زیاتر بزانە
  • English
  • |
  • عربی
  • |
  • کوردی
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵ
    Logo
    • سەرەکی
    • ئێمە کێین
    • ئێمە چی دەکەین
    • بڵاوکراوەکانمان
    • بەشداری بکە

    گەڕان

    سەرەکیئێمە کێین
    ئێمە چی دەکەین
    بڵاوکراوەکانمان
    بەشداری بکە

    ببە بە بەشێک لە KSC

    • ببە بە خۆبەخش
    • گرتنەخۆی منداڵ
    • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
    • ڕاهێنانەکان

    ببە بە هاوبەشمان

    • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵبەخشین
      بەخشین

      ببە بە بەشێک لە KSC

      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      • ڕاهێنانەکان

      ببە بە هاوبەشمان

      • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن

      بابەتەکانی هەواڵەکان:

      • هیچ هەواڵێک نەدۆزرایەوە:

      بابەتەکانی بڵاوکراوەکان:

      • هیچ بڵاوکراوەیەک نەدۆزرایەوە
      سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      ئێمە کێین / سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      سارا ڕەشید

      سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      خاتوو سارا ڕەشید لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣  وەک سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەستبەکاربووە. ئەرکی سەرپەرشتی کردنی کارەکانی ڕێکخراوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجی منداڵپارێزی کوردستان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشتر لە ڕێگەی دابینکردن و دەستەبەرکردنی پاراستن و تەندروستی و پەروەردە بۆ هەموو منداڵێک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق

      خاتوو سارا لە ساڵی ٢٠١٤، وەک سەرپەرشتیاری پلاندانان و جێبەجێکردن و پێداچوونەوە لە بەرنامەی فریاگوزاری لە کاتی کارەسات بۆ ئاوارە و پەنابەران دەستبەکاربووە، و هەروەها یارمەتیدەر بووە بۆ ڕێکخستنی چەندین کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

        

      لە درێژەی کار و چالاکییەکانی، سەرپەرشتی کەرتی پاراستنی منداڵی کردووە بۆ هەماهەنگی کردنی هاوکارییەکان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان، و لە هەمان کاتدا گرنگییەکی زۆری داوە بە کەیسی منداڵی ئیشکەر و هاوسەرگیری پێشوەختەی منداڵ، وە سەرپەرشتی کار و چالاکییەکانی دەستەی منداڵی ئیشکەری کردووە کە لەو ڕێگەیەوە دەستپێشخەر بووە بۆ بنیاتنانی لیژنەیەکی فەرمی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی منداڵ کە لە ئێستادا بەردەوامن لە کارکردن.

      لەماوەی ساڵی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆریداوە بۆ گەیاندنی پەیامی چالاکییەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ مەودایەکی فراوانتر. وەک ئەنجامدانی هەڵمەتی "نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر، بەڵێ بۆ ژیان"، کە ڕێخۆشکەر بوو بۆ هاندانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری باشتر و کاریگەرتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و بانگەشەکردن بۆ گرتنەبەری چارەسەری شیاندنەوە و ڕاهێنانی ئالوودەبووان نەک زیندانیکردنیان.

      هەروەها سارا خان سەرپەرشتیار و دەستپێشخەری بیرۆکەی هێنانی دەرمان و تیمی پزیشکییە لە دەرەوەی وڵات بۆ دابینکردنی چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی چارەسەری حاڵەتەکەیان تایبەتە یاخود لە عێراقدا بەردەست نییە.

       بە خۆشحاڵییەوە توانراوە لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە، ٧٥٦٩ منداڵ کە هەڵگری حاڵەتەکانی زگماکی (دڵ و درزی لێو و مەڵاشوو و ناڕێکی بڕبڕەی پشت) بوون لە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان لەلایەن تیمە نێودەوڵەتییەکان یاخود لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامبدرێت.

      و جێی باسە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە بەردەوامی و چالاکانە هاوشانی هاوپیشەکانی کاریکردووە و هەوڵیداوە لە پێناو تەواوکردنی یەکەمین نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە وڵاتەکەدا، ئەمەش لە ڕێگەی هێنانی کەسانی شارەزا لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی منداڵان چیدی ناچار نەبن بۆ نەشتەرگەری دڵ پەنا بەرن بۆ دەرەوەی وڵات.

      خاتوو سارا لە ساڵی ٢٠١٩ وەک پاڵەوانی وڵات بۆ شێرپەنجە دەستنیشانکراوە، لەڕێگەی وەرگرتنی ڕاهێنانی تایبەت لەلایەن ڕێکخراوی (UICC) Union for International Cancer Control دەربارەی سەرکردایەتیکردن و بانگەشەکردن بۆ پەرەدان بە پلانێکی نەتەوەیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە.

      خۆشبەختانە توانیویەتی سنورەکان تێبپەڕێنێت لە ڕێگەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەک ئەندام لە دەستەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی زەمینلەرزەکەی سوریا و تورکیا.

      هەروەها بەشداربووە لە لێکۆڵینەوەیەک کە دەربارەی دیبلۆماسیەتی تەندروستی جیهانی لە عێراق بۆ گۆڤاری  “Medicine, Conflict and Survival” لە مانگی ئازاری ٢٠١٤ ئەنجامدراوە.

       دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بینەری بن: https://www.tandfonline.com/doi/abs/10.1080/13623699.2014.890827

      خاتوو سارا هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن لە دوای ئەنجامدانی توێژینەوە دەربارەی خەمڵاندنی ڕێژەی مردن لە جەنگی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەت، و هەروەها هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشە لە کۆلێژی کینگز لە لەندەن.

      خاتوو سارا ڕەشید خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە ١٥ ساڵە لە بواری تەندروستی جیهانی و گەشەسەندنی دوای ململانێ. لە هەمانکاتدا گرنگییەکی زۆر دەدات بە مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵان.

      دەتوانیت سەردانی ماڵپەری سەرەکی سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بکەیت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە ڕێگەی ئەم لینکەوە

      وێنەکان

      gallery images
      gallery images
      gallery images
      gallery images
      Logo

      بەخشینەکانت کارەکانمان ئاسان دەکەن بەهۆی ئێوەوە، کارەکەمان دەتوانێت بەردەوام بێت.

      ئێستا ببەخشە
      • چی دەکەین
      • ئێمە کێین
      • دەربارەی ئێمە
      • ئەرک و دیدگا
      • نامەیەک لە دامەزرێنەری منداڵپارێزی کوردستانەوە
      • بڵاوکراوەکانمان
      • بەشداریبکە
      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      گەلەری وێنەهەواڵەکانڕاپۆرتەکانKSC WebmailKSC Portal
      Location in the map.
      نەخشە بکەرەوە
      پەیوەندیمان پێوەبکە: 408, Rizgary Hapsa Xani Naqib St. Slemani, Kurdistan region of Iraq. +964 53 330 1040

      Copyright ® Kurdistan Save the Children