆمان لێره له‌گه‌ڵ (EU یەکێتی ئەوروپا) و یونیسێف و منداڵپارێزى بەریتانیا و هه‌ندێک ڕێکخراوى تردا که‌وتینه یارمه‌تى په‌یداکردن و ئیش‌کردن و له هه‌ولێر و کۆیه وهه‌ڵه‌بجه ودهۆک ئۆفیسمان کرده‌وه و له هه‌ندێ شوێنى تریش نوێنه‌رمان دانا.
ئیشه‌کانمان ڕۆژ به ڕۆژ گه‌شه‌یان ئه‌کرد تا ساڵى 1996 که توشى نه‌هامه‌تى و دهربهدهریى بووینه‌وه. دواى گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سلێمانى چه‌ندین کادرى سه‌ره‌کى و ناسهرهکیمان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تى (گوام)دا چوون بۆ ئه‌مه‌ریکا و شه‌و دره‌نگ کلیلى ده‌رگاى منداڵپارێزییان بۆ هێنام. به‌ڵام ڕۆژى دووه‌م ده‌رگاى منداڵپارێزیى کرایه‌وه و ئاهه‌نگ خانى هاوسه‌رى دکتۆر که‌مال خۆشناو و کاک یاسین و کاک وریا ده‌ستیان کرده‌وه به کار و منداڵپارێزیى ژیایه‌وه.
دواتر برازاى به‌ڕێز کاک دانا ده‌ستى کرد به کارکردن و خۆى و کاک کامه‌ران و باقى کادره‌کان به دڵسۆزییه‌وه ده‌ستیانکرد به‌کارکردن و به گه‌شه‌پێدانى کاره‌کانیان و باشتر خزمه‌تکردنى منداڵان و فراوانترکردنى بواره‌کانى خزمه‌ت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى منداڵپارێزییهوه کۆسپ و ڕێگرییه‌کى زۆرمان بۆدروستکرا چ له‌ناو کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ڵام چونکه کارمه‌نده‌کانى منداڵپارێزیى خۆشه‌ویستییان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به کاره‌که‌یان و زۆر به دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تیان ئه‌کرد، هه‌رگیز ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه نه‌یانتوانى پێش به پێشکه‌وتنى منداڵپارێزیى بگرن. له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینێکى زۆردا بۆیان، هیوام هه‌ر سه‌رکه‌وتنیانه.