- بڵاوکراوەکانمان

بڵاوکراوەکانمان / بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
منداڵپارێزی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتی لەناکاو لە ئەگەری پەرەسەندنی بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا
6/18/2025
ڕاگەیەنراو
منداڵپارێزی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ وەڵامدانەوەی حاڵەتی لەناکاو لە ئەگەری پەرەسەندنی بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا
سلێمانی، عێراق – ١٨ حوزەیران ٢٠٢٥: منداڵپارێزی کوردستان بە وریاییەوە چاودێری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای ناوچەکە دەکات، کە بەردەوام لە هەڵکشاندایە بە هۆی بەردەوامی بۆردومانەکان بۆ سەر ناوچە سڤیل نشینەکان.
وەک ڕێکخراوێک، ئەرکی سەرەکیمان پاراستنی منداڵان و خێزانەکانە لە هەموو بارودۆخێکدا. لە ئێستادا نیگەرانییەکانمان زیادیکردووە بە هۆی ئەو دەرەنجامە مرۆییە مەترسیدارانەی کە دەکرێت ڕووبدەن بەهۆی پەرەسەندنی ئەم قەیرانەوە. عێراق سنووری ١٥٩٩ کلم هەیە لەگەڵ ئێران و لەم مەودایەدا چەند وێستگەیەکی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەیە کە مەترسییەکانی ڕودانی هێرشی سەربازی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.
دەمانەوێت ئاماژەش بەوە بدەین کە بە داخەوە هەمیشە لە شەڕ و ململانێکاندا کەسانی بێ تاوان وەک منداڵان دوچاری زۆرترین مەترسییەکان دەبنەوە، هەر بۆیە داوا لە هەمو لایەنەکان دەکەین خۆڕاگر بن و لە ڕێگەی گفتۆگۆ بە دوور لە جەنگ ڕێکبکەون پێش ئەوەی درەنگ بێت و ململانێکانی ناوچەکە بەرەو کارەسات بڕۆن.
لە ئێستادا، منداڵپارێزی کوردستان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر. هەر بۆ ئەم مەبەستەش کارمەندان و خۆبەخشانی هێڵی پێشەوەی ڕێکخراوەکەمان ڕاهێنانیان پێدەکرێت و ئامادەدەکرێن بۆ بەڕێوەبردنی کارەسات و وەڵامدانەوەی حاڵەتی لەناكاو و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لەهەر شوێن و کاتێکدا. هەروەها بە دڵنیایەوە پێشوازی دەکەین لەهەر لایەن دامەزراوەیەکی حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە خوازیاربن بۆ هاوکاری کردن و پاڵپشتیکردنمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی هاوکارییە مرۆییەکان.
ئێمە سورین لەسەر پابەندبونمان بە هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی لێقەوماو لە کاتی پێویستدا، بە گرتنەبەری باشترین ڕێگاچارەسەرەکان و بەوپەڕی میهرەبانییەوە.
-کۆتایی-
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان لە سەرانسەری عێراق پاڵپشتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە دەکات
6/17/2025
منداڵپارێزی کوردستان لە سەرانسەری عێراق پاڵپشتی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە دەکات
لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری کۆکردنەوەی کۆمەک ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی لە ساڵی ٢٠٢٥، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دیناری عێراقی کۆکرایەوە بۆ دابینکردنی دەرمان و ئامێری پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٧ حوزەیران ٢٠٢٥
سلێمانی - عێراق، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی و لە ڕێکەوتی ١٥ شوباتی ٢٠٢٥، منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکی ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو منداڵانەی ئازایانە بەرەنگاری شێرپەنجە دەبنەوە، لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک.
بە هاوکاری خوێندکاران و هاوبەشەکانمان لە کەرتی گشتی و تایبەت و خێرخوازەکانمان، توانیمان بڕی ٢٢،٢٧٨،٢٥٠ (بیست و دوو ملیۆن و دووسەد و حەفتا و هەشت هەزار و دوو سەد و پەنجا دیناری عێراقی) و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ١٠ پاوەنی بەریتانی، کە لە دوایدا تەرخان کرا بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چارەخوازانی منداڵ لە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکەدا.
سلێمانی – نەخۆشخانەی هیوا
منداڵپارێزی کوردستان بڕی ٨،٧٣٧،٢٥٠ ( هەشت ملیۆن و حەوت سەد و سی و حەوت هەزار و دوو سەد و پەنجا دیناری عێراقی) و ٢٠٠$ (دوو سەد دۆلاری ئەمریکی) کۆکردەوە بە هاوکاری زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کورد جینیەس. هاوکارییەکە دابینکرا بۆ کڕینی کەرەستەی پزیشکی و دەرمانی گرنگ و پێویست بۆ نەخۆشخانەکە.
هاوکارییەکە پێکهاتبوو لە:
· ئازیترۆمایسین -١٠٠: ١٥٠ پارچە
· داونۆروبیسین: ٤٠ پارچە
· دیکسامێتازۆن ٨ملگم: ٢٠٠٠ پارچە
· ئیپتۆین ٤٠٠٠: ٢٠٠ پارچە
· حەبی لیڤۆفلۆکساسین: ٣٠٠٠ پارچە
· حەبی هێورکەرەوە: ١٢ هەزار پارچە
· حەبی ترشی ترانێکسامیک: ٣٠٠٠ پارچە
· فامۆتیدین ٤٠ملگم: ٤٠٠٠ پارچە
· دەرزی ڤیتامینB -١٢ : ٤٠٠ پارچە
· سێتی داونۆروبیسین ڤیال: ٧ پاکەت
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای سلێمانی:
٩،٦٦٢،٠٠٠ (نۆ ملیۆن و شەش سەد و شەست و دوو هەزار دیناری عێراقی)
هەولێر - نەخۆشخانەی نانەکەلی
منداڵپارێزی کوردستان لە شاری هەولێر بە هاوکاری زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی و زانکۆی پزیشکی هەولێر/ كۆلێژی دهرمانسازی و خوێندنگای بەریتانی نێودەوڵەتی و زنجیرە هایپهر ماركێتی ڕامی و خوێندنگەی ئینگلش تایم، بڕی ٨،٥٤١،٠٠٠ (هەشت ملیۆن و پێنسەد و چل و یەک هەزار دیناری عێراقی) کۆکردەوە.
هاوکارییەکە خەرجکرا بۆ کڕینی نۆ ئامێری ئینفیوژن پەمپ بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی. منداڵپارێزی کوردستان بڕی ٩٠٠٠ دیناری عێراقی دابینکرد بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان بۆ کڕینی ئامێرەکە.
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای هەولێر: ٨،٥٥٠،٠٠٠ ( هەشت ملیۆن و پێنسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی)
کەرکوک – سەنتەری تایبەت بە لووەکان و نەخۆشییەکانی خوێن
لە شاری کەرکوک لە ڕێگەی دانانی سندوق لە هەندێک لەشوێنە گشتییەکان و خێرخوازان بڕی ٥٠٠٠،٠٠٠ (پێنج ملیۆن دیناری عێراقی) و ١٠ پاوەنی بەریتانی کۆکرایەوە. بڕی کۆمەکی کۆکراوە خەرجکرا بۆ کڕینی چەند پێداویستییەکی پزیشکی سەنتەرەکە کە پێکهاتبوون لە:
• ئاریمیدێکس ١ ملگم (٥٠ پاکەت): ٣٣٥٠٠٠٠ (سێ ملیۆن و سێ سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی )
• فێمارا ٢.٥ ملگم (٥٠ پاکەت): ١٦٥٠٠٠٠ (یەک ملیۆن و شەش سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی)
• فێمارا ٢.٥ میلیگرام (١٥ حەب): ١٠ پاوەند
کۆی بڕی پارەی خەرجکراو لە پارێزگای کەرکوک: ٥٠٠٠،٠٠٠ (پێنج ملیۆن دیناری عێراقی) و ١٠ پاوەنی بەریتانی
بەیەکەوە گۆڕانکاری مەزن دروست دەکەین
لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە بە سەرکەوتوویی توانیمان بڕیکی باش کۆمەک کۆبکەینەوە. لەم ڕێگایەوە کۆمەڵگا هاوخەمی و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و کارمەند و پزیشکانی کەرتی تەندروستی لە سەرانسەری عێراق.
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە پێکهاتەکانی کۆمەڵگای لە گشت پێکهاتە و بیروڕا جیاوازەکانەوە کۆکردەوە، لە پێناو بەشداری کردن لە ئەرکێکی مرۆیی بۆ بەخشینی هیوا و دەربڕینی هاوخەمی بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند" وەک هەمیشە، هەر دینارێک کە بەخشراوە هاوکار بوە لە پرۆسەی هەنگاونانی منداڵێک بەرەو چاکبونەوە" هەروەها وتیشی" ئێمە سوپاسگوزارین بۆ هەر تاکێک و دامەزراوەیەک کە بەشداربوون لەم هەڵمەتەدا".
-کۆتایی-
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
هیوا بۆ داهاتووییەکی گەش لێرەوە دەستپێدەکات: منداڵپارێزی کوردستان ڕێکاری دروست دەگرێتە بەر بۆ بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵان
6/13/2025
هیوا بۆ داهاتووییەکی گەش لێرەوە دەستپێدەکات: منداڵپارێزی کوردستان ڕێکاری دروست دەگرێتە بەر بۆ بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵان
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵان، منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر چیرۆکەکانی ڕزگاربوون و گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و سەرکەوتن.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٣ حوزەیران ٢٠٢٥
دهۆک، عێراق – لە گەرمەی بازاڕی دهۆک منداڵێکی ١٠ ساڵان, ڕاکە ڕاکێتی بە ناو ترافیکەکانی شەقامەکە بۆ فرۆشتنی ئاو و کەرەستەی پاکردنەوەی ماڵ، تا بتوانێت هاوکاری خێزانەکەی بکات و بژێوی ڕۆژانە پەیدابکات. دوور لە خوێندنگا، ڕۆژانە ڕوبەڕووی مەترسییەکان دەبێتەوە، چونکە بەم تەمەنە کەمەوە ئەركێکی سەختی لەسەر شانە. چیرۆکی ئەم منداڵە شایەتی سەدان چیرۆکی دیکەی منداڵانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە ناچار دەکرێن بە کارکردن لە دەرەنجامی پشتگوێخستنیان یاخود هەژاری.
منداڵپارێزی کوردستان (KSC) کاردەکات و هەوڵدەدات لە پێناو گۆڕینی ئەم ڕاستییەی دڵ بەرگەی ناگرێت ئەمەش لەڕێگەی پڕۆژەی چاودێری کردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر، کە کاریگەرییەکی باشی هەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە بنەڕەتەوە لە دەرەنجامی بەڕێوبردنی کەیس و پاڵپشتی کردنی خێزانەکان و یاساییانە داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
بەدیهێنانی گۆڕانکاری مەزن لە ژیانی تاکێک
لە ماوەی سەردانی تیمەکانی منداڵپارێزی کوردستان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤، لیژنەی چاودێری و پاراستنی منداڵی ئیشکەر تێبینی کوڕێکی منداڵییان کرد لە بازاڕێکی قەرەباڵغ لە شاری دهۆک، لە دوای سەردانیکردنی ماڵەکەی بۆیان دەرکەوت منداڵەکە ئەندامی خێزانێکی شەش کەسی هەژارە کە هیچ سەرچاوەیەکی بژێوییان نییە و نقومبوون لە قەرزدا، براکەیان تاکە هیوای ئەوان بوو بۆ ژیان.
لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی خێزانەکە کارمەندانی کۆمەڵایەتی منداڵپارێزی کوردستان بەڕێوبردنی کەیسیان ئەنجامدا و لەدەرنجامدا هاوکاری دایکەکەیان کرد بۆ فێربوونی پێشەیەکی نوێ تا ببێتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆی و خێزانەکەی.
ئامانجەکەمان ڕونە ئەویش فەراهەمکردنی سەقامگیری دارایی بۆ خێزانەکەیە، بۆ ئەوەی ئەم منداڵە بچوکە جارێکی دیکە هەنگاو بنێت بەرەو خوێندنگا نەک بۆ ناو قەرەباڵغی شەقامەکان.
لە ماوەی حەوت مانگدا، ٣ جار هەڵسەنگاندنمان ئەنجامدا بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامبوونی منداڵەکە لە خوێندن، وە دەرکەوت دایکیشی بەردەوامە لە کارکردن و نەک تەنها بژێوی خێزانەکەی پەیدادەکات بەڵکو هەلی کاریشی ڕەخساندووە بۆ خانمانی دیکە لە ناوچەکەدا.
خێزانەکە بە هۆی هەبوونی سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام لە ئێستادا توانای کڕینی خواردن و پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیان هەیە و دەتوانن دەستیان ڕابگات بە خزمەتگوزاری تەندروستی شایستە لە کاتی پێویستدا. ئەوەی جێی خۆشحاڵی بوو دایکەکە لە دوای ساڵانێکی زۆر توانی ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی بکڕێتەوە کە بۆ پەیداکردنی بژێوی ڕۆژانەی فرۆشتبوی.
ئەم پڕۆژە بچوکە کاریگەری نەک تەنها لەسەر منداڵەکە هەبوو بەڵکو سوودێکی گەورەی هەبوو بۆ گشت ئەندامانی خێزانەکە. ئەم چیرۆکە بیرماندەهێنێتەوە کە دەکرێت بە هاوکاری و پاڵپشتی دروست کۆتایی بهێنین بە کارپێکردنی منداڵان.
خزمەتکردنی منداڵان لە سەرانسەری هەرێم
بە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٥، منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری پێشکەش کردوە بە ٣٩٢ منداڵ لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بەرنامەی پاراستن پێشکەشی دەکات بە منداڵان و خێزانەکانیان.
پڕۆژەی چاودێری کردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەری سەر بە منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دامەزراوە و لە دوای ئەنجامدانی سەرژمێرییەک لە هەمان ساڵدا لە سەرجەم شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک. دەرەئەنجامەکان مەترسیداربون و هۆکارەکانی بەرزی ئەم ڕێژەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاوارەبوون بەهۆی جەنگ، هەژاری، جێبەجێ نەکردنی یاسا بە ڕێکوپێکی، سەختی پێڕاگەیشتن بە پەروەردە و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان. لە توێژینەوەیەکی دواتر لە ساڵی ٢٠١٠، هەرچەندە کارپێکردنی منداڵان بە تەواوی بنبڕنەکرا بڵام هێشتا کەمبوونەوەیەکی باش لە ڕێژەکەدا تێبینی کرا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی پڕۆژەکە بۆ بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵان لە سەرانسەری ناوچەکەدا و پابەندبونی منداڵپارێزی کوردستان بە پارێزگاری کردن لە منداڵانی لێقەوماو.
پڕۆژەی چاودێری کردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر لە ساڵی ٢٠٢١ مەودای چالاکییەکانی پەرەی سەند بۆ هەر یەک لە شارەکانی هەولێر و دهۆک. و لە ئێستادا پڕۆژەکە بەردەوامە لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەک لە قایمقامیەتی سلێمانی و دهۆک، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پۆلیسی نەوجەوانان.
چالاکییەکانی پڕۆژەکە پێکدێت لە:
· دەستنیشانکردن و دورخستنەوەی منداڵان لە ژینگەی کاری مەترسیدار.
· پاڵپشتیکردنی خێزانەکان لە ڕێگەی دابینکردنی سەرچاوەیەکی داهاتی جێگرەوە.
· بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی کارپێکردنی منداڵان.
· دابینکردنی هاوکاری یاسایی و هاندانی یاسا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بەرامبەر بەو بەخێوکەرانەی سەرپێچی یاساکانی پاراستنی منداڵ دەکەن.
خێزانەکان دەبێت بەڵێننامە ئیمزابکەن کە چیتر منداڵەکانیان ناخەنەوە بەر کارکردن. بەڵام کەمی بڕی سزا داراییەکان تا ئێستا یەکێکە لە ئاستەنگەکان کە ڕێکخراوەکەمان کاردەکات بۆ گۆڕینی لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی وپێداوچوونەوە بە بڕیاری سزای دانراو بۆ سەرپێچیکاران.
کاریگەریمان لە داهاتوو
سەرەڕای دەرچونە بەردەوامەکانی تیمی پڕۆژەکە، منداڵپارێزی کوردستان بە بەردەوامی هۆشیاری بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە منداڵانی ئیشکەر بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگا و دامەزراوەکان. ئامانج لەم هەڵمەتە هۆشیارییانە گۆڕینی کەلتوورە زیانبەخشەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خێزانەکان و منداڵانە و ناساندنی مەترسییەکانی کارپێکردنی منداڵان و هاندانی کۆمەڵگا بۆ پارێزگاریکردنی لە مافەکانی منداڵان.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت"لەمڕۆدا کە جیهان یادی ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی کارپێکردنی منداڵان دەکاتەوە، ئەم جەنگەمان زۆری ماوە تا سەرکەوتن". هەروەها وتیشی" چیرۆکەکانی لەم جۆرە ئەوە دەسەلمێنن کە گۆڕانکاری گەورە ئەستەم نییە، کاتێک ئێمە گوێبگرین و هەڵوێست بگرینە بەر، چۆن هاوکاری منداڵان دەکەین پاڵپشتی خێزانەکانیش بین. ئەم ڕێگایە پێویستی بە هەوڵ و کاری هاوبەشی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بگەین بە ئامانج. منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامانجەکەی تا ئەو ساتەی هیچ منداڵێک پەراوێز ناخرێت".
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
دابینکردنی کورسی ددانی منداڵان لە شاری سلێمانی بە ئامانجی هاوکاری کردنی منداڵان
5/21/2025
دابینکردنی کورسی ددانی منداڵان لە شاری سلێمانی بە ئامانجی هاوکاری کردنی منداڵان
منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی Letter-day Saint Charities (LSD) بە هاوبەشی زانکۆی سلێمانی، کەلوپەل و پێداویستی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ددانی منداڵان دابین دەکەن.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢١ ئایار ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – منداڵان بە تایبەت منداڵانی ئۆتیزم و داون و ئەوانەی کێشەی دواکەوتنی گەشەیان هەیە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینی ددان ڕوبەڕووی هەندێک ئاستەنگ و سەختی دەبنەوە. بەخۆشحاڵییەوە لە ئێستادا لە کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی سلێمانی تا ڕادەیەک کێشەکان چارەسەر کراون.
منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەی (LDS)، سێ کورسی ددانی منداڵانیان دابینکرد بۆ ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە ژینگەیەکی چارەسەری تایبەتە. جێی ئاماژەیە ئەم ١٠٠٠٠ دۆلارەی کە تەرخانکراوە بۆشایەکی گەورەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی پڕکردەوە لە سەنتەرەکەدا کە زۆر گرنگ و پێویستن بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت یاخود ئەوانەی کە توشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبن لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر.
ئەوەی کە لەم کورسیانەدا جیاوازە، جوانی و سەرنجڕاکێشییەکەیەتی بۆ منداڵان و قەبارەیەکی بچوکتری هەیە کە ئەمەش هاوکارە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی چارەسەری ئارامتر و پارێزراو تر بۆ ئەو منداڵانەی ترسیان هەیە لە ژووری چارەسەری پزیشکی ددان.
دکتۆر ڕامیاڕ ڕەحیم، ڕێکخەری پەیوەندییەکان لە بەرنامەی تەندروستی دەڵێت" هەندێک لە منداڵان ناتوانن لەسەر کورسی ئاسایی چارەسەر وەربگرن". هەروەها وتیشی" ئەم بەخشینە گرنگە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار و گونجاوتر و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەم منداڵانە بێبەشنابن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان".
هەروەها منداڵپارێزی کوردستان لە پلانیدایە لە داهاتوودا گازی ئۆکسیدی نایترۆس(Nitrous oxide) کە پێی دەگوترێت " گازی پێکەنین " دابینبکات بۆ بەشی پزیشکی ددان. گرنگی گازەکە لەوەدایە دەکرێت وەک هێوەرکەرەوەیەک بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و نەهێشتنی دڵەڕاوکێ ، هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی تێچووی چارەسەر ئەمەش بەهۆی بەکارنەهێنانی دەرزی بێهۆشی گشتی کە بەداخەوە زۆرێک لە خێزانەکان بە ناچارری بەکاریدەهێنن بۆ منداڵەکانیان لەبەر هۆکاری نەبونی هیچ ڕێگایەکی دیکە.
