زیاتر بزانە
  • English
  • |
  • عربی
  • |
  • کوردی
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵ
    Logo
    • سەرەکی
    • ئێمە کێین
    • ئێمە چی دەکەین
    • بڵاوکراوەکانمان
    • بەشداری بکە

    گەڕان

    سەرەکیئێمە کێین
    ئێمە چی دەکەین
    بڵاوکراوەکانمان
    بەشداری بکە

    ببە بە بەشێک لە KSC

    • ببە بە خۆبەخش
    • گرتنەخۆی منداڵ
    • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
    • ڕاهێنانەکان

    ببە بە هاوبەشمان

    • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن
    پەیوەندیمان پێوەبکەسکاڵای تاوان بەرامبەر منداڵبەخشین
      بەخشین

      ببە بە بەشێک لە KSC

      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      • ڕاهێنانەکان

      ببە بە هاوبەشمان

      • لەگەڵ ئێمە ببە بە هاوبەش و هاوکاری کۆمه ڵگه بکه ن

      بابەتەکانی هەواڵەکان:

      • هیچ هەواڵێک نەدۆزرایەوە:

      بابەتەکانی بڵاوکراوەکان:

      • هیچ بڵاوکراوەیەک نەدۆزرایەوە

      یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی دەربارەی منداڵان و گەنجان: مافەکان، ئاڵنگارییەکان و چارەسەرەکان

      دەنگی منداڵان و گەنجان و ئەو داهاتووەی کە شایستەیانە

      سلێمانی، هەرێمی کوردستان، عیراق
      NOVEMBER 3-4 2026

      کورتەیەک دەربارەی کۆنفرانسەکە

      زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەربارەی منداڵان و گەنجان پێشکەشدەکات. بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، کەسانی ئەکادیمی و بڕیاردەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە گرنگانەی کە کاریگەری هەیە لەسەر منداڵان و گەنجان لە عیراق و جیهان بە گشتی.

      ئامانجی کۆنفرانس

      کۆنفرانسەکە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی زانیاری و دروستکردنی پەیوەندی نوێ و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و بیروبۆچونەکان لە نێوان لایەنە جیاوازەکانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە. ئەمەش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستی و ئەنجامدانی پانێلی گفتوگۆ بەسەرپەرشتی کەسانی بە ئەزموون. هەروەها بەشداربووان زانیاری وەردەگرن دەربارەی بابەتەکانی مافەکانی منداڵان و پەروەردە و تەندروستی و پاراستن و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری. لەدەرەنجامدا گفتوگۆکان دەتوانن هاوکاربن بۆ بەستنەوەی توێژینەوە ئەکادیمییەکان بە ئەزموونی کرداری و مەیدانی.

      زانیاری سەرەکی

      کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق بەڕێوەدەچێت و ڕێکدەخرێت لەژێر چاودێری:

      ·         پرۆفیسۆر د. کۆسار محمد على، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

      ·         بەڕێز سارا لەتیف ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان

      بابەتەکانی کۆنفرانس

      ئاشنا بن بە بابەتە سەرەکییەکانی کە دەخرێنەڕوو لە کۆنفرانسەکەدا

      1

      کارکردنی منداڵان و سیستەمی پاراستنی منداڵ

      • هۆکارە ڕیشەییەکان و پاڵنەرە (کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکان)ی تایبەت بە کارکردنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

      • کاریگەرییە کورت و درێژخایەنەکانی کارکردنی منداڵان لەسەر پەروەردە، تەندروستی و خۆشگوزەرانی منداڵان.

      • چوارچێوەی پاراستنی بەرکار لە ئێستادا، بۆشاییەکان و ئاستەنگەکانی جێبەجێکردن.

      • کاریگەرییەکانی رێگریکردن، وەڵامدانەوە و چاکسازی.

      2

      پەروەردەی گشتگیر و پەروەردەی تایبەت

      • ئاستەنگە کۆمەڵایەتی، کلتووری و دامەزراوەییەکان لە بەرامبەر (سیستمی تێکەڵاوکردن) پەروەردەی گشتگیر.

      • هەڵسەنگاندن و بەڕێوەچونی پرۆسەی دەستنیشانکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

      • ناسینەوە، هەڵسەنگاندن و دەستنیشانکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

      • شێوازەکانی وانەوتنەوە، ژینگەی فێربوون و توانای مامۆستایان.