هەروەها دکتۆر ڕامیار ئاماژەی بەوەدا " ئەم گازە تایبەتە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ترس لە منداڵاندا، بەتایبەت ئەو منداڵانەی هەڵگری حاڵەتەکانی ئۆتیزم و داونن". وتیشی" بەهۆی ئەم کێشەیە زۆرێک لە خێزانەکان هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە جگە لە سەردانیکردنی کلینیکە تایبەتەکان یاخود بەکارهێنانی دەرزی بێهۆشی گشتی کە دەکرێت تێچوەکەی نزیکەی ٧٠٠ بۆ ١٠٠٠ دۆلار بێت و ئەمەش ئاستەنگێکی گەورەیە. لە ڕێگەی دابینکردنی کورسی تایبەت و بەمزوانە گازی ئۆکسیدی نایترۆس، دەتوانین پاڵپشتی منداڵان ببین لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستییەکانیان بە ئاسانترین و پارێزراوترین ڕێگا و بەکەمترین تێچوو یاخود بێ بەرامبەر."
نوێترین کاری هاوبەشی منداڵپارێزی کوردستان و زانکۆی سلێمانی بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکەمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
هەڵەبجە بە فەرمی وەک ١٩ هەمین پارێزگای عێراق پەسەند کرا
4/30/2025
هەڵەبجە بە فەرمی وەک ١٩ هەمین پارێزگای عێراق پەسەند کرا
منداڵپارێزی کوردستان هەوڵەکانی یەکدەخات لە پێناو بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان و ئەنجامدانی چاکسازی گرنگ و درێژخایەن لە پارێزگای هەڵەبجە.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٣٠ نیسان ٢٠٢٥
هەڵەبجە، عێراق – منداڵپارێزی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دانیشتوانی هەڵەبجە دەکات بە بۆنەی پەسەند کردنی وەک ١٩ هەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان. ئەم بڕیارە وەک ڕێزلینانێکە بۆ گیانی پاکی شەهیدان و مێژووی قوربانیدانی شارەکە، هەروەها هەنگاوێکە بۆ بەشداری پێکردنی گەنجان و منداڵانی هەڵەبجە و دابینکردنی هەلی نوێ بۆ گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی شارەکە لە هەموو دیدگایەکەوە.
منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هاوکار و پشتیوانی خەڵکی هەڵەبجە بووە، هەمیشە هەوڵیداوە لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکییەکانی لە بواری تەندروستی و پەروەردە و گەشەپێدانی ئاستی کۆمەڵگا و ئاوەدانکردنەوە هاوکار و پاڵپشتی گەنجان ومنداڵانی شارەکە بێت. لە ئێستادا شارەکە لە ئەزموونێکی نوێدایە، ئێمەش وەک هەمیشە بەردەوامدەبین لە ئەرکی خۆمان بۆ پاڵپشتی کردن و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی بەهرەمەند کە دەتوانن ڕابەڕ و سەرکردە بن بۆ پێشکەوتنی هەڵەبجە.
ئاراس عابد نوێنەری منداڵپارێزی کوردستان لە هەڵەبجە وتی:" لەماوەی جەنگی ناوخۆ و ململانێ سیاسییەکان لە ناوەڕاستی ساڵی نەوەدەکان زۆرێك لە ڕێكخراوەكان دەكشانەوە و هەندێک جار دەست دەبرا بۆ بردنى كەلوپەلى كۆمپيوتەر و دەستگیرکردنی كارمەندەكانمان بەڵام ئێمە لەڕێگەی بەرنامەیەکی ڕوون و بێ لايەن لە سياسەتى كاركردندا توانیمان بەسەر هەموو ئاڵەنگارییەکاندا سەربكەوین".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا: "هەروەها هێرش کرایە سەر ئۆفیسی ڕێکخراوەکەمان لە هەڵەبجە و منیش بریندارکرام، بەڵام هێشتا سوربوین لەسەر مانەوە. لە کاتێکدا کەس ئامادە نەبوو بمێنێتەوە، منداڵپارێزی کوردستان نەڕۆیشت و خەڵکی بەجێنەهێشت. خەڵکی هەڵەبجە ئاگادارن کە ڕێکخراوەکە لە بوارەکانی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان، خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و پەروەردە کاری کردووە بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان. لە پێناو گیانی پاک و قوربانیدانی شەهیدانی پارێزگای هەڵەبجە، ئێمە وەک هەمیشە پابەندین بە دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەی داهاتوو."
مێژووی خزمەتی ڕێکخراوەکەمان بە هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٩١ەوە
لە دەرەنجامی شەڕ و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا لە ساڵی ١٩٩١، منداڵپارێزی کوردستان یەکەمین ئۆفیسی خۆی لە هەڵەبجە کردەوە بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی بێ دایک و باوکی شارەکە. ئامانجمان هەر لەسەرەتاوە دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو و تەندروستە بۆ هەموو منداڵێک بە بێ جیاوازی و هاوکاریکردنیان بۆ پێڕاگەیشتن بە پەروەردەیەکی گونجاو و شایستە.
لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٦ و ٢٠٠٦ منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری خێرای پێشکەش کرد بە ٣٦٠ خێزان. لە دوای پچڕانێکی کەم لە ساڵی ١٩٩٢، دەستمانکردەوە بە خزمەتکردنی شارەکە و هاوکاریکردنیان بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختییانەی پیایدا تێپەڕبوون.
پێشکەشکردنی هاوکاری پزیشکی و تەندروستی
بە درکپێکردن بە کەم و کورتییەکان و ئاڵەنگارییەکان کە ڕوبەڕووی کەرتی تەندروستی دەبۆوە لە ناوچەکەدا، منداڵپارێزی کوردستان بە بەردەوامی هاوکاری پزیشکی پێشکەشدەکرد بە شارەکە کە لە عێراق و وڵاتانی دەرەوە هەناردە دەکران.
گرینگترینیان بریتین لە:
· ئەنجامدانی ١٤٥ نەشتەرگەری هەستیار و ئاڵۆز بۆ منداڵان.
· ئەنجامدانی ٢٢ قەستەرەی چارەسەری.
· دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ ٢٢ منداڵ.
· دابینکردنی سپۆنسەر بۆ ئەنجامدانی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات.
پەروەردە و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان
ئامانجی هەریەک لە بەرنامەکانی پەروەردە و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان لە منداڵپارێزی کوردستان بە تەنها بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانست و پەروەردە نییە، بەڵکو لە ڕێگەی چالاکی و پڕۆژە هەمەجۆرەکانیان پاڵپشتی گەنجان دەکەن بۆ پەرەدان بە توانا و بەهرەکانیان.
هەندێک لەو دەستپێشخەریییانەی ئەنجامدراون:
· دامەزراندنی یەکەمین باخچەی منداڵان لە پێناو گرنگیدان بە یەکەمین هەنگاوەکانی فێربوونی منداڵان.
· دامەزراندنی یەکەمین خوێندنگای خوێندنی خێرا، بۆ بەخشینی هەلێکی نوێ بە ئەو گەنجانەی ناتوانن لە خوێندنگاکان بخوێنن.
· دامەزراندنی سەنتەری چالاکی گەنجانی هەڵەبجە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە سەنتەرێک بوو خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد بە ٣٧٠٠٠ گەنج لە ناوچەکەدا لە بوارەکانی:
میوزیک، هونەر، زمان، خولی کۆمپیتەر و وەرزش و شانۆ.
گرنگیدان بە دەروندروستی و ئەنجامدانی وۆرکشۆپ بۆ پەرەدان بە توانا کەسییەکان.
کردنەوەی خولی پەروەردەکردنی پەلەوەر و هەنگەوانی و چاودێریکردنی ئاژەڵ.
دابینکردنی تیمی گەڕۆک بۆ ئەنجامدانی چالاکی بۆ گەنجانی گوندنشین.
ئامانج لەم چالاکی و پڕۆژانە بنیادنانی گەنجی بە توانایە بۆ ئەوەی هاوکاربن لە پێشکەوتنی شارەکەیاندا و سوودیان هەبێ بۆ کۆمەڵگاکەیان و هۆکارێک بن بۆ باشترکردنی ژیانی دانیشتوانی هەڵەبجە.
پەرەدان بە بواری کۆمەڵایەتی و کەلتوری
منداڵپارێزی کوردستان بەشداربووە لە زیندوو ڕاگرتنی کەلتوور و ژێرخانی هەڵەبجە.
هەروەک:
· پاڵپشتی کردنی مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵان پێش ڕادەستکردنی بۆ بەڕێوبەرایەتی کەلتوور.
· نۆژەنکردنەوەی خوێندنگا و نەخۆشخانە.
· بنیاتنانی ٧٥٠ خانوو، کە ٥٠ خانوویان لە شارۆچکەی سیروان بوون.
· دانانی گەورەترین سیستەمی ئاوەڕۆی هەڵەبجە کە درێژییەکەی (١٧٠٠ م) بوو لە پێناو پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی شارەکە.
· ڕێکخستنی ٥٧ ۆرکشۆپ دەربارەی بابەتەکانی پاراستنی منداڵ، و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان.
· ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و مامۆستایانی ئاینی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی لە دامەزراوەکانی پەیوەست بە گەنجان و منداڵان.
٢٠٢٤-٢٠٢٥: سەرنج خستنە سەر پڕۆژەکانی پاراستنی منداڵان و هاوکاریکردنی خێزانەکان
لەم دواییانەدا هەوڵێکی باشمان داوە بۆ پاراستن و هاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کە بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن.
هاوکارییەکان بریتیبوون لە:
· دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ٢٢ منداڵی لێقەوماو و هەژار.
· دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ٧٩ منداڵ.
· ئەنجامدانی وۆرکشۆپ دەربارەی کارامەییەکانی دایک و باوکان و مافەکانی منداڵ.
· ئەنجامدانی سیمینار بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی بابەتەکانی مافەکانی منداڵ و کاریگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
· پڕۆژەی دروستکردنی داهات بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوری خێزانەکان تا منداڵاکانیان ناچار نەکەن بە کارکردن.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیاری ئۆتیزم، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات داهاتویەکی باشتر و ڕۆشن بۆ منداڵانی ئۆتیزم مسۆگەر بکرێت
4/30/2025
منداڵپارێزی کوردستان لەمانگی هۆشیاری ئۆتیزم، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات داهاتویەکی باشتر و ڕۆشن بۆ منداڵانی ئۆتیزم مسۆگەر بکرێت
لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ئەنجامدانی پێشانگای هونەری، منداڵپارێزی کوردستان بەهرە و تواناکانیان دەردەخات و داکۆکیدەکات بۆ دابینکردنی مافەکانی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٣٠ نیسان ٢٠٢٥
سلێمانی – عێراق، لە مانگی هۆشیاری ئۆتیزمدا، منداڵپارێزی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی مافەکانی منداڵانی ئۆتیزم و بەشداریپێکردنیان و گرنگیپێدانیان لە ناو لە کۆمەڵەگادا. ڕێکخراوەکەمان لەسەرەتای دامەزراندنییەوە خزمەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامە لە متمانە کردن بە تواناکان و بەهرەی هەموو منداڵێک بێ جیاوازی.
بەرزبونەوەی حاڵەتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان
کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی حاڵەتەکانی منداڵانی ئۆتیزم. بە پێی داتای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ٣٦٠٠ حاڵەتی منداڵی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمارکراوە جگە لەوەی ٢٥٠٠ حاڵەت لە سەنتەرەکانی کەرتی تایبەتدا تۆمارکراوە. لەدەرەنجامدا کۆی گشتی ٦٠٠٠ منداڵ دەستنیشانکراون بە حاڵەتەکانی ئۆتیزم کە ئەمەش بووەتە نیگەرانی شارەزایانی بواری تەندروستی و مامۆستایان و ڕاهێنەران.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئۆتیزم بەهۆی چەند هۆکارێکە کە گرێدراوی یەکدین و پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە، وەک زیادبونی ڕێژەی دانیشتوان کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی ژمارەی ئەو منداڵانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت و چاودێری دەکرێن. جگە لەوەش کۆمەڵگا هۆشیارترە و بەهۆی هەبوونی کەسانی شارەزا و کەرەستەی پێویست، دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە لە ئێستادا ئاسانترە. هەروەها گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانکردن وگۆڕانکاری ژینگەش بە هۆکارێکی گەورە دادەنرێن بۆ گۆڕانی گەشەکردنی دەمارەکانی مێشک. پسپۆڕان ئەوە دەخەنە ڕوو کە دەکرێت تێکەڵەیەک لە کاریگەرییە بۆماوەیی و زگماکی و ژینگەییەکان هۆکار بن بۆ دروستبوونی حاڵەتی ئۆتیزم.
منداڵپاریزی کوردستان نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی ڕێژەی منداڵانی ئۆتیزم و کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و ئەنجامدانی کاری پێشوەختە بۆ زوو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکان و پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا.
تێگەیشتن لە چەمکی ئۆتیزم
ئۆتیزم (ASD) کۆمەڵێک حاڵەتی جۆراوجۆرن، تا ڕادەیەک بە هەبوونی سەختی لە دروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بەردەوام و تێکەڵبون لەگەڵ کەسانی دەوروبەردا دەناسرێنەوە. ئەو کەسانەی حاڵەتی ئۆتیزمیان لەگەڵە زۆرجار حەز بە دوبارەکردنەوەی هەندێک لە ڕەفتار و کارەکانی ڕۆژانە دەکەن، هەستیارییەکی لە ڕادەبەدەریان هەیە و توانایەکی باشیان هەیە لە بوارەکانی بیرکاری و میوزیک و هونەر. بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بەزۆری لە پێش تەمەنی سێ ساڵیدا دەردەکەوێت و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت و هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە بەڵام لە کوڕاندا زیاترە.
چیرۆکی لالۆ
ڕێبین خواڕەحم باوکی منداڵێکی سوودمەندی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەر بە بەرنامەی پەروەردەی منداڵپارێزی کوردستانە، باس لە ئەزموونی خۆی دەکات وەک باوکی منداڵێکی هەڵگری حاڵەتی ئۆتیزم و گوتی :" لالۆ تەمەنی ٣ ساڵ بوو کە زانیمان ئۆتیزمی لەگەڵە، لە ڕووی دەرونییەوە من و دایکی زۆر ڕوخاین نەمان دەزانی چیبکەین، تێکەڵاوی کۆمەڵگا نەدەبووین، چونکە لەوە دەترساین کۆمەڵگا بە چاوێکی ترەوە سەیری بکەن. بەڵام وردە وردە گەشتینە ئەو باوەڕەی کە پێویستە شەرم نەکەین و نەیشارینەوە و تێکەڵاوی کۆمەڵگەی بکەین، ئەو منداڵی ئێمەیە و دەبێت شانازی پێوەبکەین. وردە وردە ڕاهاتین لەگەڵیدا و بەردەوام دەمانبرد بۆ سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان بۆ ئەوەی ڕاهێنان وەربگرێت و بەردەوام خۆشمان لە ماڵەوە ڕاهێنانمان پێدەکرد. ئێستا لالۆ تەمەنی ١٢ ساڵە دەتوانێت بە کوردی و ئینگلیزی بخوێنێتەوە و بنوسێت. زۆر زیرەکە لە بیرکاری و ژمارەکاندا و چواردەوری خۆی دەناسێتەوە و توانای سەرنجدانی باشتربووە. منداڵەکەمان وەک منداڵی ئاساییە تەنها کەمێک ئەرکی زیاترە. لالۆ جگە لەمانەش مەلەوانێکی زۆر باشە و بەردەوام مەلە دەکات، پاسکیلسوارێکی زۆر باشیشە، حەزی لە میوزیک و گۆرانییە بەتایبەت پیانۆ. لالۆ زۆر حەز بە وەرزش دەکات و بەردەوام تەماشای یاریی تۆپی پێ دەکات و زۆربەی یاریزانان و پێشکەشکارە وەرزشییەکان دەناسێت.
خزمەتگوزارییەکانی منداڵپارێزی کوردستان بۆ ئەو منداڵانەی حاڵەتی ئۆتیزمیان لەگەڵە
منداڵپارێزی کوردستان لە گشت لایەکەوە هاوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە حاڵەتەکانی ئۆتیزم و داون و فرە جوڵەن، سەرەڕای چارەسەر لە ڕێی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هاوکاری منداڵەکان دەکات بۆ پەرەدان بە توانا کۆمەڵایەتییەکانیان و بەهرەکانیان تا بتوانن بێ جیاوازی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان خولیا و ئاواتەکانیان بهێننە دی.
خزمەتگوزارییەکانی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی تایبەت منداڵانی پێشکەشی دەکات بریتین لە:
· پێشکەشکردنی چارەسەری ڕەفتاری ئەمەش یارمەتی منداڵەکان دەدات بۆ دروستکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەیان.
· پێشکەشکردنی چارەسەری ئاخاوتن بۆ پەرەدان بە توانای منداڵەکان بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی دەوروبەر.
· ئەنجامدانی بەرنامەی تایبەت بە پاڵپشتی کردنی دایک و باوکان، بۆ هاوکاری کردنیان لە زوو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە لە منداڵەکانیاندا و لە چۆنیەتی کۆنتڕۆڵکردنی فشاردا.
· بەردەوام ئەنجامدانی پشکنین بۆ منداڵەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەردەوامی هزری و جەستەیی.
چالاکییەکانی مانگی هۆشیاری ئۆتیزم لە ساڵی ٢٠٢٥
لە مانگی نیساندا منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەکی ئەنجامدا لەسەرانسەری ناوچەکە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا دەربارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵگرانی ئەم حاڵەتە.
دیارترین و گرنگترین چالاکییەکان بریتین لە:
ئەنجامدانی سیمینار لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار، ڕانیە، قەڵادزێ، سەیدسادق و دەربەندیخان بۆ هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان و کۆمەڵگا دەربارەی ئۆتیزم.
ئەنجامدانی چالاکی لە شوێنە گشتییەکان وەک خوێندنگاکان، مۆڵ، بازاڕەکان، دامودەزگا حکومییەکان و شوێنە گشتییەکان بۆ پێدانی زانیاری و ئاشناکردنی کۆمەڵگا بە ئۆتیزم.
ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، بازیان و حاجی ئاوا بۆ ئاشنا کردنیان بە ڕێکارە دروستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان بەبێ جیاوازی.
ڕێکخستنی پێشانگای هونەری لە سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی منداڵانی سوودمەندی سەنتەرەکە، تا هەمووان ببینن منداڵانی ئۆتیزم کەسانی خاوەن بەهرە و توانان.
لە ڕێگەی ئەم چالاکی و دەستپێشخەرییە هەمەجۆرانەوە، منداڵپارێزی کوردستان داوا لە خێزانەکان و مامۆستایان و کارمەندانی کەرتی حکومی و گشت کۆمەڵگا دەکات بۆ دابینکردنی ژینگەیەک کە منداڵانی داون سیندرۆم و و ئۆتیزم و فرەجوڵە بتوانن بەشێکبن لە کۆمەڵگا و بوونیان بەرز بنرخێندرێت.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
تیمی پزیشکی نەشتەرگەری ئیتاڵی چەند نەشتەرگەرییەکی هەستیاریان ئەنجامدا لە شاری سلێمانی بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی زگماکی دڵیان هەیە
4/17/2025
تیمی پزیشکی نەشتەرگەری ئیتاڵی چەند نەشتەرگەرییەکی هەستیاریان ئەنجامدا لە شاری سلێمانی بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی زگماکی دڵیان هەیە
منداڵپارێزی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی خێرخوازی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە کاردەکەن بۆ دابینکردنی چارەسەر بۆ حاڵەتە هەستیار و ئاڵۆزەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و پلان وایە هەوڵەکان یەکبخەن بۆ بەکارخستنی باشترین سەنتەری دڵی منداڵان لە ناوچەکە.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٧ نیسان ٢٠٢٥
عێراق – منداڵپارێزی کوردستان لە میانەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆ چارەخوازانی منداڵ لە ناوچەکەدا، بە سەرکەوتویی و بە هاوکاری بەشی خێرخوازی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە تیمێکی نەشتەرگەری دڵی ئیتاڵییان بانگهێشتکرد بۆ هەرێمی کوردستان. تیمەکە لە ڕێکەوتی ٥ تا ١٣ نیسانی ٢٠٢٥ نەشتەرگەری و پشکنینیان ئەنجامدا بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی زگماکی دڵیان هەیە.
تیمە ئیتاڵییەکە پێکهاتبوون لە نۆ کەسی شارەزا لە بوارەکانی نەشتەرگەری دڵی منداڵان، پزیشکی بێهۆشکەر، پزیشکانی بەشی چاودێری چڕ، پەرستار و پێرفیوژنیست کە سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیان کرد لە شاری سلێمانی. بەسەرپەرشتی د.ئاسۆ فایەق پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان و د.دیار شیروان پزیشکی نەشتەرگەری دڵی منداڵان، پشکنینیان بۆ ٢٧ منداڵ ئەنجامدا و هەندێک لە منداڵەکان دەستنیشانکران بۆ ئەنجامدانمی نەشتەرگەری. ئەندامانی تیمە ئیتاڵییەکە بریتیبوون لە:
· د. فرانسیسکۆ سانتۆرۆ و د. ئلێنا ریبێرا – پزیشکانی نەشتەرگەری دڵی منداڵان
· د. گابریێل کاردو - پزیشکی بێهۆشکەر
· د. پاسکوا پاسیلی و د. ڕیکاردۆ مۆسکێتی – پزیشکانی بەشی چاودێری چڕ
· داریۆ فیچێرا - پێرفیوژنیست
· میسانا ماسیمۆ و جادا بۆجی – پەرستاری بەشی چاودێری چڕ
· ناظم عوسمان
لە دوای پشکنینەکان پلانی ئەنجامدانی هەشت نەشتەرگەری دانرا و لەماوەی ئەم سەردانەی تیمەکەدا شەش نەشتەرگەری بەسەرکەوتوویی لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە ئەنجامدران. منداڵانی چارەخواز کێشیان لە نێوان ١٠ بۆ ١٣ کیلۆ بوون و بە خۆشحاڵییەوە بەرەبەرە هەنگاو دەنێن بەرەو چاکبوونەوە. یەکێک لەو نەشتەرگەرییانەی ئەنجامدران حاڵەتێکی هەرە دەگمەن و هەستیار بوو، منداڵەکە دڵی لەدەرەوەی قەفەزەی سنگی بوو.
سەرەڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەری تیمی سەردانیکەر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی منداڵپارێزی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا. لە گفتوگۆکاندا جەخت کرایەوە لە بەردەوام بوون لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری زیاتر و بەکارخستنی سەنتەرە نوێیەکەی دڵی منداڵان لە سلێمانی. هەروەها هەردوو لایەن تاوتوێی چۆنیەتی بەشداربوونی تیمە ئیتاڵییەکەیان کرد لەم پڕۆسەیەدا تا بتوانن هاوکاربن لە بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەکان و دڵنیابوونەوە لە خزمەتکردن بە زۆرترین منداڵ.
ئەم سەردانییە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی هەرە سەرەکی منداڵپارێزی کوردستان کە هەڵدەستێت بە بانگهێشکردنی تیمە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی بەروەپێشبردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان لە ناوچەکەدا. لەسەرەتای دامەزراندنی سەنتەری دڵی منداڵان لە سلێمانی، تیمە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت لە وڵاتی ئیتاڵیاوە دەستپێشخەرییەکی باشیان ئەنجامداوە بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە سەنتەرەکەدا.
منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی هەل بۆ دابینکردنی زۆرترین کەسانی شارەزا لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی لە پێناو هاوکاریکردنی منداڵانی کەم دەرامەت و لێقەوماو، هەروەها بۆ بەردەوام بوون لە کاری هاوبەش لەگەڵ تیمە نێودەوڵەتییەکان بۆ دڵنیا بوونەوە لە فەراهەمکردنی ژیانێکی تەندروست بۆ هەموو منداڵێک بێ جیاوازی.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
،منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی خێرخوازە بەخشندەکانییەوە هیوا دەبەخشێتە خێزانەکانن
4/13/2025
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی خێرخوازە بەخشندەکانییەوە هیوا دەبەخشێتە خێزانەکان بە دابینکردنی چەند پێداویستییەکی گرنگ وەک هاوکاری دارایی و خۆراک و جلوبەرگ لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٣ نیسان ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا بۆ هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکانی ناوچەکە کە پێکهاتبوون لە خێزانە خانەخوێ و ئاوارە و پەنابەرەکان. بە درێژایی مانگی ڕەمەزان، منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری چەند خێرخواز و لایەنێک هاوکاری پێویستی دابەشکرد بەسەر خێزانی هەژار و کەم دەرامەت کە پێکهاتبوو لە برنج و ئارد و شەکر و چەند بابەتیکی دیکە، هەروەها هاوکاری ماددی و جل و بەرگی جەژن و چەند بڕێک لە گۆشت ئامادەکرا و پێشکەشکرا بە و خێزانانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە تا بتوانن بە ئارامی و بەخۆشی جەژن لەگەڵ منداڵەکانیان بەڕێ بکەن.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد" ئەم ڕەمەزانە ئامانجی ئێمە تەنها دابینکردنی خۆراک و جل و بەرگ نەبووە، بەڵکو ئامانجمان بەخشینی هیوا و پەرەدانە بە بەخشین و گیانی هاوکاری لە ناو کۆمەڵگەدا." وتیشی " بە هاوکاری خێرخوازەکانمان، توانیمان کاریگەرییەکی باشمان هەبێت لە باشترکردنی ژیانی چەند خێزانێک و دڵنیامان کردنەوە کە ئەوان بە تەنها نین."
هەروەها وتیشی" بۆ ماوەی چەندین ساڵە، منداڵپارێزی کوردستان لە مانگی ڕەمەزاندا پشتگیری ئەو خێزانانە دەکات کە پێویستیان بە هاوکارییە لە ڕێگەی بەخشینی پاکێجی خواردن و جل و بەرگ بۆ ئەوەی بتوانن ڕەمەزانێکی ئارام و جەژنێکی پڕ لە خۆشی بەسەر بەرن. لەم ساڵدا، کۆمەڵگاکەمان زیاتر لە ساڵانی پێشوو کۆمەکیان پێشکەش کرد و ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکەین بە خێزانی زیاتر. بەخشین کردارێکی پیرۆزە و بەشێکە لە مانگی ڕەمەزان و ئەوەی جێی دڵخۆشییە متمانەی کۆمەڵگاکەمانە بە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی وەک منداڵپارێزی کوردستان کە یارمەتیدەربووە بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکان بە دەست ئەو خێزانانەی لە پیشینەن."
بە هاوکاری و پاڵپشتی خێرخوازەکانمان منداڵپارێزی کوردستان توانی هەندێک پێداویستی گرنگ بۆ خێزانی هەژار دابین بکات کە بریتیبوون لە:
٢٠٦٨ پاکێجی خواردن کە پێکهاتبوون لە:
❖ ١٠٠٠ پاکێج کە لەلایەن حاجی سەعدی کۆڵەک
❖ ٩٠٠ پاکێج لەلایەن کۆمپانیای گراند بۆلیڤارد
❖ ١٥٠ پاکێج لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
❖ چەند پاکێجێکیش لە لایەن چەند خێرخێوازێکی سەربەخۆ
هاوکاری دارایی:
❖ ٣٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی
❖ ١٦٧٥٠٠٠ دیناری عێراقی
❖ ٢٦٧ دەستە جلوبەرگی جەژن بۆ منداڵان
❖ بەخشینی گۆشت بە ٢٠ خێزان، کە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکرابوو.
❖ هاوکارییەکان لەم مانگە پیرۆزەدا دابەشکران بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی عێراق.
منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو خێرخواز و خاوەنکار و ڕێکخراوانە دەکات کە بەشداربوون لە گەیاندنی هاوکاری بۆ خێزانی لێقەوماو و کەمدەرامەت. بە میهرەبانی و بەخشندەییان دڵخۆشی و ئارامی دەخەنە ماڵی ئەو خێزانانەی بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن.
هەروەها منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دەزگای میدیای کوردسات دەکات بۆهاوکاری کردنییان لەگەیاندنی کۆمەک و پێداویستیەکان و لە ڕێگەی ڕۆماڵکردنی چالاکییەکە لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان. ئەم ڕێگایە گرنگە بۆ گەیاندنی ئامانج و کاریگەری هەڵمەتەکە.
ئەم هەڵمەتە لێرەدا کۆتایی نایەت. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین کە هاوکارمان بن بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لە پاڵپشتی کردنی ئەو منداڵ و خێزانانەی پێویستیان بە هاوکاری ئێمەیە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژە و چالاکیە خێرخوازییەکانمان سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکەن: www.ksc-kcf.org
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی، منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر کاریگەری پڕۆژە و چالاکییەکانی کە هۆکارێکن بۆ پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی تەندروستی منداڵان لە سەرانسەری عێراق
4/7/2025
لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی، منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر کاریگەری پڕۆژە و چالاکییەکانی کە هۆکارێکن بۆ پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی و باشترکردنی تەندروستی منداڵان لە سەرانسەری عێراق
منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژە و بەرنامەی کاریگەر بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتە تەندروستی و پزیشکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان، کاردەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی شیاو و پێویست و دابینکردنی مافی تەندروستی منداڵان بۆ هەبوونی ژیانێکی تەندروست بۆ ئەو منداڵانەی پێویستییان بە هاوکارییە لە سەرانسەری عێراق.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٧ نیسان ٢٠٢٥
سلێمانی - بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر ئەو پڕۆژە و چالاکییە گشتی و هەمەلایەنانەی تایبەت بە بەرنامەی تەندروستی، کە ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە لە باشترکردنی دۆخی تەندروستی و خۆشگوزەرانی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان بۆ منداڵانی هەژار و لێقەوماو.
بەرنامەی تەندروستی سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات لە پێناو فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی گرنگ و پێویست بۆ منداڵان وخێزانەکانیان بە تایبەت ئەو منداڵانەی کە لە ململانێدان لەگەڵ نەخۆشییە دژوار و سەختەکان و لە بارودۆخێکی ئابووری سەختدان. منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژە و کاری ستراتیژی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییە ناوخۆییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان چەند دەستپێشخەرییەکی گرنگی لە کەرتی تەندروستیدا ئەنجامداوە، هەروەک دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەستبەجێ و ئەنجامدانی نەشتەرگەری تایبەت و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلی پزیشکی.
بەرنامەکە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە نەهێشتنی کەموکورتییەکان لە ناو سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لە ڕێگەی دابینکردنی باشترین جۆری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان و کەسانی شارەزا بۆ نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
یەکێک لە گرینگترین پڕۆژەکان دابینکردنی کارمەند و پێداویستی گرنگە بۆ هەر یەک لە یەکەکانی منداڵانی نەبەکام لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون، کە لە مانگێکدا زیاتر لە ٦٥٠ منداڵی تازە لەدایک بوو لە یەکەکەدا چارەسەر وەردەگرن بە بێبەرامبەر و بە باشترین کوالیتی، لە کاتێکدا تێچووی مانەوەی شەوێک ١٥٠$ دۆلارە لە کەرتی تایبەت.
هەروەها رێکخراوەکە پاڵپشتی ناوەندەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە و سەنتەرەکانی وەرگرتنی چارەسەری تیشک دەکات لە هەریەک لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک. جێی ئاماژەیە منداڵپارێزی کوردستان بە تەنها کەرەستە و دەرمان دابین ناکات بۆ سەنتەرەکان بەڵکو لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاراوە هاوکاری دارایی و دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەشدەکات بە ئەو منداڵانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن، بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەستبوونی گشت خزمەتگوزارییەکان.
لە پێناو بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی ناوخۆ، منداڵپارێزی کوردستان تیمە پزیشکییە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشتدەکات بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە سەخت و ئاڵۆزەکانی ئەو منداڵانەی کە کێشەی خواری بربڕەی پشتیان هەیە، تووشبووی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵن، یاخود دەناڵێنن بە دەست حاڵەتەکانی ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشوو و نابیستی. لەماوەی ئەم سەردانانەدا تیمە پزیشکییەکان ڕاهێنان ئەنجامدەدەن بۆ ستافی پزیشکی ناوخۆ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی منداڵان بە شێوەیەکی گشتی.
منداڵپارێزی کوردستان، دامەزرێنەری یەکەمین سەنتەری تایبەتە بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتی ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشوو لە نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی، کە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ نەشتەرگەری ئەنجامدەدات بۆ منداڵانی هەڵگری ئەم حاڵەتە و تاکە سەنتەری لەم جۆرەیە لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
بە هاوبەشی کەرتی تەندروستی گشتی ڕێکخراوی منداڵپاری کوردستان (KSC) یەکەمین نەخۆشخانەی دڵی منداڵانی بنیاتناوە بۆ خزمەتکردنی منداڵان و دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەها لە درێژەی هەوڵ و کارەکانیدا ڕێکخراوەکە چارەسەری نەخۆشییەکانی پەیوەست بە دەم و ددان دابیندەکات بۆ منداڵانی ئۆتیزم و فرەجوڵە لە پێناو دابینکردنی چارەسەری گونجاو بۆ هەموو منداڵێک بە بێ جیاوازی لە ڕێگەی بێهۆشکاری گشتی.
جێی ئاماژەیە منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری دارایی پێشکەشدەکات بەو خێزانانەی کەمدەرامەتن و ناچارن منداڵەکانیان ببەن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری. هەروەها ڕێنمایی تەندروستی بڵاودەکاتەوە لە خوێندنگاکان و ناوەندەکانی خوێندن و شوێنە گشتییەکان بۆ پەرەدان بە خووە دروستەکان لە تەمەنێکی بچوکەوە.
لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە پەتایەکی مەترسیدار ڕێکخراوەکە بە زووترین کات هەڵوێست دەگرێتە بەر، هەر وەک پێدانی ڕێنمای و دابینکردنی پێداویستی تەندروستی وەک دەرمان و پاکژکەرەوەکان بۆ ناوەندەکانی تەندروستی. هەروەها جێی باسە یەکەمین یەکەی تایبەت بە ڕاهێنانی ئاخاوتن لە لایەن منداڵپارێزی کوردستانەوە دامەزراوە کە لە ئێستادا زۆرێک لەو منداڵانەی حاڵەتی ناڕیکی زگماکی لێو و مەڵاشوو یاخود کێشەی بیستن یان دواکەوتنی ئاخاوتنیان هەیە لەم یەکەیەدا چارەسەر وەردەگرن. هەروەها بە بەردەوامی هاوکاری سەنتەری فێرکاری و ڕاهێنانەوەی منداڵان CRC دەکات لە پێناو پاڵپشتی کردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
کاتێک لەمڕۆدا جیهان بە گشتی سەرنج دەخاتە سەر گرنگی تەندروستی و لەشساغی، منداڵپارێزی کوردستان دووبارە هەڵوێست دەگرێتە بەر بۆ بەهێزکردنی کار و پڕۆژە هاوبەشەکانی لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی تەندروستی منداڵان. هەر نەشتەرگەرییەک، چارەسەرێک و هەر منداڵێک کە هانای بردبێت بۆ بەرنامەی تەندروستی لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نیشاندەری هێزی گیانی هاوکاری و کاری بە کۆمەڵە بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەش و تەندروست بۆ هەمووان بێ جیاوازی.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی دەرونی شەهید دکتۆر هێمن نۆژەندەکاتەوە
3/17/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی دەرونی شەهید دکتۆر هێمن نۆژەندەکاتەوە
ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و تەندروست بۆ منداڵانی چارەخواز
منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٧ ئازار ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق - منداڵپارێزی کوردستان بە باشترین شێوە بەشی منداڵانی لە نەخۆشخانەی دەرونی شەهید هێمن نۆژەنکردەوە، لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و هاوکاریکردنی منداڵانی چارەخواز. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە نوێکردنەوەی باڵەخانەکە و ژوورەکانییەتی بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ منداڵان و خێزانەکانیان لە ماوەی وەرگرتنی چارەسەر.
دکتۆر ڕامیار ڕەحیم، ڕێکخەری بەرنامەی تەندروستی لە منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەی بەوەدا "دەکرێت چارەسەرەکان دەرەنجامێکی باشی هەبێت، ئەگەر بێت و لە ژینگەیەکی گونجاو و شایستەدا ئەنجام بدرێت. هەر وەک توێژینەوەکان سەلماندویانە کە ئەم جۆرە ژینگانە دەکرێت هاوکار بن بۆ باشترکردنی تەندروستی دەرونی تاک و هەبوونی دەرنجامی باشتر".
هەروەها دەڵێت:" نەخۆشخانەکە ماڵێکە بۆ زۆرێک لەو منداڵانەی کە بە دەست چەندین گرفت و حاڵەتی دەرونی جیاوازەوە دەناڵێنن، وەک کەمی ژیری و گرفتی ڕەفتاری و ئۆتیزم و داون و دواکەوتنی ئاخاوتن و ترس لە دەرکەوتن و گۆشەگیری، یاخود ئەو منداڵانەی توشی زەبری دەروونی دەبن بە هۆی جەنگ و ئاوارەبوون و دەستدرێژی سێکسی یان هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی دیکە. هەروەها هیوایەکە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە نازانن چۆن بەسەر ئەو گرفتانەدا زاڵبن کە ڕوبەڕووی منداڵەکانیان دەبێتەوە، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەش بۆ خێزانەکانیان مسۆگەر بکەن. " هەرەها وتیشی: " ئامانجان دروستکردنی کەشێکە بۆ منداڵان کە هاوشێوەی نەخۆشخانە نەبێت، وەک شوێنێکی ڕاوێژکاری و پشکنین و دەستنیشانکردن و ڕێنمایی و چارەسەرکردن و خزمەت پێشکەش بکات بە منداڵان و خێزانەکانیان."
نۆژەنکردنەوەکە پێکهاتووە لە:
نوێکردنەوەی ڕوکاری دەرەوە و ناوەوەی بیناکە:
بۆیاخکردنەوەی تەواوی بەشی دەرەوەی منداڵان لە نەخۆشخانەکە لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بە باڵەخانەکە و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و تەندروست بۆ خێزانەکان و منداڵەکانیان.
چاککردن و ڕێکخستنی هۆڵی تیشک:
نۆژەنکردنەوەی هۆڵ و دابەشکردنی بۆ دوو ژووری جیا و سەربەخۆ لەڕێگەی لامینەیتکردنی ئەرزی تەواوی ژورەکە و بۆیاخکردن و دانانی دەرگای نوێ و بەخشینی مەودایەکی گونجاو بە چارەخوازان تا بتوانن هەست بە پارێزراوی و دڵنیایی بکەن.
گۆڕینی تەواوی بنمیچی بینای بەشی منداڵان و چاککردنی چەند کێشەیەکی کارەبایی:
تەواوی بنمیچی بینای بەشی منداڵان کرا بە کۆنکریت و چەند کێشەیەکی سیستەمی کارەبایی چاککران، وەک دانانی گڵۆپی گونجاو و دەرچەی سیانە بۆ هاتنە ژوورەوەی ڕووناکی زیاتر و هەواگۆڕکێ لە ژوورەکەدا.
دابینکردنی ئامێری نوێی فێنککەرەوە:
دوو ئامێری نوێی فێنککەرەوە دانران بۆ دوو ژورە نوێکە، هەروەها ئامێرە فێنککەرەوەکانی ڕاڕەوەکە چاککران و گۆڕدران بۆ ئەوەی هەوای ژوورەکان پاک بێت و سەردانیکەران هەراسان نەبن بە گەرمی یاخود ساردی ژوورەکان لە وەرزە جیاوازەکاندا.
دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ وەرگرتنی چارەسەر:
کێشانی ١٠ نیگاری جوان لەناوەوە و دەرەوەی بیناکە کە پەیامی هۆشداری و ژینگەیی و خێزانی لەخۆدەگرن بۆ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
\گرنگیدان بە تایبەتمەندی چارەخوازان:
جیاکردنەوەی نهۆمەکان بە کەرەستەی گونجاو بۆ دڵنیا بووونەوە لە پاراستنی تایبەتمەندی منداڵان بۆ ئەوەی هەست بە دڵنیایی بکەن و گۆشەیەکی پارێزراوییان هەبێت لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر.
پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی بەشەکان بە گشتی:
تەواوی بیناکە بە باشترین شێوە پاککرایەوە و بەشەکان و پێداویستییەکان بە ڕێکوپێکی دانران و ڕێکخران.
نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی دەرونی شەهید دکتۆر هێمن هەنگاوێکی گەورەیە بۆ باشترکردنی کەرتی چارەسەری دەروندروستی و دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو و تەندروست بۆ منداڵان لە ناوچەکە. منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی دروست و گونجاو بۆ پەرەدان بە ڕێژەی چاکبووان لە نەخۆشییە دەروونییەکان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی پڕۆژەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەنجان دەستپێدەکەن لە هەرێمی کوردستان
3/11/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی پڕۆژەی سیاسەتی کۆمەڵایەتی تایبەت بە گەنجان دەستپێدەکەن لە هەرێمی کوردستان
پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا هەنگاوێکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەمیشەیی
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١١ ئازاری ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – لە هەنگاوێکی گەورەدا بۆ بەهێزکردنی توانای گەنجان لە هەرێمی کوردستان، منداڵپارێزی کوردستان نوێترین پڕۆژەی خۆی ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا: سیاسەتی کۆمەڵایەتی و چاکسازی لەلایەن گەنجانەوە. پڕۆژەکە لە ڕێکەوتی ١ شوباتی ٢٠٢٥ ەوە دەستی پێکردووە و لە ١٥ ئابی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت. ئامانج لەم دەستپێشخەرییە گەیاندنی دەنگی گەنجانە و پەرەدانە بە تواناکانیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاریگەر و پێویست لە یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکاندا.
پڕۆژەکە کارێکی هاوبەشی هەریەک لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییە، لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دانیمارک(DANIDA) پاڵپشتی دارایی بۆ دابیندەکرێت و ئامانج لێی ئەنجامدانی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەمیشەییە.
دیاری مستەفا، بەڕێوبەری بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجانی سەر بە منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەیدا بە گرنگی پڕۆژەکە " پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری کاریگەر."
هەروەها دەڵێت:" لە ڕێگەی وەرگرتنی ڕاهێنان لە لەلایەن کەسانی شارەزا، ئەم سەرکردە گەنجانە، کارامەیی پێویست وەردەگرن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە یاسا و ڕێساکاندا و هاندانی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و پشتگیریکردنی کۆمەڵگاکەیان. پڕۆژەکە دڵنیایی دەدات لەوەی ئامانجی تەنها گەیاندنی دەنگی ئەم گەنجانە نییە، بەڵکو کاردەکات بۆ جێبەجێکردنیان بۆ بنیاتنانی داهاتوو لە ناوچەکەدا، بەتایبەت گرنگیدان بە ئەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە مافەکانی منداڵان و خۆشگوزەرانییان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک."
کورتەیەک دەربارەی پڕۆژەکە
پڕۆژەی دەستپێشخەری میزۆپۆتامیا لە سێ قۆناغی سەرەکی پێکدێت کە پەرەدەدەن بە سەرکردایەتی گەنجان و چاکسازی درێژخایەن لە بواری سیاسەتی کۆمەڵایەتی.
١- ڕاهێنان و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان
زنجیرەیەک لە ڕاهێنان ئەنجامدەدرێت دەربارەی بابەتەکانی داکۆکی کردن و حوکمڕانی و بودجەی گشتی دەوڵەت لە سەرجەم پارێزگاکان. وانەکان کارامەیی و کەرەستەی پێویست دابین دەکەن بۆ گەنجان تا بتوانن یاساکان دابڕێژن و کاریگەرییان هەبێت لەسەر بڕیاردەران.
٢- توێژینەوە و پەرەپێدانی یاساکان
لەم قۆناغەدا گەنجانی بەشداربوو دابەشدەکرێن بەسەر چەند گروپێکدا بۆ ئەوەی توێژینەوە بکەن لە سەر چەند پرسێکی کۆمەڵایەتی پەیوەندیدار، لە کۆتاییدا کاتێک توێژینەوەکانیان ئەنجامدا داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە سیاسەتەکاندا لەسەر ئاستی ناوچەیی و نیشتمانی.
٣- یاسا دانان و داکۆکی کردن بە سەرکردایەتی گەنجان
بەشداربووان هەڵمەتی بانگەشە بە شێوازی ئۆنلاین و ڕاستەوخۆ ئەنجامدەدەن بۆ چاکسازی کردن لە چەند پرسێکی کۆمەڵایەتی، ئامانج لەم چالاکییە گەیاندنی دەنگ و بیروڕای گەنجانە بۆ چاکسازی کردن و گۆڕانکاری کردن لە یاساکاندا.
دەرئەنجام و کاریگەرییەکانی پڕۆژەکە
· گەنجێک هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە لیژنەی باڵای پاراستنی مافەکانی منداڵ لە سەر ئاستی وەزارەت، ئەمەش بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەبێت لەسەر یاسا و ڕێسا و بڕیارەکان.
· پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی تایبەت بە گەنجان دادەمەزرێندرێت، کە دەبێتە تۆڕێکی پەیوەندی بۆ گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، کە دەکرێت دوای تەواوبوونی پڕۆژەکەش گەنجانی دیکە سوودی لێوەربگرن.
· تۆڕێکی داکۆکی کردنی درێژخایەن دادەمەزرێنرێت کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت و کاریگەری دەبێت لەسەر یاسا و ڕێسا حکومییەکان کە پەیوەندییان هەیە بە چەند پرسێکی کۆمەڵایەتییەوە، بەتایبەت ئەو یاسایانەی تایبەتن بە مافەکانی منداڵان و خۆشگوزەرانیان.
ماوە و بابەتی ڕاهێنان
یەکەمین وانەی ڕاهێنانەکە لە ڕێکەوتی ٢٨ شوبات و ١ ئازار لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی پێشکەشکرا، بە بەشداری ٥٣ گەنج. لە وانەکەدا سەرنج خرایە سەر بابەتەکانی حکومڕانی و ستراتیژییەکانی داکۆکیکردن و بەشداریکردن لە داڕشتنەوەی ڕێسا گشتییەکان، هەروەها دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی گشت پێداویستییەکان بۆ گەنجانی سەرکردە تا بتوانن گۆڕانکاری ئەرێنی ئەنجام بدەن لە یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگاکانیاندا.
ئامانج و سودمەندانی پڕۆژەکە
ئامانجی پڕۆژەکە: بەهێزکردنی توانای گەنجان بۆ بەشداریکردن لە بوارەکانی بانگەشە و حکومڕانی، هەروەها دامەزراندنی تۆڕێکی گەنجانی سەرکردە بە ئامانجی چاکسازی کردن لە یاسا و ڕێساکاندا.
سوودمەندانی ڕاستەوخۆ:
پێکهاتوون لە ٦٠ بەشداربوو، ٥٢ گەنج و هەشت ستاف.
کاریگەری درێژخایەن:
دامەزراندنی تۆڕێکی داکۆکیکردن کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە کار دەکات لەسەر سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی حکومەت لە پێناو ئەنجامدانی گۆڕانکاری هەمیشەیی لە داهاتوودا.
منداڵپارێزی کوردستان بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە، جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی بە کارکردن لە پێناو گەشەپێدانی توانای گەنجان، دڵنیا بوونەوە لە گەشتنی پەیامەکانیان و تا بتوانن لە ڕێگەی داکۆکیکردن هاوکاربن بۆ پاراستنی ماف و مسۆگەر کردنی ژینگەیەکی ئارام و سەلامەت بۆ هەموو منداڵان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژە و چالاکییە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی پاو هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
3/3/2025
منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی پاو هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
پانێڵی هاوبەش ئەنجامدەدرێت کە تیایدا تاوتوێی گشت کاریگەرییە یاسایی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ئالوودەبوون دەکرێت
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٣ ئازار ٢٠٢٥
کەلار، هەرێمی کوردستان – منداڵپارێزی کوردستان لە بەردەوامی کار و چالاکییەکانی بۆ خستنەڕووی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، پانێڵێکی ڕێکخست بە هاوبەشی ڕێکخراوی پاو(گروپی خۆبەخشانی گەرمیان) لە سەنتەری چالاکی گەنجان لە کەلار.
پانێڵەکە لە ڕێکەوتی ٢٤ شوبات ئەنجامدرا، تیایدا باس لە دەرەنجامە یاسایی و دەرونی وکۆمەڵایەتییەکانی ئالودەبوون کرا، کە ئامانج لێی ناساندن و پەرەدانە بە ستراتیژییە کاریگەرەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
پانێڵستەکان:
· دادوەر محەڕەم ڕەسول عەلی: دادوەرى لێکۆڵینەوە لە کەلار، سزا یاساییەکان لە چوارچێوەی ئەو ماددە یاساییانەی پەیوەستن بە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق خستە ڕوو، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو بابەتانەی پێویستییان بە چاکسازی هەیە.
· د.سەرحەد محمد سەمین: مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان، باسی لە لێکەوتە دەرونییەکانی ئالودەبوون کرد و هەروەها ئاماژەی دا بەگرنگی بەردەستبوونی خزمەتگوزاری دەروندروستی و پاڵپشتی کۆمەڵگا.
· م.خالد خوداداد: چالاکوانی مەدەنی، لە پانێڵەکەدا تیشکی خستە سەر لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکان کە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەر دووچاری دەبنەوە، هەروەها داوای چارەسەری بنەڕەتی و هاوکاری کۆمەڵگای کرد بۆ چارەسەرکردن و ڕاهێنانەوەی توشبووان.
· ئامانج محمد نجم: بەڕێوبەری پانێڵ، لە درێژەی گفتوگۆکەدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی هەمەلایەن بۆ ئەو ئاستەنگانەی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر ئەزموونی دەکەن.
بەشێکی زۆری پانێڵەکە باسی لە ڕۆڵی میدیا و ڕاگەیاندن کرد لە بەرجەستەکردنی تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ زۆرێک لە بابەتەکان. پانێڵستەکان هۆشیارییاندا دەربارەی زۆرێک لەو بابەتانەی لە تۆڕە میدیایەکان و ڕاگەیاندنەکان بڵاودەکرێنەوە و بە هۆکارێکی سەرەکی دەبینن بۆ هاندانی گەنجان بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و داواکارن هۆشداری زیاتر بدرێتە کۆمەڵگا دەربارەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
دیاری مستەفا بەڕێوبەری بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە هەوڵی زیاتر بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر. " ئێمە پێویستمان بە پەروەردە و پاڵپشتی کۆمەڵگا هەیە تا بتوانین کاریگەربین."
هەروەها وتیشی " بە کۆکردنەوەی کەسانی شارەزا لە بوارەکانی یاسایی و دەرووندروستی و چالاکوانانی مەدەنی ئێمە بە تەنها کێشەکە ناخەینە ڕوو، بەڵکو کاردەکەین بۆ دۆزینەوەوی چارەسەری کاریگەر" - وتیشی " هەموو تاکێکی گەنج شایستەی داهاتوویەکی دوور لە ئالوودەبوونە، ئەوەش ئەرکی ئێمەیە پاڵپشتی و سەرچاوەی پێویست دابینبکەین تا بتوانن ژیانێکی ئاسوودە هەڵبژێرن نەک ماددەی هۆشبەر.
پانێڵەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی منداڵپارێزی کوردستان بۆ پاراستنی گەنجان لە ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر. لە مانگی ئازاری ٢٠٢٤ منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتی " بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر" ڕاگەیاند، کە تا ئێستاش بەردەوامە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری و پێشکەشکردنی بەرنامەی پەروەردەیی. ئامانج لەم چالاکییانە پێدانی زانیاری پێویستە بە گەنجان و هاوکاری کردنی توشبووان و پەرەدانە بە کۆمەڵگایەکی هۆشیار لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.
هەوڵی هاوبەشی هەریەک لە منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی پاو نیشاندەری کاری یەکگرتووە بۆ چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگی کۆمەڵایەتی. هەروەها لە ڕێگەی ئەم چالاکییانەوە جەخت دەکەینەوە لە گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگا بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی تەندروست و پارێزراو، دوور لە ماددە هۆشبەرەکان بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی سەرانسەری ئەنجامدەدات بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
2/15/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی سەرانسەری ئەنجامدەدات بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
ئەنجامدانی هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوی کۆمەڵگا سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی، تیشک خستنە سەر گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەردەستبوونی چارەسەر بە یەکسانی و گرنگی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی.
منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٥ شوبات ۲۰۲٥
سلێمانی، عێراق - شوباتی ۲۰۲٥، منداڵپارێزی کوردستان زنجیرەیەک هەڵمەتی هۆشیاری و کۆمەک ئەنجامدەدات لە سەرانسەری عێراق بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی. ئامانج لەم چالاکییە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و کۆکردنەوەی کۆمەکە بۆ کڕینی ئامێری ئینفیوژن پەمپ (infusion pump) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە، لەپێناو باشترکردنی پڕۆسەی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ منداڵانى توشبووی شێرپەنجە.
لە هەمان کاتدا منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ئەنجامدەدات بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی شێرپەنجەی منداڵی و جەختکردنەوە له گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەردەستبوونی چارەسەری یەکسان و دابینکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ نەخۆشەکان و خێزانەکانیان.
ساڵانە زیاتر لە ٤۰۰،۰۰۰ منداڵ وهەرزەکار لە خوار تەمەنی ۲۰ ساڵی توشووی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و شێرپەنجە دووەمین هۆکاری مەرگە لە منداڵانی تەمەن ٥ بۆ ۱٤ ساڵ بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵی ۲۰۲۱. شێرپەنجەی خوێن، وەرەمی مێشک، لیمفۆما، وەرەمە ڕەقەکان وەک نیورۆ بلاستۆما، وەرەمی ویلمز باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لە منداڵاندا. بە پێچەوانەی شێرپەنجە لە گەورەکاندا، شێرپەنجەی منداڵی پەیوەندی نییە بە کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان وە ناکرێت بە پشکنینی بەردەوام ڕێگری لێ بکرێت. بەڵام زوو دەستنیشانکردن وە بەردەستبوونی چارەسەری گونجاو هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی ڕزگاربووان.
منداڵپارێزی کوردستان ئەندامه لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی شێرپەنجەی منداڵان (CCI)کە تۆڕێکی جیهانییە و پێکهاتووە له زیاتر لە ۱۸۰ ڕێکخراو كه پابەندن بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرەکان و پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا.
ئامانجی هەڵمەتەکە
منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات لەسەر دوو ئامانجی سەرەکی:
۱- کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کڕینی ئامێری ئینفیوژن پەمپ: منداڵپارێزی کوردستان هەوڵدەدات بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کڕینی ئینفیوژن پەمپ بۆ باشترکردنی پڕۆسەی چارەسەری کیمیایی بۆ منداڵان لە عێراق. ئینفیوژن پەمپ ئامێرێکی بچووک و زیرەکە، کە یارمەتی گەیاندنی دەرمان دەدات ڕاستەوخۆ بۆ ناو لەشی نەخۆش، بە هێواشی و جێگیری کار دەکات بۆ گەیاندنی بڕی گونجاو لە دەرمان لە کاتی گونجاودا. لە چارەسەری کیمیاییدا ئینفیوژن پەمپ بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بڕی پێویستی دەرمانەکە بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر بدرێت بە نەخۆشەکە. هەروەها ئەم ئامێرە زۆر گرنگە بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لەبەرئەوەی دەرمانی پێویست بە بڕی دیاریکراو دەگەیەنن، بەمەش مەترسییەکان لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر کەمدەبنەوە و دەرئەنجامەکان باشتر دەبن.
٢- بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی: سەرەڕای کۆکردنەوەی کۆمەک،KSC ھەڵمەتێکی ھۆشیاری ئەنجامدەدات بە ئامانجی پێدانی ھۆشیاری بە کۆمەڵگا دەربارەی نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی خۆیدا و پشتیوانی کردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە ڕووی دەرونی وکۆمەڵایەتییەوە. ھەروەھا ھاوکارییان دەکات لە ڕوی داراییەوە.
گفتوگۆی پانێڵ لەسەر ڕێبازە گشتگیرەکان بۆ شێرپەنجەی منداڵان
لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا KSC بەشداری دەکات لە پانێڵکدا لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان. ڕێکخراوەکەمان چالاکییەکە ڕێکناخات، بەڵام نوێنەرانی وەک پانێڵست و بەڕێوبەری پانێڵ بەشداری دەکەن، لە پانێلەکەدا گرنگی بە ڕێبازێکی گشتگیر دەدەن بۆ چاودێریکردنی شێرپەنجەی منداڵان کە دیدگای پزیشکی، دەرمانسازی و دەروونی لەخۆدەگرێت.
بەشداربن لەگەڵمان لە پێناو بەدیهێنانی گۆڕانکاری مەزن لەڕێگەی پێشکەشکردنی کۆمەک یان بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری کە دەتوانێت هاوکار بێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی تاکێک. پێکەوە دەتوانین یارمەتیدەر بین بۆ ئەوەی هیچ منداڵێک ناچار نەبێت بە تەنیا ڕووبەڕووی شێرپەنجە ببێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەشداری کردن لە چالاکی و پڕۆژەکانی منداڵپارێزی کوردستان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://ksc-kcf.org/ckb
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات لە پلانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەکات
2/6/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات لە پلانی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەشی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەکات
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان" بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی ئەو سەنتەرانەی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەرتی گشتی و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پەروەردەی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندندا"
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٦ شوبات ٢٠٢٥
سلێمانی عێراق - لەدوای دە ساڵ لە خزمەتکردن بەو پەڕی دڵسۆزییەوە، منداڵپارێزی کوردستان بڕیاڕێکی سەختی دا بە ڕادەستکردنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی. لە کاتی دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە، بەپێی ئەو ڕێکەوتنامەیەی واژو کرا لە ساڵی ٢٠١٤ دا لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وا بڕیاردرا ئەم سەنتەرە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە لایەن منداڵپارێزەوە ببرێت بەڕێوە و خزمەت پێشکەش بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بکات و لەدوایدا ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ ئەوەی بە بەردەوامی خزمەت بکات بە منداڵان. بەڵام سەرەڕای پێنج ساڵی دیکەی بەڕێوەبردن، حکومەت نەیتوانیوە ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە.
لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا، منداڵپارێزی کوردستان چەندین سەرچاوەی باشی دابینکرد بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەرەکە، وەک دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ستافی پێویست کە بۆ هەرسێ منداڵێک ستافێک دامەزرا و هەروەها دابینکردنی سەرچاوە و کەلوپەل و پێداویستی فێرکاری و ڕاهێنانەوە و ڕاهێنانی ستاف بە بەردەوامی لەلایەن کەسانی شارەزاوە. هەروەها بیناکە بەهۆی کۆنییەوە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە بە زوترین کات، کە حکومەت بەڵێنی داوە بیگرێتە ئەستۆ کاتێک بە تەواوی سەنتەرەکە ڕادەستیان بکرێتەوە. هەرچۆنێک بێت بەردەوام بوون و بەڕێوبردنی سەنتەرێکی لەم شێوەیە بە تەنیا ئەرکێکی قورسە.