      • ڕێنمایی و سیستەمی پشتیوانی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

      3

      کوالیتی و یەکسانی لە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی منداڵان

      • ڕێگریکردن، دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییە لە پێشینەکانی منداڵان، بەتایبەت نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵی منداڵان.

      • خۆراک، گەشەکردن و بەرەوپێشچونی منداڵان، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان.

      • ئاڵۆزکاری هۆرمۆنی، میتابۆلیکی و دەماری منداڵان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی منداڵان بە گشتی و نەخۆشی دڵ.

      • چاودێری پەرستاری، چاودێری و بەڕێوەبردنی پزیشکی و مۆدێلی یەکگرتوویی پزیشکی، پەرستاری و چاودێری دەرونی و کۆمەڵایەتی.

      • دەستگەیشتن، کوالیتی و ئاستەنگەکانی سیستەمی تەندروستی کە کاریگەری لەسەر منداڵان دەکەن.

      4

      چوارچێوە یاساییەکان و کارگێرییەکان بۆ منداڵان و گەنجان

      • یاسا نیشتیمانی و هەرێمییەکان بۆ پاراستنی منداڵان و گەنجان.

      • یەکخستنی یاساکان لەگەڵ ستاندارد و پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی منداڵان.

      • بۆشاییەکان لە یاساکانی تایبەت بە منداڵان و میکانیزمەکانی جێبەجێکردن.

      • وەڵامدانەوەی یاسایی بۆ ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە گەنجان کە سەرهەڵدەدەن.

      5

      بەهێزکردنی گەنجان، دابینکردنی کار و گرتنەخۆی ئابووری

      • گەشەپێدانی لێهاتووییەکان، فێربونی رێگاکانی بەدەستهێنانی کار و بزنسی سەربەخۆ.

      • بێکاری گەنجان، کاری ڕێکخراو و ناڕێکخراو ، و هەلی کاری شیاو.

      • بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم بەشداریی ئابووری بۆ گەنجان.

      • سیاسەت و بەرنامەکانی پێشخستنی بژێوی ژیانی بەردەوام بۆ گەنجان.

      6

      بەشداریکردنی گەنجان، ڕابەرایەتی و بەشداری هاووڵاتی

      • بەشداریکردنی گەنجان لە بڕیاردان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی.

      • گەشەپێدانی سەرکردایەتی و پەروەردەی مەدەنی.

      • بەشداری تێکەڵ و گشتی کۆمەڵە پەراوێزخراوەکانی گەنجان.

      • میکانیزمەکان بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی گەنجان لە سیاسەتی گشتی.

      7

      ئاسایشی دیجیتاڵ، میدیا و تەکنۆلۆژیا

      • سەلامەتی ئۆنلاین، هێرشی ئەلیکترۆنی و مەترسییەکانی ئیستغلالکردنی دیجیتاڵی.

      • کاریگەری میدیا لەسەر ناسنامە، ڕەفتار و تەندروستی دەروونی.

      • شارەزایی و زانینی دیجیتاڵ و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تەکنۆلۆژیا.

      • وەڵامە یاسایی و پەروەردەییەکان بۆ ئاستەنگە دیجیتاڵەکان.

      8

      ژینگە، گۆڕانی کەشووهەوا و داهاتووی منداڵان

      • تێکچوونی ژینگەیی و مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشووهەوا کە کاریگەریی لەسەر منداڵان دەکەن.

      • کاریگەرییەکان لەسەر تەندروستی، پەروەردە، ڕاگواستن(ئاوارەبوون) و بژێوی ژیان.

      •  دەستپێشخەرییەکانی چالاکی کەشوهەوا و هۆشیاری بە سەرکردایەتی منداڵان و گەنجان.

      • وەڵامی سیاسەت و کۆمەڵگا بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو.

      9

      کۆچی گەنجان، گواستنەوە و یەکگرتنەوەی کۆمەڵایەتی

      • پاڵنەرەکانی کۆچی گەنجان و ئاوارەبوون.

      • کاریگەریی کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونی لەسەر گەنجان.

      • دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و دامەزراندن و خزمەتگوزاری بۆ گەنجانی کۆچبەر.