وەک بەشێک لە ستراتیژییەکانمان بۆ پەرەپێدان و گەشەکردن، منداڵپارێزی کوردستان لە ئێستادا کاردەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی سیستەمی تایبەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە کاتێکدا سەنتەرەکە بەو پەڕی توانای خۆی کاریدەکرد تا بتوانێت هاوکاری زۆرترین منداڵ بکات، بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە منداڵان لە ناوچەکەدا بێ خزمەتگوزارییەکان مابونەوە. ئامانجمان فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزارییەکانمانە لە سیستەمی پەروەردەدا بۆ دابینکردنی چارەسەری گشتی و هەمیشەیی لە زۆربەی ناوچەکاندا.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت" ئەمە بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام لەو بڕوایەداین بڕیارێکی دروستمان لە سودی منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان داوە" هەروەها وتیشی" بە چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان و کارکردن بۆ پەرەوپێشبردنی بەرنامەکانی بواری پەروەردەی تایبەت لە کەرتی گشتی و دڵنیابوونەوە لەوەی ڕێساکانی پەروەردەی گشتگیر جێبەجێدەکرێت، دەتوانین هاوکاری ژمارەیەکی زیاتری منداڵان بکەین و گۆڕانکاری بەردەوام بکەین تا لەگەڵ سیستەمی نوێی پێشکەوتوو بگونجێت."
فەرمانێکی وزاری تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەرچووە بۆ ئەوەی لە خوێندنگاکان وەربگێرێن و ژوری سەرچاوە لە خوێندنگاکاندا دابمەزرێت، بەڵام جێبەجی کردنی ئەم فەرمانە بەشێوەیەکی بەردەوام نەبووە. منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئەم پڕۆسەیە، بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی کەرەستە و هاوکاری پێویست لە سیستەمی خوێندنگاکاندا بۆ منداڵان. هەروەها کاردەکەین لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی سەنتەرەکانی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە پێناو دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بە باشترین شێوە و بەشێوەیەکی بەردەوام.
شلێر سەردار ئاڕاستەکاری بەرنامە لە منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند: "بەداخەوە ڕێکخراوە ناحکومییەکان سەرچاوەی داهاتیان دیاریکراوە، ئێمە دەبێت هەمیشە هەوڵبدەین تا بتوانین ئەولەویەت بدەین بەو پڕۆژانەی کە دەتوانێت زۆرترین کاریگەری و گۆڕانکاری دروست بکات."
هەروەها وتیشی:" دەبێت پاڵپشتی حکومەت بکەین بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکان لە بواری پەروەردەی گشتگیر، بەمەش دەتوانین زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت."
بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە منداڵان و پشتگیری خێزانەکانیان لەماوەی ئەم گۆرانکارییانەدا، منداڵپارێزی کوردستان دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە منداڵان ڕەوانەی ناوەندە حکومییەکان و قوتابخانەکانی ئێستا دەکرێن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە وەرگرتنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێویستیانە.
هەروەها تیمی تایبەت بۆ پشتگیریکردنی خێزانەکان دابیندەکرێت، چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کازیوەی منداڵان - سەرا، بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لەوەی منداڵان دانەبڕێن لە ڕاهێنان و چالاکیەکانی ڕۆژانەیان.
سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەو ستافە دڵسۆز و ماندونەناسانە دەکەین کە کاریانکردووە لەماوەی ئەم دە ساڵەی ڕابردوودا هەمیشە هەوڵیانداوە باشترین خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە منداڵان بکەن. پابەندبوون و دڵسۆزی و ماندووبوونیان کاریگەرییەکی بەردەوامی هەبووە لەسەر ژیانی زۆرێک لە خێزانەکان و بەڕاستی پابەندبوونی بێوچانیان بەرز دەنرخێنین.
منداڵپارێزی کوردستان بەو پەڕی توانایەوە پابەندە بە داکۆکیکردن و پاڵپشتیکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەم گۆڕانکارییە هاوکاردەبێت لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە زۆرترین منداڵ و بەشداربوون لە دابینکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی گشتگیرتر بۆ هەمووان.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چالاکی و پڕۆژە پەروەردەییەکانی منداڵپارێزی کوردستان تکایە پەیوەندی بکەن بە:
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان وێبینارێک ئەنجامدەدات بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پەروەردە و فێرکردن بۆ منداڵانی عێراقی لە قەیرانەکاندا
2/4/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان وێبینارێک ئەنجامدەدات بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پەروەردە و فێرکردن بۆ منداڵانی عێراقی لە قەیرانەکاندا
پسپۆڕان تیشک دەخەنە سەر گرنگی باشترکردنی ژێرخانی خوێندنگاکان بە زوترین کات و ڕەخساندنی هەلی خوێندن بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٤ شوبات ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – منداڵپارێزی کوردستان وێبینارێکی ڕێکخست بە ناونیشانی "پەروەردە و فێرکردن لە قەیرانەکاندا: بنیاتنانەوەی هەل بۆ منداڵانی عێراقی" کە تیایدا کەسانی پەیوەندیدار لە بواری پەروەردەدا بەشدار بوون و سەرنجیان خستە سەر ئەو کێشانەی لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەرتی پەروەردە دەبێتەوە لە عێراق.
وێبینارەکە بە سەرپەرشتی د.زانا عەزیز مەحمود مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی پێشکەشکرا. بەشداربووانی پانێڵەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان عەمار ڕافع سەلمان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، عومەر وەهاب پسپۆڕی پەروەردە لە ڕێکخراویUNICEF لە عێراق، طاهر ئەلکاکی یاریدەدەری بەڕێوبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی UNESCO لە عێراق، جەیلان صباح بەڕێوبەری بەرنامەی پەروەردە لە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC).
ئەو کێشانەی لە دوای جەنگ ڕووبەڕووی کەرتی پەروەردە و فێکردن بوەتەوە لە عێراق
بەشداربووانی پانێڵەکە تیشکیان خستەسەر کاریگەرییەکانی جەنگ، بە تایبەت ئەو قەیرانانەی لە دوای جەنگ لەگەڵ داعشدا هاتە کایەوە و زیانێکی زۆریان گەیاند بە سیستەمی پەروەردە لە عێراق. عەمار ڕافع سەلمان ئەوەی خستەڕوو کە قەیرانەکە کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر منداڵان و گەنجان بە تایبەت کچان و هەروەها بوونەتە هۆی وەستانی پڕۆسەی خوێندن بۆ ماوەیەکی درێژ. ئاماژەی بەوەشدا یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگەکان کەمی خوێندنگایە، کە بووەتە هۆکاری قەرەباڵغی و دوو دەوامی و سێ دەوامی و کەمبوونەوەی ماوەی وانەکان، هەروەها نەبوونی شوێنی پێویست بۆ خوێندکاران لە زۆرێک لە خوێندنگاکان.
هەروەها ئاماژەی دا بە گرنگی دووبارە گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ خویندنگاکان، لە دوای دابڕانیان بۆ ماوەیەکی کاتی و پەرەدان بە یاساکانی فێربوون کە هەمیشەیین، بە تایبەت بۆ ئاوارەکان و منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
هەروەها عەمار ڕافع ئاماژەی دا بە گرنگی چاکسازی کردن لە سیستەمی پەروەردەیی عێراق لەپێناو گونجاندن لەگەڵ سیستەمە جیهانییەکان.
هەنگاوێکی گەورەی بەرەوپێشچوون بریتییە لە پەسەندکردنی شێوازی نوێی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پێداویستییە پەروەردەییەکانی ئێستادا، بە پێی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDG) و چوارچێوەی مەراکش. هەروەها وتیشی" ڕاپۆرتەکانی UIL کە پێشکەش کراوە بە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئەو هەوڵانەی بۆ نەهێشتی نەخوێندەوارییە بە تەواوی، تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتانە و داوای بە هاناوەچوونی داواکارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات بۆ دابینکردنی پەروەردەیەکی گونجاو بۆ هەمووان."
ئەو سەختییانەی منداڵانی ئاوارە ڕووبەڕووی دەبنەوە
عومەر وەهاب باسی بارودۆخی ئاوارە ناوخۆییەکانی کرد لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ١ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆ لە ئێستادا ماون، ٦٥٠٠٠٠ شەش سەد و پەنجا هەزار ئاوارەی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن. سەرەڕای ئەوەی ٣٧٠ خوێندنگای ئاوارە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن. ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا پێویستیان بە هاوکاری زیاترە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە دابینکردنی سیستەمی پەروەردەیی بە کوالێتییەکی باش بۆ منداڵانی ئاوارە.
عومەر وەهاب وتیشی "لە ئێستادا ٪٤٥ خوێندنگای ئاوارەکان بە شێوازێکی کاتی دروستکراون لە سەرەتای قەیرانەکاندا لە ساڵی ٢٠١٤". سەرەڕای ئەوەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ساڵانە بڕێک لە هاوکارییەکان تەرخان دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان، هێشتا پێویستیان بە چارەسەری درێژخایەن و بەردەوام هەیە.
هێشتا زیاتر لە ١٥٨٠٠٠ سەد و پەنجا و هەشت هەزار منداڵی ئاوارە ناوخۆییەکان پێویستیان بە هاوکارییە، عومەر وەهاب ئاماژەشی بەوەدا پێویستیان بە هاوکاری زیاترە بۆ دابینکردنی پەروەردەیەکی گونجاو بۆ کۆمەڵگەی ئاوارەکان.
بنیاتنانی خوێندنگایەک کە هەلی یەکسان بڕەخسێنێت بۆ هەمووان
جەیلان صباح تیشکی خستە سەر گرنگی بەردەستبوونی هەلی خوێندن بۆ هەمووان، جەختیشی کردەوە لە گرنگی ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کاتی نەخشەکێشانی باڵەخانەی خوێندنگاکان.
هەروەها وتیشی "ئێمە لە ئێستادا بەشێوەیەکی باش دوورکەوتووینەتەوە لە دورخستنەوە و جیاکردنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، خۆشخاڵم کە دەبینم لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش جیاکاری ناکرێت لە ناویاندا". هەرچەندە ئەوەشی خستەڕوو کە زۆرێک لە خوێندنگاکان بە بێ ڕەچاوکردنی باردۆخی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دروستکراون، بۆ نمونە بەرزکەرەوەی کارەبایی و ڕێڕەوی تایبەت بە کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت و ژوری سەرچاوەی شیاوی تێدا نییە بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت. تیشکی خستە سەر ئەوەی دەبێت هەموو ژورێکی سەرچاوە ڕێرەوی تایبەت بە عەرەبانە و دەرگای گەورە و زەوی دژە خلیسکان و ڕوناکی گونجاوی هەبێت، دەنگ و ژاوەژاو کەمبکرێتەوە بۆ پەرەدان بە هەستەوەرەکانیان.
جەیلان دان بەوەشدا دەنێت کە وێڕای ئەوەی باشترکردنی ژێرخانی پەروەردە تێچوویەکی زۆری دەوێت، گەشبینە بەوەی کە کەرتی پەروەردە توانیویەتی لە ماوەیەکی کەمدا تا ئاستێکی باش پێشبکەوێت.
ئاستەنگەکان لە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکانی پەروەردە
هەروەها جەیلان ئاماژەی بە بۆشایی نێوان یاسا و ڕێساکان و جێبەجێکردنیان کرد کاتێک باس لە پەروەردەی گشتگیر دەکرێت. بۆ نمونە لە عێراقدا بە پێی یاسا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی خوێندنیان هەیە لە خوێندنگاکاندا، بەڵام دەبینین هێشتا بەشێکی زۆر لە منداڵان بەهۆی بڕیارە تاکەکەسییەکانی بەڕێوەبەرەکان وەرناگیرێن لە خوێندنگاکاندا.
وەک نمونەیەک باسی حاڵەتێکی کرد کە لەم دواییانەدا مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، ئەویش منداڵێک بووە کە بەهەڵە دەستنیشانکراوە بە فرەجوڵەیی. بەڵام دوای پشکنینێک کە لەلایەن سەنتەری ڕاهێنانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆی ئەنجامدرا، دەرکەوت منداڵەکە بەهیچ شێوەیەک فرەجوڵەیی نییە و دواتر لە خوێندنگا ناوی تۆمارکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنانەت ئەگەر دەستنیشانکردنەکە دروست بووایە، بە پێی یاساکە منداڵانی تووشبوو بە فرەجوڵەیی دەبێت ناویان تۆماربکرێت لە خوێندنگاکاندا"، جەختی لەوەش کردەوە کە هۆشیاری و ڕاهێنان پێویستە بۆ مامۆستایان و پیشەییەکانی پزیشکی بۆ ڕێگریکردن لەم جۆرە حاڵەتانە.
گرنگی داتا بۆ چاکسازی کردن لە پەروەردەدا
طاهر ئەلکاکی یاریدەدەری بەڕێوبەری پڕۆژە لە ڕێکخراوی UNESCO لە عێراق، جەختی کردەوە لەسەر گرنگی داتا بۆ بنایتنانەوەی سیستەمی پەروەردەیی لە عێراق.
وتی" خاڵێکی گرنگ هەیە دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم، ئەویش ئەو کێشانەیە کە ڕووبەڕوویان دەبینەوە لە کەرتی پەروەردە بە گشتی و بواری پەروەردەی تایبەت، بە تایبەت ئەو داتایەی ئێمە لەبەردەستمانە دەربارەی پەروەردە و بابەتە پەیوەندیدارەکانی"
ناوبراو بە وردی باسی لە گرنگی داتای دروست کرد و ڕوونیشی کردەوە کە زۆربەی ئامارەکان لە ئێستادا لە عێراق لەسەر بنەمای خەمڵاندنەکانن.
هەروەها تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد “لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانمان دوای قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەمان ئێمە بەردەوامین لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش. یەکێک لە کارەکانی ئەم پڕۆژەیە دامەزراندنی سیستەمی زانیاری بەڕێوەبردنی پەروەردەیە (EMIS)، کە داتایەکی ڕوونمان دەخاتە بەردەست لەسەر هەموو بابەتێک کە پەیوەندی بە سیستەمی پەروەردەییەوە هەیە لە عێراقدا”
لە کۆتاییدا وتی "هەبوونی داتای ورد گرنگە بۆ ئەم بابەتانە و بەشێوەیەکی بەرچاو جۆریەتی بەرنامە پەروەردەییە گشتییەکان بەرەوپێش دەبات."
داواکاری بۆ پشتیوانی و بەشداریکردن
بەشداربووانی پانێڵەکە بە درێژایی وێبینارەکە کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی ئەم ئاڵەنگارییانە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە.
جەیلان صباح ڕایگەیاند "هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژمان لەپێشە، بەڵام بە هاوکاری ڕێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەت وکۆمەڵگەی پزیشکی و ڕێکخراوە چالاکەکانی دیکە باوەڕم وایە دەتوانین زیاتر پشتیوانی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بین".
منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە پابەندە بە داکۆکیکردن و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانەی کە هاوکاری منداڵان دەکەن بۆ پێڕاگەیشتن بە پەروەردەیەکی باش.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامەی پەروەردەی سەر بەڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان نیگەرانە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق
1/24/2025
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان نیگەرانە سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراق
نوێترین هەموارکردنەوەی یاساکان مشتومڕی گەورەی لێدەکەوێتەوە، لە دەرەنجامی هەبوونی کاریگەری لەسەر دیاریکردنی تەمەنی گونجاو بۆ هاوسەرگیری کردن و مافەکانی دایەنی کردنی منداڵ و بەگشتی پارێزراوبوونی مافەکانی منداڵان و ئافرەتان.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢٤ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سلێمانی، عێراق – پەسەندکردنی پڕۆژەی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی عێراقی لە ڕێکەوتی ٢١ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ نیگەرانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بە هۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت کاربکاتە سەر سەروەری مافەکانی منداڵان و ئافرەتان و خێزانەکان. هەموارکردنەوەکان پرسیاری زۆری لێدەکەوێتەوە سەبارەت بە بابەتەکانی تەمەنی گونجاو بۆ هاوسەرگیری و ڕێکەوتن لەسەر پێدانی مافی دایەنی کردنی منداڵ. شایەنی باسە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە بە شێوەیەکی گشتی نیگەرانیەکی زۆر دروستدەکات لەناو تاکەکانی کۆمەڵگای عێراقی.
ئێمە وەک منداڵپارێزی کوردستان بەردوامین لە هەوڵەکانمان و پابەندین بە پاراستنی مافەکانی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ خۆیان و کۆمەڵگاکەیان. لە پێناو چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی خەڵک، ڕاوێژکارە یاساییەکانمان بە وردی پێداچوونەوەیان کرد بۆ پڕۆژە یاسای هەموارکردنەوەکە و وەڵامی ئەو پرسانەیان دایەوە کە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی یاساکەن لەسەر کۆمەڵگا.
پرسیار و وەڵام لەگەڵ میران عەلی بەڕێوبەری تیمی یاسایی منداڵپارێزی کوردستان
١. لە ئێستادا تەمەنی یاسایی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری لە عێراقدا چەندە؟ ئایا لە هەرێمی کوردستان جیاوازە؟
میران عەلی: لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی تەمەنی گونجاو بۆ هاوسەرگیری بە پێی یاسا ١٨ ساڵە. بەڵام هەندێک جار لە عێراق دادوەر ڕێگە بە هاوسەرگیری دەدات لە تەمەنی ١٥ ساڵ بەڵام لە هەرێمی کوردستان ئەو پەڕی ١٦ ساڵە پە پێی مەرجی تایبەت و ڕەزامەندی بەخێوکەری یاسایی. نوێترین گۆڕانکارییەکان لە یاسای هەموارکراودا جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی مەزهەبی جەعفەری لەگەڵ ئەم سنوورە تەمەنییەدا لە ڕێگەی دابینکردنی چەند پارێزبەندییەکی یاسایی.
٢. ئایا هاوسەرگیری منداڵی تەمەن نۆ ساڵ ڕێگەپێدراوە؟
میران عەلی: بە پێی دەقی یاسایی ئێستا نەخێر. هەموارکردنەوەکە ڕێگە دەدات بە داڕشتنەوەی بنەماکانی مەزهەبی شیعە بە پێی ئەحکامەکانی مەزهەبی جەعفەری و دەبێت لە ماوەی چوارمانگدا یەکلایی بکرێتەوە. هەرچەندە لە هەندێک لە مەزهەبە شیعەکاندا تەمەنێکی گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری، واتە دەکرێت هاوسەرگیری ئەنجامبدرێت کاتێت منداڵ دەگاتە تەمەنی پێگەیشتوو کە تەمەنی ٩ ساڵیش دەگرێتەوە.
بەڵام لە هەموارکردنەکەدا هاتووە کە تیانووسی بڕیارە شەرعییەکان نابێت پێچەوانەی یاسای ئێستای تەمەنی هاوسەرگیری بێت.
٣. ئایا ڕێگەدەدرێت هاوسەرگەرییەک ئەنجامبدرێت ئەگەر بێت و بوک یان زاوایەک تەمەنێکی گونجاویان نەبێت و خواستیان لەسەر هاوسەرگیری نەبێت؟
میران عەلی: نەخێر هاوسەرگیری لە خوار تەمەنی ١٦ ساڵ لە هەرێمی کوردستان و ١٥ ساڵ لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگە پێدراو نیە. ئەگەر بێت و تاکێکی خوار تەمەنی دیاریکراو ڕەزامەند نەبێت ئەوا پڕۆسەی هاوسەرگیرییەکە ئەنجام نادرێت.
بەداخەوە ئێمە زۆر تێبینی حاڵەتی هاوسەرگیری زۆرەملێ یان پێشوەختە دەکەین لە کۆمەڵگای عێراقیدا، هەر بۆیە دەبێت هەموو تاکێک پابەندبێت بە یاساکە و زۆ گرنگە هۆشیاری بدرێتە کۆمەڵگا. هەروەها زۆر گرنگە و پێویستە کە پڕۆسەی هاوسەرگیری لە دادگا بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجامبدرێت هەروەک هەموارکردنەوەکە پێشنیاری دەکات. لە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە و زۆرەملێ، قوربانییەکان و خێزانەکانیان ئامۆژگاری دەکرێن بۆ پەنابردنە بەر دەزگاکانی حکومەت وەک فەرمانگەکانی تواناسازی ئافرەتان، بەشی توندوتیژی خێزانی، دادگاکانی نەوجەوانان یان ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە کاردەکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و منداڵان.