      • یەکگرتنەوە(تێکەڵکردن)، نزیکبونەوەی کۆمەڵایەتی و وەڵامدانەوەی سیاسەت.

      10

      بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی گەنجان

      • هۆکارەکانی مەترسی و ڕێژەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لەنێو گەنجان.

      • پەیوەندیەکان لە نێوان تەندروستی دەروونی، ئازاری دەروونی (تراوما) و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

      • ڕێکارەکانی ڕێگرتن، چارەسەرکردن و چاکسازی.

      • دەستێوەردانەکان لەسەر ئاستی  کۆمەڵگا، خێزان و سیاسەتی گشتی.

      کاتی ماوە بۆ کۆنفرانس

      --
      ڕۆژ
      :
      --
      کاتژمێر
      :
      --
      خولەک
      :
      --
      چرکە

      داواکاری بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوە

      بانگهێشتی توێژەران و پسپۆڕان و شارەزایان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانییان بۆ پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن.

      دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پوختەی توێژینەوە

      دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پوختەی توێژینەوە

      January 30, 2026

      لەماوەی ١٥ ڕۆژدا وەڵامی پوختەی توێژینەوەکان دەدرێتەوە

      دوا مۆڵەت بۆ توێژینەوەی تەواو

      دوا مۆڵەت بۆ توێژینەوەی تەواو

      April 30, 2026

      دەبێت توێژینەوەی کۆتایی پێشکەشبکرێت

      داواکاری بۆ بەشداریکردن لە پانێڵی گفتوگۆ

      هەروەها توێژەران و ڕێکخراوەکان دەتوانن پێشنیاری ئەنجامدانی پانێلی گفتوگۆ سەبارەت بە بابەتەکانی کۆنفرانسەکە پێشکەشبکەن.

      پێشکەشکردنی پێشنیاری پانێڵ

      ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن بۆ توێژینەوە پزیشکی و زانستە مرۆڤایەتیەکان و مرۆییەکان

      گشت توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری سلێمانیی زانستە مرۆڤایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە. گۆڤاری سلێمانیی زانستەمرۆڤایەتیەکان، گۆڤارێکی ئەکادیمی هەڵسەنگێندراوی وەرزییە، زانکۆی سلێمانی دەریدەکات و توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکانی زانستە مرۆییەکاندا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی بڵاودەکاتەوە.

      بینێرە بۆ:

      chyconf@univsul.edu.iq | conference@ksc-kcf.org

      ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تێچووی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ.

      بەشداربە لەگەڵمان لە کۆنفڕانسەکەدا

      بەشێک بن لەم ئیڤێنتە گرنگە و بەشداربن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ منداڵان و گەنجان لە ناوچەکەدا.

      2
      ڕۆژ
      5+
      وتارێژەکان
      100+
      بەشداربووان
      ئێستا خۆت تۆمار بکە

      بۆ پەیوەندیکردن

      بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە

      سەرۆکی لیژنەی زانستی

      پرۆفیسۆر دکتۆر ئاسۆ فایق ساڵح

      +٠٧٧٠١٤٧٤٧٠١aso.salih@univsul.edu.iq

      سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری

      شلێر سەردار ڕەمزی

      +٠٧٧٠١٥٥٠٤٥٣shler@ksc-kcf.org
      Logo

      بەخشینەکانت کارەکانمان ئاسان دەکەن بەهۆی ئێوەوە، کارەکەمان دەتوانێت بەردەوام بێت.

      ئێستا ببەخشە
      • چی دەکەین
      • ئێمە کێین
      • دەربارەی ئێمە
      • ئەرک و دیدگا
      • نامەیەک لە دامەزرێنەری منداڵپارێزی کوردستانەوە
      • بڵاوکراوەکانمان
      • بەشداریبکە
      • ببە بە خۆبەخش
      • گرتنەخۆی منداڵ
      • بەخشین بۆ داوای بەپەلە
      گەلەری وێنەهەواڵەکانڕاپۆرتەکانKSC WebmailKSC Portal
      Location in the map.
      نەخشە بکەرەوە
      پەیوەندیمان پێوەبکە: 408, Rizgary Hapsa Xani Naqib St. Slemani, Kurdistan region of Iraq. +964 53 330 1040

      Copyright ® Kurdistan Save the Children