٤. ئەو نیگەرانییانە چین کە یاسای باری کەسی هەموارکراو لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێتە کایەوە بەتایبەتی چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر مافی منداڵان و ئافرەتان؟
میران عەلی: نەبوونی شەفافیەت لە داڕشتنی تیانووسی بڕیارە شەرعییەکان نیگەرانییەکی گەورەیە لە کاتێکدا کە پێشنیارەکانی هەموارەکردەنەوەکە دان بە بنەماکانی مەزهەبی جەعفەریدا دەنێن لە بوارەکانی وەک میرات و مارەیی و سەرپەرشتی. بەڵام تاکو ئەم ساتە ڕوون نیە کە ئەم یاسایانە چۆن بەکاردێن. دودڵی لە کۆتا بنەما کانی یاساکە نیگەرانی درووست کردووە لە ناو کۆمەڵگا و نازانرێت ئایا یاسا هەموارکراوەکە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر مافەکانی منداڵان و ئافرەتان. لە ماوەی چوارمانگی تردا زانیاری زیاتر وەردەگرین سەبارەت بە دەقی یاساکە کە پێشنیارکراوە و خراوەتە بەردەم پەرلەمان. لە دوای ئەوەی پێشنیارەکە پێشکەشکرا پەرلەمان وادەی ٣٠ ڕۆژی هەیە بۆ بڕیاردان بە کۆی زۆرترین دەنگ. ئومێدەوارین یاسادانەران بە وریاییەوە بکۆڵنەوە لە کاریگەرییەکانی ئەم یاسایە پاشان دەنگ بدەن. یەکێک لە کێشەکانی کە دەکرێت یاساکە دروستی بکات ئەوەیە ئەگەر بێت و هاوسەرگیرییەک لە نیوان خێزانێکی سوونی و شیعەدا ڕووبدات ئەوا دەکرێت ناکۆکی دروست بێت لە پەیڕەوکردنی تیانووسی بڕیارە شەرعییە گونجاوەکان وە لەو کاتەدا دادگا ڕاستەوخۆ تیانووسی بڕیاری شەرعی خێزانی پیاوەکە جێبەجێ دەکات. ئەمەش گومان و پرسیار دروست دەکات لەلای خەڵکی کە ئایا لەم جۆرە حاڵەتەدا بە یەکسانی مامەڵە دەکرێت لەگەڵ مافەکانی ئافرەتان و پیاوان؟ لە لایەکی دیکەوە دەبێت بڕیارەکانی دەستەی زانستی لە دیوانی وەقفی شەرعی لەبەرچاوبگیرێت لە کاتێکدا نازانرێت چ بنەمایەک بەکاربهێنرێت.
٥. لەحاڵەتی جیابوونەوە بە پێی یاسای نوێ بڕیاری دایەنکردنی منداڵ ومافەکانی دیکە چۆن دەدرێت؟ ئایا دایکەکە ڕاستەوخۆ مافی دایەنیکردنی منداڵەکە لەدەستدەدات؟
میران عەلی: بە پێی یاسای ئێستا مافی دایەنیکردنی منداڵ ڕاستەوخۆ دەدرێت بە دایکەکە تا ئەو کاتەی منداڵەکە دەگاتە تەمەنی ١٥ ساڵ بەمەرجێک دایکەکە گونجاو بێت بۆ بەخێوکردنی. هەرچەندە لە مەزهەبی جەعفەریدا زۆرینە مافی دایەنی منداڵ لە تەمەنی ٢ ساڵییەوە دەدن بە باوکەکە. هەموارکردنەوەکە پێشنیاری هێشتنەوەی مافی دایەنی دەکات بۆ دایکەکە تا منداڵەکە دەگاتە تەمەنی ٧ ساڵ بەڵام ڕوون نیە لە دوای ئەم تەمەنە کێ مافی دایەنیکردنی منداڵەکە وەردەگرێت وئەمەش مایەیی نیگەرانییە.
٦. ئایا یاسا نوێیەکە تەنها بۆ موسڵمانانی شیعە مەزهەبە، یاخود مەودایەکی فراوانتری هەیە؟
میران عەلی: هەموارکردنەوەکە هەموو مسوڵمانانی عێراق دەگرێتەوە، و ڕێگە دەدات تاک بڕیاربدات لە نێوان یاسای باری کەسی سوونی و شیعە. بنەما دیاریکراوەکانی شیعە بە پێی مەزهەبی جەعفەری تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە شیعە مەزهەبن یان بنەماکە هەڵدەبژێرن. بڕیارە لە ماوەی چوار مانگدا بنەماکە دابڕێژرێت و پێشکەشی پەرلەمان بکرێت بۆ پێداچوونەوە. زۆر گرنگە کە پەرلەمان بە وردی لە دەقی بنەما پێشنیارکراوەکان بکۆڵێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگربن لە دەرئەنجامی نەخوازراو وە نەبنە هەڕەشە بۆ سەر سەروەری مافەکانی ئافرەتان و منداڵان.
٧. ئایا هەموارکردنەوەکان یاسای نێودەوڵەتی یان دەستووری عێراقی پێشێل دەکات؟
میران عەلی: دەستووری عێراقی دڵنیایی دەدات لە فەراهەمکردنی یەکسانی لە مافەکانی پیاوان و ئافرەتان و منداڵان لەچوارچێوەی دەستوردا و هەموو تیانووسی بڕیارە شەرعییەکان دەبێت بە پێی ئەم مافە دەستووریانە دابڕێژرێت. هەروەها عێراق پابەندی ڕێکەوتننامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە کە ڕێنمایی ڕوون دەخاتە بەردەست بۆ پاراستنی ئافرەتان و منداڵان. دەبێت بەرژەوندی و هەڵبژاردەی تاک لە بەرچاو بگێرێت لە یاسای باری کەسیدا، تەنانەت ئەگەر هەندێک بنەمای مەزهەبی جەعفەرییش پێچەوانەی پەیڕەوەکان بن، نابێت کۆتا بنەماکان پێچەوانەی پابەندبوونە دەستوری و نێودەوڵەتییەکانی عێراق بن.
٨. ئایا پڕۆسەی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق بە باشی بەڕێوەچوو؟
میران عەلی: نەخێر، پڕۆسەی دەنگدانەکە تووشی ڕەخنە و ئاستەنگ بۆوە. پێمان ڕاگەیەندراوە کە زۆرێک لە یاسادانەران ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوون و دەنگیان نەدا، کە ئەمەش بووە هۆی شکاندنی ڕێژەی یاسایی.
پێشتر سکاڵاکان سەبارەت بە پرۆسەی دەنگدان تۆمار کردووە و ئەگەری زۆر هەیە کە ببێتە هۆی تانەدانی یاسایی لە دادگای فیدراڵی.
زانیاری زیاتر و پێشنیارەکان لە شیکردنەوەکانی دواییدا دەخەینە ڕوو. ئاگاداری نوێترین بڵاوکراوەکانمان بن.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
خانەقین: منداڵپارێزی کوردستان بەمەبەستی گرنگیدان بە ژینگە ٧٠٠٠ ماسی دەخاتە ناو بەنداوی ئەڵوەند
12/24/2024
خانەقین: منداڵپارێزی کوردستان بەمەبەستی گرنگیدان بە ژینگە ٧٠٠٠ ماسی دەخاتە ناو بەنداوی ئەڵوەند
ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گرنگیدان بە پاک و خاوێنی بەنداوەکە و سامانی ماسی و پاراستنی جوانی سروشت و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە قەزای خانەقین.
منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
خانەقین- منداڵپارێزی کوردستان دەستپێشخەرییەکی گرنگی ئەنجامدا لە ڕێگەی سەنتەری چالاکی گەنجان – خانەقین، بۆ پاراستنی ژینگە بە ئازادکردنی ٧٠٠٠ ماسی بۆ ناو بەنداوی ئەڵوەند لە قەزای خانەقین.
ئامانج لەم چالاکییە زیندوو کردنەوەی سەرچاوەی ئاوی ئەڵوەند و پاراستنی جوانی سروشتەکەیەتی و زیادکردنی سامانی ماسی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە ناوچەکە و پابەندبوونی منداڵپارێزی کوردستان بە چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان گەنجانی قەزاکە و سروشتەکەی.
منداڵپارێزی کوردستان بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی ژینگەیی ڕووباری ئەڵوەند، هیوا دەخوازێت پاڵنەرێک بێت بۆ ئەنجامدانی دەستپێشخەری لەم شێوەیە لە خانەقین و ناوچەکانی دیکە.
دیاری مستەفا، بەڕێوبەری بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان لە منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند"بەنداوی ئەڵوەندمان هەڵبژارد بە هۆی کەمی چالاکی و خزمەتگوزاری ژینگەیی لە ناوچەکەدا. ئەم پرۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی و بەشداریپێکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا لە پێناو پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانمان و زیادکردنی سامانی ماسی."
ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلانی ستراتیژی منداڵپارێزی کوردستان بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاری ژینگەیی بۆ ناو بەرنامەکان و پڕۆژەکانی. منداڵپارێزی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی ژینگەی سروشتی ناوچەکە لە ڕێگەی پەرەدان بە چالاکییە هۆشیارییەکان سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژینگە.
ڕێکخراوەکە هیوا دەخوازیت پڕۆژەکە سەرەتایەک بێت بۆ چالاکی و هەڵویستی دیکەی ژینگەیی بە تایبەت لەو ناوچانەی کە خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی ژینگە تیایدا سنوردارە.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات. ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەاڵیەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەالیەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پالتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ کارمەندانی شارەزا لە بواری پزیشکی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گرنگ و ئاڵۆز بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە
12/22/2024
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ کارمەندانی شارەزا لە بواری پزیشکی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گرنگ و ئاڵۆز بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە
منداڵپارێزی کوردستان بە بێ بەرامبەر سەخترین و ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکان دابیندەکات، لە پێناو تەندروستی و لەشساغی منداڵان و بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییە ناوخۆییەکان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
سلێمانی – منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شار، بە شانازییەوە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی د. کاردۆ رەئوف پزیشکی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت و د. ئاودێر و تیمەکەی بۆ ئەنجامدانی سەخترین و ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکان بە بێ بەرامبەر بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە.
ئەم هەوڵە هاوبەشە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ هیوا بەخشین بە منداڵان و دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە توانای خێزانەکاندا نییە لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەک و تەندروستییەکی باشتر و شایستە تر بۆ منداڵانی لێقەوماو لە هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە منداڵپارێزی کوردستان هاوشانی د. کاردۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و بڕبڕەی پشت و تیمی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی شار کاردەکات. جێی ئاماژەیە لەم چەند سەردانەیدا ئەم دکتۆرە بەڕێزە نەشتەرگەری و ڕاهێنانی بۆ ستافی پزیشکی ناوخۆ ئەنجامداوە. دکتۆر ئاودێر عەبدولرەزاق خەزنەدار پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار هاوکارێکی گرنگ بووە بۆ د. کاردۆ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان بۆ هەبوونی دەرەنجامێکی باش. بە یەکەوە توانیویانە سەرکەوتووبن لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییانە و هەروەها هاوبەشیکردنی ئەزموون و زانیارییەکانیان لەگەڵ شارەزایانی بواری تەندروستی لە ناوخۆدا.
د. کاردۆ رەئوف هەموو ساڵێک زیاتر لە سێ جار سەردانی سلێمانی دەکات و لە هەر سەردانێکیدا پشکنین بۆ ٢٠ تا ٢٥ منداڵ ئەنجام دەدات و بە هاوکاری د. ئاودێر و تیمەکەی لەهەر سەردانێکدا دوو بۆ سێ نەشتەرگەری بە سەرکەوووی ئەنجام دەدەن بە بێ هیچ تێچوویەک. ئەم نەشتەرگەرییە سەختانە بە شێوەیەکی گشتی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت بەڵام خۆشبەختانە لە ڕێگەی ئەو هاوکارییەی منداڵپارێزی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی شار دابینی دەکات ئەم نەشتەرگەرییانە بە بێ بەرامبەر ئەنجامدەدرێن بۆ خێزانەکان.
منداڵپارێزی کوردستان بەشدارە لە فراوانکردنی مەودای بەردەستبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانە بۆ هەمووان، ڕێکخراوەکە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕێکخستنی سەردانەکانی د.کاردۆ و دڵنیا بوونەوە لەوەی پزیشکان و پسپۆڕانی ناوخۆ بە بەردەوامی ڕێنمایی دەکرێن و ڕاهێنانیان بۆ ئەنجامدەدرێت، ئەمەش لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی سیستەمی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی هەرێم و پەرەدان بە توانای شارەزایان و پسپۆڕان بۆ بەردەوام بوون لە دابینکردنی چاودێری و خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵان بە باشترین و بەرزترین کوالێتی لە ئێستا و داهاتوودا.
لە دوایین سەردانیدا بۆ سلێمانی د.کاردۆ توانی بەسەرکەوتووی دوو نەشتەرگەری ئەنجامبدات و پشکنینی بۆ زیاتر لە ٢٠ منداڵ کرد کە لەگەڵ خێزانەکانیان ئامادەبوون، ئەو چارەسەرانەی کە بۆ منداڵان دابیندەکرێت لە ڕێگەی منداڵپارێزی کوردستان، بۆشاییەکی گرنگی خزمەتگوزاری تەندروستی پڕدەکاتەوە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی چارەسەری حاڵەتەکانیان ئاڵۆزە.
منداڵپارێزی کوردستان وەک هەمیشە پابەندە بە ڕەخساندنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ منداڵان لە هەرێمی کوردستان و دڵنیا بوونەوە لەبەردەستبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی پێویست بۆ هەموو منداڵێک بێ گوێدانە پێشینەیان یان بارودۆخی داراییان.
لە ڕێگەی کاری هاوبەش بە بەردەوامی لەگەل لایەنە ناوخۆییەکان و شارەزایانی پزیشکی، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات بۆ دابینکردنی چارەسەری گرنگ و داهاتوویەکی تەندروست بۆ هەموو منداڵێک بێ جیاوازی.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەریەک لە د. کاردۆ، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، نەخۆشخانەی شار، و هەموو کارمەندانی کەرتی پزیشکی ناوخۆ دەکات کە هاوکار بوون لەم پرۆژە گرنگەدا وماندوو نەناسانە هەوڵیان داوە بۆ باشترکردنی تەندرووستی منداڵان لە هەرێمی کوردستان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەند دەیەیەک لە کاریگەری و دونیابینی ڕێکخراو بۆ داهاتووی هەموو منداڵێک
12/12/2024
سلێمانی: خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەند دەیەیەک لە کاریگەری و دونیابینی ڕێکخراو بۆ داهاتووی هەموو منداڵێک
خاتوو سارا ڕەشید "ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تەنها رێکخراوێک نیە بەڵکو بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان"
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
سلێمانی/ عێراق، سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دونیابینی ڕێکخراوەکەی بۆ داهاتوو خستەڕوو بە بەردەوام بوون لەسەر دەستکەوتە گرنگەکانی بۆ فراوانکردنی بواری چالاکی و پڕۆژەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەشی نوێ، بە دڵنیاییەوە ئەمەش جێبەجێدەکرێت بە ڕەچاوکردنی پابەندبوونی منداڵپرێزی کوردستان بە خزمەتکردن و پشتیوانیکردنی منداڵان و گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق و دەرەوەی عێراق.
بە ئامادەبوونی منداڵان و گەنجان و خێزانەکان و میوانە بەڕێزەکان و هەروەها خانمی یەکەمی عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خاتوو سارا ڕەشید لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر کار و پڕۆژە گرنگەکانی منداڵپارێزی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەک دامەزراندنی یەکەمین نەخۆشخانەی دڵی منداڵان و ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی منداڵان و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی" بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر".
ئەوەشی خستە ڕوو ئەو دەستکەوتانەی منداڵپارێزی کوردستان بەدەستی هێناوە دەگەڕێتەوە بۆ دڵسۆزی بەخشەرەکان و تاک و ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییانەی هاوکاریان بوون.
ڕایگەیاند:"بە بێ ئەوان ناتوانین هیچ کارێک ئەنجام بدەین و بە تەنها هیچ کارێک بکەین بە بێ بوونی هاوبەشەکانمان"
هەروەها سارا ڕەشید باسی پەیوەندی خۆی کرد لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و یادەوەری منداڵی خۆی گێڕایەوە لە کاتی بەشداری کردنی لە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک لەگەڵ دایکیدا.
وتی: "بۆ من ئەمانە تەنها چالاکی ئاسایی نەبوون بەڵکو هەمووی وانەیەکی زۆرگرنگ بوون بۆم کە فێری میهرەبانی و خۆڕاگری و کاری بە کۆمەڵی کردم" بۆ ئەوەی ڕوون و ئاشکرا بێت کە ڕابەرایەتی کردنی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە رێگەی ئەم ئەزموونە سەرەتاییانەی ژیانییەوە سەرچاوەیانگرتووە و هەروەها ئەم کارە ئاواتی ژیانی ئەو بووە.
بە ڕوانینە داهاتوو، پێناسەی منداڵپارێزی کرد وەک زیاتر لە ڕێکخراوێک وتی: بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان."
لە کۆتای نمایشەکەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گەشبینی و سوپاسی خۆی دەربڕی: " ئاستەنگەکان زۆرن بەڵام هیمەتەکانیش زۆرن. دڵنیام بەیەکەوە کاریگەریمان زیاتر دەبێت. سوپاس بۆ متمانەتان، بەهیوای ئێوارەیەکی خۆش بۆ هەموو لایەک.
درێژەی وتاری خاتوو سارا رەشید:
بەڕێز خانمی یەکەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، منداڵە ئازیزەکان، خێزانە بەڕێزەکان هەموولایەکتان بەخێربێن.
زۆر خۆشحاڵم کە ئەم ئێوارەیە لەم بۆنە خۆشەدا لەگەڵتانم و دەبینم هۆڵەکە پرە لە منداڵ و گەنج و گەورە کە هەموو لێرەن بۆ بینین و پاڵپشتی کردنی داهێنان.
وەک ئاشکرایە، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و سندوقی منداڵانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لەسەر دەستی دوو خانمی بەڕێز دامەزراوە، خاتوو هێرۆ و خاتوو شاناز، لەگەڵ چەند کەسێکی خۆبەخشی دڵسۆز کە هەندێکییان ئەمرۆ لەگەڵمانن وەک روناک خانی بەڕێز وە جێی هەندێکییان زۆر دیارە، ئەوان توانیان تۆو و هیوا وگۆرانکاری بچێنن لە کاتێکی زۆر پێویستدا .
دیدگاکانیان زۆر سادە بوون بەڵام زۆر قوڵ بوون ئامانجیان وابوو کە هەموو منداڵێک ئەبێت منداڵی خۆی ببینێت سەرەرای هەرچی بارودۆخێک
من لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە لەگەل دایکم دەرۆشتم بۆ چالاکییەکان بەمەبەستی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ منداڵانی کوردستان کە بۆ من تەنها چالاکی ئاسایی نەبوون بەڵکو هەمووی وانەیەکی زۆر گرنگ بوون بۆم کە فێری میهرەبانی و خۆڕاگری و کاری بە کۆمەڵی کردم ئەمەوێ ئەوەشتان بۆ روون بکەمەوە کە تێکەڵ بوونی من لەم کارە بەڕێکەوت نەبووە جگە لە کاریگەری ئەو دووخانمە لەسەرم ئەم کارە ئاواتی ژیانمە.
ژیانی ئەکادیمی خۆمم بۆ ئەم بوارە تەرخان کردبوو وەک خوێندنی تەندروستی جیهانی و توێژینەوە لەسەر گەشەپێدان دوای کۆتایی هاتنی جەنگ، لە هەر شوێنێک کارم کردبێت دڵم هەر لای منداڵپارێزی کوردستان بووە
بۆ یەکەمجاردەست بە کاربووم لەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٢ کە وەک خۆبەخش لە نەخۆشخانەی هیوا دەستمپێکرد، پاشان مامۆستای ئینگلیزی بووم لە کازیوەی سەرشەقام، قسەی خۆشمان بێت زۆر باشیش نەبووم. دواتر وەک سەرپەرشتیاری بەشی خزمەتگوزاری مناڵانی ئاوارە و پەنابەربووم لە کاتێکدا کە زیاتر لە ١.٢ ملیۆن ئاوارە هەبوون لێرە، وە نوێنەرایەتی کردنی ڕێکخراوەکەمان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمرۆ وەک سەرۆکی منداڵپارێزی کوردستان هەست بەشانازییەکی زۆر دەکەم کە بەردەوامی بدەم بەو کارانەی کە دامەزرێنەرانی دەستیان پێکرد و هەموو هەوڵێک دەدەین کە پابەند بین بەو ڕێگایەی پێشتر کاری لەسەرکراوە بەڵام بە شێوازێکی نوێ هەتا باشتر بتوانین سەربکەوین بەسەرئاستەنگە نوێکاندا. لە ساڵانی پێشوو هەوڵمانداوە کە کارەکانمان ڕێک بخەین بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ کێشەی سەردەمەکان و خزمەتگوزاری منداڵان و گەنجان بەرەوپێشەوە بەرین لەوانەش کردنەوەی نەخۆشخانەی دڵی مناڵان و بەرنامەی هەڵمەتی نیشتیمانی (نا بۆ ماددەی هۆشبەر، بەڵێ بۆ ژیان ) .
حەزم دەکەم لێرەدا ئاماژەبدەن بە چەند داتایەک:
· لە ساڵی ١٩٩١ هەتاوەکو ئێستا پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵ بەردەوام بووە و١١٩٣٠ منداڵ سوودمەند بوون.
· تەنها لە ٢٠٢٤ دا ١٧٢٦ منداڵ سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانمان بۆ پاراستنی منداڵ و٧٢٢ منداڵ سوودمەند بوون لە نەشتەرگەریی و پێداویستی پزیشکی.
· زیاترلە ٧٢٠٠ گەنج بەشداربوون لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی توانای گەنجان و٢١٠٠ منداڵ سوودیان بینیوە لە پڕۆژە پەروەردەییەکانمان.
ئەم ئامارانە تەنها نمونەیەکی بچوکن لە کارو چالاکییەکانمان.
زۆر کەس پرسیار دەکەن چۆن دەتوانین ئەم کارانە جێ بەجێ بکەین، ئایا پارە لە حکومەت وەردەگرین؟ نەخێر بەخشەری دڵسۆزی تاک و کۆمپانیا و ڕێکخراو، لێرە و لەدەرەوە پاڵپشتیمان دەکەن کە بە بێ ئەوان ناتوانین هیچ کارێک ئەنجام بدەین و بە تەنها هیچ کارێک بکەین بە بێ بوونی هاوبەشەکانمان
بۆ من ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تەنها ڕێکخراوێک نیە بەڵکو بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان
ئەم ئێوارەیە گەشبینم بە بینی ئێوە و نەوەکانی داهاتوومان و دڵنیام بەیەکەوە کاریگەریمان زیاتر دەبێت هەر چەندە ئاستەنگەکان زۆرن بەڵام هیمەتەکانیش زۆرن.
سوپاس بۆ دەزگای میدیای کوردسات، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان و بۆ متمانەتان.
بەهیوای ئێوارەیەکی خۆش بۆ هەموو لایەک .
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
سلێمانی/ عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای بەدواداچوونی خێرا دەکات بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات
12/4/2024
سلێمانی/ عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای بەدواداچوونی خێرا دەکات بۆ ئەو کارەساتە مرۆییەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات
بەهۆی جەنگ و ململانێ بەردەوامەکان زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ کەس ئاوارەبوون، پەنابەرانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری بە لێشاو پەنا دەبەنە بەر سەرچاوە ناوخۆییەکان و پەناگەکان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
کارەساتێکی مرۆیی گەورە لە ناوچە کوردنشینەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕوودەدات، زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ هاونیشتمانی ئاوارە بوون و زۆرینەیان ژن و منداڵن کە لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی باکوری ڕۆژئاوای ئەلشەهبا هەڵهاتوون.
لێشاوی بەردەوامی پەنابەران لە حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری بووەتە هۆی کەمی پێداویستی وخزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان، هەر بۆیە زۆرێک لە خێزانەکان دەستیان ڕاناگات بە خۆراك و خزمەتگوزاری پزیشکی و شوێنی مانەوە.
لە وەڵامدا ئیدارەی خۆسەری كوردی لە باكوور وڕۆژھەڵاتی سوریا، ئامادەییان پیشاندا بۆ بەھاناوەچوونی لێشاوی ئاوارەکانی ناوخۆ کە لە خاڵی سنوری تەبچ هانایان بۆ دەهێنن.
کارمەندێکی مرۆیی ڕایگەیاند" هێزە چەکدارەکان دەستیانگرتووە بەسەر هەموو ناوچەکانی ئەلشەهبا و حەلەب. لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک ناتوانین بچین بۆ ئەو ناوچانە و نازانین بارودۆخەکە چی لێدێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. ئێمە ئامادەكاریمان كردووە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەی ناوخۆیی کە دەیانەوێت بێن بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە رێگەی خاڵی سنووری تەبچ.
ئەو كارمەندە مرۆییەی كە ناتوانین ئاماژە بە ناوی بدەین پێی ڕاگەیاندین کە لە ئێستادا ئەوان ژیانیان بە تەواوی لەمەترسیدایە. بەداخەوە ئەو خانووانەی کە بە هاوکاری ھەڵمەتی "هاوخەمتانین" لە ناوچەی ئەلشەهبا دروست کرا بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی هێرشی هێزە چەکدارەکانەوە بە تەواوی وێرانکراون.
"هاوخەمتانین" كەمپەینێكی ھاوبەشی چەند ڕێکخراوێک بوو هەر وەک ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت.
لە ئێستادا، بەھۆی وەرزی سارد و سەرما خێزانە ئاوارەکان خوێندنگە و مزگەوتەکانیان كردووە بە پەناگەیەك بۆ خۆیان هەروەها پێداویستییەسەرەتاییەكان بەردەست نین. داخستنی دەروازەی خاڵە سنورییەکان وەک دەروازەی یەعروبیە (تەلکۆچەر) بووەتە بەربەستێکی گەورە بۆ ڕێگری کردن لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان.
خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت: "ئەمە کارەساتێکی مرۆیی یەکجار گەورەیە". و ئاماژەی بەوەشکرد کە: "دۆخەکە گەیشتوەتە خاڵێکی هەستیار، بەردەستبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و ئاو و چاودێری پزیشکی لە ئێستاوە کەمە. قەیرانەکانی ئەم ماوەیە تەنها بووەتە هۆی زیاتر سەختکردنی بارودۆخەکە، هەر لەخۆیدا فشارەکانی ئەم دواییانە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پێویستییەکان و خزمەتگوزارییەکان. دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بەپەلە دەکەین بۆ کردنەوەی خاڵە سنورییەکان بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان تێپەڕببن. تەنها لە ڕێگەی هەماهەنگی کردن دەتوانین ڕێگربین لە ئازارچەشتنی زیاتری ئەم خەڵکە لێقەوماوە."
هەروەها جەختی کردەوە لە گرنگی هاوکاری کردن و پاراستنی منداڵان کە ڕەنگە زۆرێکیان بەتەنیا بن و کەس نەبێت چاودێریان بکات کە ئەمەش وادەکات لەم بارودۆخەدا زیاتر لە مەترسیدا بن.
و ڕایگەیاند: " لەم بارودۆخە سەختانەدا زۆر گرنگە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی پابەند بێت بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەت مافەکانی منداڵان. منداڵان لەم کارەساتەدا بێدەستەڵاتن و دەبێت دڵنیاببینەوە لەوەی لە کاتی گەیشتنی هاوکارییەکان بێبەش نابن و دەپارێزرێن."
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، داوا لە دەزگا و بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ کۆکردنەوەی پێداویستی بە زووترین کات، و دڵنیابن لەوەی کە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خواردن و دەرمان و پەناگە دابیندەکرێت بۆ منداڵان بێ دواکەوتن.
گرنگترین فریاگوزارییەکان:
١- پێویستە بەپەلە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی بگیرێتەبەر بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، بە مەبەستی گەیاندنی کۆمەک بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.
٢- دەبێت بە زوترین کات ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ دابینکردنی خۆراک و شوێنی حەوانەوە و پێداویستی پزیشکی بۆ منداڵانی ئاوارە و خێزانەکانیان.
٣- هەماهەنگی کردن بۆ وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەساتە مرۆییە و ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پێشەنگە لە دابینکردنی چارەسەر بۆ ناڕێکی لێو و مەڵاشوو
12/1/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پێشەنگە لە دابینکردنی چارەسەر بۆ حاڵەتی زگماکی ناڕێکی لێو و مەڵاشوو بە هاوکاری دکتۆر برایان سۆمەرلاد شارەزا لە بواری نەشتەرگەری جوانکاری
کاری هاوبەشی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و د. برایان سۆمەرلاد ڕێخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەرییەکی گرنگ کە سەرەتایەکن بۆ ژیانێکی تەندروست بۆ ئەو منداڵانەی هەڵگری حاڵەتی زگماکی ناڕێکی لێو و مەڵاشوون.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
سلێمانی - ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە شانازییەوە تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی بە دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئەو منداڵانەی هەڵگری حاڵەتی زگماکی ناڕێکی لێو و مەڵاشوون، بە هاوکاری بەڕێوبەری ڕێکخراوی کلێفت د.برایان سۆمەرلاد پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاری.
سەردانییە یەک لە دوای یەکەکانی د. سۆمەرلاد لە ساڵی ٢٠١٢ەوە، بناغەیەک بوون بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ ئەو منداڵانەی هەڵگری حاڵەتە زگماکییەکانن. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری لە سلێمانی توانیان یەکەمین سەنتەری تایبەت بە چارەسەری ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشوو بە ناوی سەنتەری سۆمەرلاد دابمەزرێنن، کە لە ئێستادا وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ دابینکردنی چارەسەری تایبەت کاردەکات و هیوا دەبەخشێتە منداڵان و خێزانەکان لە ناوچەکەدا.
بە هەماهەنگی و پشتیوانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، دکتۆر سۆمەرلاد تا ئێستا ١١ سەردانی ئەنجامداوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە هەر سەردانێکیدا زیاتر لە ٧٠ پشکنین و ١٢ بۆ ١٦ نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵانە ئەنجامداوە کە حاڵەتەکەیان ئاڵۆزە. جێی ئاماژەیە بڕی تێچووی ئەم چارەسەرانە لە نەخۆشخانەی تایبەت بۆ هەندێک لە حاڵەتەکان زیاترە لە ٢٥٠٠٠$ (بیست و پێنج هەزار دۆلار) بۆ هەر تاکێک، بەڵام بە خۆشحاڵیەوە لە ڕێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و دکتۆر سۆمەرلاد و تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشەرگەری جوانکاری لە سلێمانی ئەم چارەسەرانە بە بێ بەرامبەر دابیندەکرێت بۆ منداڵان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە دابینکردنی ڕێگەچارەی درێژخایەن بۆ توشبووانی حاڵەتی زگماکی ناڕێکی لێو و مەڵاشوو بێ جیاوازی و بە یەکسانی بۆ هەموو منداڵێک. سەرەڕای دابینکردنی هاوکاری تەندروستی ڕاستەوخۆ، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان شانبەشانی دکتۆر سۆمەرلاد کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پزیشکانی نەشتەرگەری جوانکاری و شەویلگە وڕوو و ددان لە شاری سلێمانی لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاهێنانی تیۆری و کرداری. ئامانج لەم پڕۆژەیە بەرزکردنەوەی ئاستی کەسانی پسپۆڕ و شارەزایە لە ناوچەکەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی تووشبووی حاڵەتی زگماکی ناڕێکی لێو و مەڵاشوون.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نەک تەنها چارەسەری پزیشکی دابیندەکات، بەڵکو پەیامی هیوا بەخشی ئەو منداڵانەش دەگەیەنێتە گوێی خەڵکی کە بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییانەوە لە ئێستادا تەندروست و دڵخۆشن. هەروەها پێشانگایەک ڕێکخرا لەلایەن منداڵپارێزی کوردستان بۆ نیشاندانی چیرۆکی سەرکەوتنی ئەو منداڵانەی نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدراوە و لەهەمان کاتدا بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەو ئاڵەنگاری و کێشانەی کەسانی تووشبوو بە حاڵەتەکە ڕووبەڕووی دەبنەوە و سەرنج خرایە سەر گرنگی چاودێری تایبەت و پشتگیری کۆمەڵگا.
دکتۆر برایان سۆمەرلاد بەڕێوبەری ڕێکخراوی کلێفت ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی داهاتووی و لە پلانیدایە ١٦ نەشتەرگەری دیکە ئەنجامبدات، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وەک هەمیشە کاردەکات بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ ئەو منداڵانەی هەڵگری نەخۆشییە زگماکیەکانن. ئێمە بەیەکەوە کاردەکەین بۆ فەراهەمکردنی داهاتوویەکی گەش بۆ منداڵان کە تیایدا دڵخۆشبن، تەندروست بن و گەشەبکەن.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
هەڵەبجەی تازە: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ئەنجامدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون لە قەزای شارەزور
11/18/2024
هەڵەبجەی تازە: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ئەنجامدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون لە قەزای شارەزور
ڕێوشوێنی خێرا گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی زیاتر لە ١٥٠٠٠ دانیشتووی ئەو ناوچانەی کێشەی ئاوی پیسیان هەیە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی رۆژنامەوانی
١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
هەڵەبجەی تازە/ عێراق، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی بەپەلەی ئەنجامدا بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و ڕشانەوە کە لەم دواییانەدا لە قەزای شارەزوور و بە تایبەتی هەڵەبجەی تازە بڵاوبووەتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا کێشەیەکی گەورەی تەندرووستی سەریهەڵدا بەهۆی باران بارینێکی زۆر و لافاو کە لە دەرەنجامدا ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە تێکەڵبوو بە ئاوی ئاوەڕۆکان، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی لە ناو گشت خوێندنگەکان و دانیشتووان بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی و پەروەردە لە شارەزور، بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی خەڵکی و منداڵان بە تایبەتی و گرنگیدان بەو مەترسییانەی لە ئێستادا لە ناوچەکەدا هەیە، ڕێوشوێنی خێرای گرتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە.
هەڵمەتەکە لەم هەفتەیەدا ئەنجام درا و پێکهاتبوو لەم چالاکیانە:
· دابەشکردنی پاککەرەوەی دەست لە ناو قوتابیانی ئەو خوێندنگایانەی پەتاکە تیایدا بڵاوبووەتەوە.
· ئەنجامدانی سیمینار و بڵاوکردنەوەی نامیلکەی هۆشیاری دەربارەی پاک و خاوێنی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
· دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەرکردنی تووشبووان.
· پاکردنەوەی چەند تانکیەکی ئاو بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە.
لە کاتێکدا لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لەنەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن، بەخۆشحاڵییەوە و زیاتر لە ١٥٠٠٠ کەس لە دانیشتووان سوودمەندی ئەم هەڵمەتەن. رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ڕێگەیی ئەم هەوڵەوە کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە و پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا بە گشتی.
خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ڕایگەیاند:" تیمەکانمان بە بێ وچان کاردەکەن
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە و ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی". هەروەها وتیشی:" لە ڕێگەی خێرا دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، هەوڵمانداوە منداڵان و خێزانەکانیان بپارێزین لە کێشە تەندرووستییەکان لە داهاتوودا".
تیمی وەڵامدانەوەی خێرای ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی بارودۆخەکە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی کاریگەری هەڵمەتەکە لە کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا، بە تایبەت خوێندکاران بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە خوێندنگا و ناوەندە ناوخۆییەکاندا.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وەک هەمیشە پابەند دەبێت لە ئەرکەکەیدا بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵان و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و پارێزراو بۆ هەموو منداڵێک لە هەرێمی کوردستان. لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە پابەند بوون بە ئەنجامدانی دەستپێشخەری گرنگ و کاریگەر بۆ هاوکاریکردی کۆمەڵگە لێقەوماوەکان لە کاتی کارەساتدا.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پێداویستی پزیشکی پێویست دابیندەکات بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی توشبووی شێرپەنجە
11/17/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پێداویستی پزیشکی پێویست دابیندەکات بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی توشبووی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە
زیاتر لە ٣٠٠٠ (سێ هەزار) پاکەت دەرمانی پزیشکی بەخشرایە سەنتەرەکە کە پێکهاتبوو لە ئازارشکێن، تەواوکەری خۆراکی، کرێمی سووتان و چەند جۆری دیکەی دەرمان کە گرنگن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زیانەکانی چارەسەری تیشک.
١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
عێراق – ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە دەستپێشخەرییەکدا بڕێکی زۆری لە پێداویستی پزیشکی دابینکرد بۆ سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە، بە ئامانجی هاوکاریکردنی هەموو نەخۆشەکان بە تایبەت ئەوانەی چارەسەری تیشک وەردەگرن لە سەنتەرەکە لەڕێگەی دابینکردنی چارەسەری پێویست و کاریگەر.
ئەم هەنگاوە تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ و کەمکردنەوەی ناڕەحەتی و ئازاری نەخۆشەکان و پشتیوانیکردنیان لەم ڕێگایەدا.
بەخشینەکە زیاتر لە ٣٠٠٠ پاکەت دەرمانی پزیشکی بوو، پێکهاتبوو لە ئازارشکێن و ڤیتامین (تەواوکەری خۆراکی) و کرێمی سووتان و چەند دەرمانێکی دیکە کە بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زیانەکانی چارەسەری تیشک.
ئەم پێداویستییانە زۆر گرنگن بۆ ئەو نەخۆشانەی چارەسەری تیشک وەردەگرن بەهۆی ئەوەی زۆرجار ئازارێکی زۆر دەچێژن یاخود برینی سووتاوی لەسەر پێستیان درووست دەبێت.
جێی ئاماژەیە پێش ئەم هەڵوێستەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە بەردەوامی کێشەی کەمی دەرمانی پێویستیان هەبووە و ڕووبەڕووی ئاستەنگ و دواکەوتن بوونەتەوە لە دابینکردنی چارەسەری بەردەوام بۆ زۆرێک لە منداڵان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە گرنگی زانی ئەم پێداویستییانە بە زووترین کات دابینبکرێن هەر بۆیە لە ئێستادا بەردەستن بۆ هەموو ئەوانەی کە پێویستییانە.
خاتوو سارا ڕەشید، سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت" ئامانجامان دروستکردنی گۆڕانکاری ڕاستەقینەیە لە ژیانی ئەم منداڵانە و خێزانەکانیان لە دژوارترین کاتەکانی ژیانیاندا". و هەروەها وتیشی، "پێڕاگەیشتن بە پێداویستی پزیشکی نابێت ببێت بە بەربەستێک بۆ چاکبوونەوەی چارەخوازەکان. لە ڕێگەی دابینکردنی ئەم پێداویستییە گرنگانە، یارمەتیدەر دەبین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە نەخۆشەکان چاودێری پێویست وەردەگرن بۆ تەواوکردنی ماوەی چارەسەرەکەیان بە خۆڕاگری و ئومێدەوە".
ئەم دەستپێشخەرییە نموونەیەکی بەهێزە بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ نەهێشتنی ئاستەنگەکان بۆ بەردەستبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پاراستنی خۆشگوزەرانی منداڵان. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوکاریکردنی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییە پزیشکییەکان، نەک تەنها پێداویستییە گرنگەکان دابیندەکات بەڵکو هەمیشە باشترین جۆر و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەشدەکات بۆ ئەو چارەخوازانەی ڕووبەڕووی شێرپەنجە دەبنەوە.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
بەیاننامەی منداڵپارێزی کوردستان سەبارەت بە ئیدانەکردنی ڕاپۆرتە نافەڕمییەکانی کارکردنی منداڵان
11/12/2024
ڕاگەیەنراو
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئیدانەی هەواڵە نادروستەکان دەکات سەبارەت بە منداڵی ئیشکەر، داوای وەڵامدانەوەی خێرا و گرتنەبەری ئاکاری توندتر دەکات بۆ پاراستنی منداڵانی هەژار
سلێمانی/ عێراق – ١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نیگەرانە بەبینینی ڕاپۆڕتە نافەرمییەکانی کە باس لە چەند حاڵەتێکی منداڵی ئیشکەر دەکات لە شارەکەماندا. بەکارهێنانی منداڵان قبوڵنەکراوە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تیمەگەڕۆکەکانی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر دەخاتە گەڕ بۆ کارکردن لە نزیکەوە بە هاوکاری هێزە یاساییە ناوخۆییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتانەی ڕاپۆرتیان لەسەردراوە لەڕێگەی سەیرکردنەوەی کامێراکانی چاودێری بۆ دۆزینەوەی هۆکارە نادیارەکان کە ئاخۆ ئەم ڕووداوە گوماناویانەی بەردەم سەنتەرەکەمان بەشێکن لە کردارێکی پلان بۆدارێژڕاوی سەبارەت بە منداڵی ئیشکەر یان هەڵمەتێکی چەواشەکارییە.
سەرەڕای دەرەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، ڕوون و ئاشکرایە کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە پابەندە بە گرتنەبەری هەڵوێستی دەستبەجێ و ورد و گونجاو.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاتێکی زۆری تەرخان کردووە بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و بانگەشە بۆ هاندانی حکومەت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری توندتر بۆ پاراستنی منداڵانی ئیشکەر وهەروەها داوای سزای توند دەکات بۆ هەر کەسێک کە منداڵان بچەوسێنێتەوە و بەکاریانبهێنێت تەنانەت ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەشی بن.
پڕۆژەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەری سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستبەکاربووە هاوشانی لایەنە ناوخۆییەکان کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەو منداڵانەی لە ژێر مەترسی بەکارهێناندان. پڕۆژەکە ئەنجامێکی باشی هەبووە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەری. لە ساڵی ٢٠٢٣ وە لیژنەی پڕۆژەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەری سەر بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان زیاتر لە ١٢،٤٨٠ (دوانزە هەزار و چوار سەد و هەشتا) سەردانی بۆ شوێن کارەکان ئەنجامداوە و ١٥٨٤ منداڵ کە لەژێر مەترسیدابوون دەستنیشانکردووە وە دەرەنجام دوورخراونەتەوە لە ژینگەی یەکجار مەترسیدار. بەتەنها لە سلێمانی لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵانی سەرا ٢٨٠ منداڵ چارەسەری دەروونی و کۆمەڵایەتی وەردەگرن، ئەمەش بۆ هاوکاری کردنی ئەو منداڵانە بۆ چاکبوونەوە لەو شۆکە دەروونیەی پێیدا تێپەڕبوون و بەدەستهێنانەوەی تەندروستی دەروونیان و پاراستناین لە ژینگەیەکدا کە پشتیوانیان دەکات.
پێشنیارێکمان گەیاندە دەسەڵاتی یاسادانەر، پێشنیارەکە پێکهاتبوو لە لیستێک سەبارەت بە ئەو پیشانەی کە مەترسیدارن بۆ منداڵان و هەرزەکاران و دەبێت قەدەغەبکرێن لەگەڵ داواکاری پێداچوونەوەی یاساکانی کاری منداڵان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئایا دەتوانن چارەسەری ئاستەنگە نوێیەکان بکەن. هەرچەندە بۆ ڕێگریکردن لە کارپێکردنی منداڵان و توندوتیژی بە شێوەیەکی کارا دەبێت هۆکاری سەرەکی کارکردنی منداڵان چارەسەر بکەین کە هەژارییە. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای سیستەمێکی کارا دەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی و خۆراک بۆ ئەو منداڵانەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆیان و پشتگیری کردنی خێزانە هەژارەکان کە ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی منداڵان.
پڕۆژەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان وەک پڕۆژەی گرتنەخۆ هاوکاری دارایی مانگانە پێشکەشدەکات بەو خێزانانەی پێویستیانە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بتوانن گرنگی بدەن بە خوێندن و تەندروستیان و ناچارنەبن کاربکەن.
کارمەندانی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان و چەند بەڕێوبەرایەتییەکی دیکە کاردەکەن بۆ چاودێری کردنی منداڵانی ئیشکەر و دڵنیابوونەوە لە پێڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. هەروەها ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتی هۆشیاری ئەنجامدەدات بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر مەترسی و کاریگەرییەکانی منداڵی ئیشکەر.
بە ئامانجی توندکردنەوەی ڕێکارەکانی پاراستن ڕێکخراوی منداڵپارزی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کاردەکات بۆ بەرەو پێشبردنی لیژنەی چاودێریکردن و پاراستنی منداڵی ئیشکەر، لەڕێگەی ئامادەبوونی مانگانە لە کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای پاراستنی منداڵان، هەروەها بۆ دابینکردن و بنیادنانی هێزێکی یەکگرتوو. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەوڵدەدات بۆ دامەزراندنی لیژنەیەکی جێبەجێکردنی نەتەوەیی بۆ منداڵی ئیشکەر بۆ دابینکردنی ڕێگەچارەی کاریگەر و هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە.
خستنەپاڵی تۆمەتی بێ بنەما بەرامبەر بە دڵسۆزی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەوڵێکە بۆ کەم نرخاندنی ئەرکەکەمان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئەو منداڵانەی ئێمە هەوڵدەدەین بەو پەڕی توانامانەوە بیانپارێزین تا بتوانین ژینگەیەکی ئارام و تەندروستیان بۆ دابینبکەین. دڵنیایی دەدەین کە ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان بۆ هەمیشە پابەند دەبێت لە ئەرکەکەیدا بێ چەواشەکاری لە پێناو دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پڕ لە ئاشتی و پشتیوانی بۆ هەموو منداڵێک بە بێ جیاوازی، و هەروەها ماندوو نەناسانە کاردەکات بۆ دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی داهاتوویەکی گەشاوە و پارێزراو بۆ منداڵان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
ڕاهێنانەکە زانیاری تەواو دەبەخشێتە کارمەندان سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستی مافەکانی منداڵ و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و ئارام بۆ منداڵان لە بەڕێوبەرایەتییەکانی چاکسازی و سەرجەم دام و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان
11/1/2024
ڕاهێنانەکە زانیاری تەواو دەبەخشێتە کارمەندان سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستی مافەکانی منداڵ و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و ئارام بۆ منداڵان لە بەڕێوبەرایەتییەکانی چاکسازی و سەرجەم دام و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە شاری سلێمانی بەسەرکەوتووی ڕاهێنانی پاراستنی منداڵی ئەنجامدا بۆ ١٩ کارمەندی هێزی جێبەجێ کردن لە بەڕێوبەرایەتی چاکسازی ژنان و منداڵان.
ڕاهێنانەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ چەسپاندنی ئاکارەکانی پاراستنی منداڵ لە ناو ناوەندەکانی چاکسازی و دڵنیابوونەوە لەبەردەستبوونی هەموو پێداویستییەکان بۆ کارمەندان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی منداڵان.
ڕاهێنانەکە چەمکە هەرە گرنگەکانی خستەڕوو بۆ پاراستنی ئەو نەوجەوانانەی لە مەترسیدان و لە ژێر چاودێری دەوڵەتدان. سەرنجی خستە سەر بابەتەکانی:
بنەماکانی پاراستنی منداڵ: خستنەڕووی ڕێکارە سەرەکییەکان بۆ پاراستنی منداڵ بە شێوەیەکی گشتی و نیشاندانی گرنگی ڕۆڵی کارمەندان بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام.
پێناسەی منداڵ لە ڕوانگەی یاساوە: تاوتوێکردنی پێناسەی منداڵ لە چوارچێوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا و هەروەها تیشک خستنەسەر ئەو چوارچێوە یاساییانەی کە بنەمان بۆ مافەکانی منداڵ.
تێگەیشتن لە قۆناغەکانی گەشەی منداڵ: سەرنج خستنەسەر قۆناغە جیاوازەکانی گەشەی منداڵی، کاریگەرییەکانی هەر قۆناغێک لەسەر پاراستنی یاسایی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی.
مێژووی مافەکانی منداڵ: بە گشتی دەرخستنی گرنگی مافەکانی منداڵ و خستنەڕووی ڕێکارە دروستەکان کە دەبێت کارمەندانی ناوەندە چاکسازییەکان بیگرنەبەر لە پێناو پاراستنی مافەکانی منداڵ.
دەستنیشانکردن و ڕێگری کردن لە توندوتیژی: دەستنیشانکردنی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژی و گرنگی هۆشیاری بۆ پاراستنی خۆشگوزەرانی منداڵ لە ژینگەی ناوەندە چاکسازیەکاندا.
لە ساڵی ٢٠٢٤ لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، چەند راهێنانێکی تایبەت بە پاراستنی منداڵی ئەنجامدراوە بۆ ١٣٧ کارمەندی حکومی، بابەتەکانی ڕاهێنانەکان بریتیبوون لە:
پاراستنی منداڵ و جۆرەکانی خراپ مامەڵەکردن: دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن و ناساندنی جۆرە جیاوازەکانی خراپ مامەڵەکردن لە دام و دەزگا حکومییەکاندا.
ڕێگا کاریگەرەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵان و خێزانەکان: پێدانی ڕێنمایی لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی متمانە و ڕێز لە کاتی پەیوەندی کردن لەگەڵ منداڵان و خیزانەکانیان.
ڕێگریکردن لە دەستدرێژی سێکسی و خراپ مامەڵەکردن: خستنەڕووی ستراتیژییەکان بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژی سێکسی و خراپ مامەڵەکردن، و جەخت کردنەوە لە پابەند بوون بە دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست.
دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ ڕاهێنان ئەو ئامڕاز و زانیارییانە دابیندەکات بۆ کارمەندانی حکومەت، بە ئامانجی گرنگیدان بە مافەکانی منداڵان و پاراستنیان لە بەڕێوبەرایەتییەکانی چاکسازی و سەرجەم دام و دەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان خاتوو سارا ڕەشید بەشدارە لە گرنگترین گفتوگۆکان لە کۆنفرانسی ٣٠ یەمین ساڵیادی ساڵی جیهانی بۆ خێزان لە دەوحە
10/31/2024
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان خاتوو سارا ڕەشید بەشدارە لە گرنگترین گفتوگۆکان لە کۆنفرانسی ٣٠ یەمین ساڵیادی ساڵی جیهانی بۆ خێزان لە دەوحە
ئامانج لە گفتوگۆکان پەرەدانە بە کاری هاوبەش لە نێوان نەتەوەکان لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارە و یاسای نوێ بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خێزان و پشتگیریکردنی خێزانی ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەر.
١ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان خاتوو سارا ڕەشید بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی ٣٠ یەمین ساڵیادی ساڵی جیهانی بۆ خێزان کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدەدرێت.
لە مەراسیمەکەدا سەرکردەکان و یاسادانەران و داکۆکیکاران لە سەرانسەری جیهاندا کۆبونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی منداڵان و خێزانی ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەر دەبێتەوە.
لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان چەند بابەتێکی گرنگیان خستەڕوو، وەک دابینکردنی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ خێزانی ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەر.
لە کۆنفرانسەکەدا خاتوو سارا ڕەشید جەختی کردەوە لە پابەندبوونی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان و پاراستنیان بە گشتی و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان.
ئامانج لە گفتوگۆکان پەرەدانە بە کاری هاوبەش لە نێوان نەتەوەکان لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارە و یاسای نوێ بۆ پاراستنی یەکگرتوویی خێزان و پشتگیریکردنی خێزانی ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەر.
خانمی یەکەمی عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یەکێک بوو لە بەشداربووە هەرە دیارەکانی کۆنفرانسەکە، ئاماژەی بەوەکرد: " بەها خێزانییەکان لە جیهاندا جیاوازە و بۆ زۆرێک لە خێزانەکانی ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەر زیندوو هێشتنەوەی ئەم بەهایانە ئەرکێکی لەپێشینەیە، کە زۆربەی جار دەکەوێتە سەرشانی دایکان."
هەروەها وتیشی:" پێویستمان بە یاسایەکە کاربکات بۆ نەهێشتنی کۆچکردن لەڕێگەی دابینکردنی هەلی کار و پێشخستنی ئابوری خێزان و باسکردنی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و لە سەرو هەموویانەوە کۆتایهێنانە بە جەنگ.
لەدرێژەی کۆنفرانسەکەدا، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نوێترین گۆرانکارییەکان سەبارەت بە دەستکەوت و دەستپێشخەرییە گرنگەکان دەخاتە ڕوو کە لەم کۆبونەوە گرنگەدا باسدەکرێن.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپەینێکی هۆشیاری سەرتاسەری تیشک دەخاتە سەر شێرپەنجەی منداڵی
10/16/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە کەمپەینێکی هۆشیاری سەرتاسەری تیشک دەخاتە سەر شێرپەنجەی منداڵی
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەڕێگەی هەڵواسینی فلێکسی هۆشیاری و کردنەوەی پێشانگای هونەری و ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاری بۆ کۆمەڵگا، لەماوەی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ هۆشیاری دەدات سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی.
١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
لە میانەی هەوڵە بەردەوامەکانی عێراق بۆ گرنگیدان بە تەندروستی منداڵ، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە سەرکەوتووی کۆتایی هێنا بە چالاکییەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی لەلایەن پڕۆژەی ئارا لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی منداڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
چالاکییەکان بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییەکانی منداڵان و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی Childhood Cancer International (CCI) لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، کە ئەمەش ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
لە مانگی ئەیلول ٢٠٢٤، پڕۆژەی ئارا لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەندین چالاکی ئەنجامدا بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئاستەنگەکانی شێرپەنجەی منداڵی و گرنگیدان بە بابەتەکە و هۆشیارکردنەوە و پەیوەندی کردن بە کۆمەڵگا. چالاکییەکان پێکهاتبوون لە:
1. هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر بیلبۆرد: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بۆ گەیاندنی پەیامی شێرپەنجەی منداڵی بە زۆرترین کەس لە سەرانسەری ناوچەکە.
2.ئەنجامدانی پێشانگای هونەری: زنجیرەیەک لە پێشانگای هونەری لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک ئەنجامدران بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییەکانی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە. و لەم ڕێگەیەوە توانرا سەرنجی زۆرێک لە سەردانیکەران و میدیا ناوخۆییەکانیان بۆخۆیان ڕابکێشن، لە ڕێگەی نیشاندانی خۆڕاگری و بەهرەمەندی ئەم چارەخوازە منداڵانە.
3. هەڵواسینی لۆگۆ: بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ هەڵواسینی لۆگۆی قردێلەی زەرد بە ئۆتۆمێلی گشتی، کە هێمای ڕووبەڕووبونەوەی شێرپەنجەی منداڵییە. ئامانج لەم هەڵمەتە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لە مەودایەکی فراوانتردا.
4.بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هۆشیاری: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەند ڤیدیۆیەکی هۆشیاری بەرهەمهێنا و بڵاویکردەوە، کە لەم ڕێگەیەوە پسپۆڕانی تەندروستی لە سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی ڕوونکردنەوەی گرنگیان دەربارەی هەڵە تێگەیشتنەکانی دایک و باوکان سەبارەت بە شێرپەنجە و زانیاری ڕاست و زانستییان خستەڕوو بۆ کۆمەڵگا.
5.ڕوناککردنەوەی بینای ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراو بە ڕوناکی ئاڵتونی: لە مانگی ئەیلول، ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانڕوناککرایەوە بە ڕەنگی ئاڵتونی وەک هێمایەک بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان و دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی ڕێکخراوەکەمان بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بەم بابەتە.
6.بەشداری کارمەندەکان: کارمەندانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەهەموو پڕۆژە و ئۆفیسەکان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بە پۆشینی قردێلەی ئاڵتوونی لە ماوەی مانگەکەدا ئەمەش بۆ جەختکردنەوە لە پابەندبوونی هەمیشەیی ڕێکخراو بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ شێرپەنجەی منداڵی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
7.دابینكردنی پشتگیری دەروونی و كۆمەڵایەتی بەردەوام: ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە بەردەوامی ھاوكاری دەروونی و كۆمەڵایەتی و دارایی پێشكەش دەكات بە منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەكانیان لە نەخۆشخانەكانی ھیوا لە سلێمانی و نانەكەلی لە ھەولێر و سەنتەری ژین لە دھۆك، ئەم سەنتەرانە خزمەتێكی زۆر پێشكەشدەكەن بە پەنابەران و ئاوارە و خانەخوێ، كاردەكەن بۆ دابینكردنی چارەسەری پێویست بۆیان. كارمەندانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیش ھەمیشە ئامادەن بۆ چاودێریكردنی تەندرووستی دەروونی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەكانیان.
هەڵمەتی بەردەوامی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە مانگی شێرپەنجەی منداڵی بنەمایەکە بۆ بانگەشەکردن بۆ چالاکی وپڕۆژە تەندروستییەکان. لە ڕێگەی بەشداری چالاک لە هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی بە پشتگیریکردنی منداڵانی ناوچەکە بۆ پاراستنی تەندروستیان و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆیان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی منداڵی ئیشکەر لەیەکەمین کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە دۆزی پاراستنی منداڵ
10/8/2024
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی منداڵی ئیشکەر لەیەکەمین کۆنفرانسی زانستی سەبارەت بە دۆزی پاراستنی منداڵ
بە ئامانجی پاراستنی منداڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە کۆنفرانسێکی گرنگدا تیشک دەخاتە سەر ئاستەنگەکانی منداڵی ئیشکەر.
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە ڕێکخستنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی پاراستنی منداڵ بە هاوبەشی هەریەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئهنجومهنی باڵای پاراستنی منداڵ و ڕێکخراوی یونسێف و ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ، لەژێر دروشمی ( پاراستنی منداڵ ئهركی ههموومانه). لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە عێراق و پارێزگاری هەولێر و نوێنەرانی زانکۆکان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.
کۆنفرانسەکە سەرەتایەکی گرنگ و بنەڕەتییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی مافەکانی منداڵان دەبنەوە لە هەرێمی کوردستان. بە خۆشحاڵیەوە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان توانی توێژینەوەی خۆی پێشکەش بکات و بەشداربێت لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پتەوکردنی میکانیزمی پاراستنی منداڵ و دابینکردنی داهاتوویەکی گەش بۆیان.
ڕۆڵی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان: بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ئیشکردنی منداڵ
گرنگترین ئامانجی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ بەشداریکردن و ڕێکخستنی کۆنفرانسەکە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەک بوو لە ژێر ناونیشانی (هۆکارە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کارکردنی منداڵان) کە تیایدا هۆکارەکانی ئیشکردنی منداڵ لە بنەڕەتەوە دەخاتە ڕوو. توێژینەوەکە هۆکارە کەلتووری و کۆمەڵایەتییە سەرەکیەکانی خستەڕوو و هەروەها ئاماژەیدا بە پێشنیارەکان و ڕاسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە.
دەرەنجامە سەرەکییەکان بریتی بوون لە:
ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ هۆکارە ناوخۆییەکان بۆ هەبوونی منداڵی ئیشکەر، وەک بەها کەلتووریەکان و فشارە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان. ئاماژەدان بە ڕاسپاردەی کارا بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی داواکردنی سیاسەتی بەهێزتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاری منداڵان و پتەوکردنی ڕێوشوێنەکانی پاراستن.
ئەم توێژینەوەیە بە بەرەو پێشچونێکی گەورە هەژمار دەکرێت لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ نەهێشتنی منداڵی ئیشکەر، بە دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو منداڵێک لە ژینگەیەکی ئارام وتەندروستدا گەورەدەبێت و دەژی.
گفتوگۆی کۆنفرانس: پاراستنی مافەکانی منداڵ
لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە پێشکەشکرا کە سەرنجیان خستە سەر پاراستنی منداڵ، کە بابەت گەلێکی دیاری وەک ڕەوشی مافەکانی منداڵ لە هەرێمی کوردستان و دەروندروستی و چوارچێوە یاساییە بەردەستەکان خرانە ڕوو.
لە ڕۆژی دووەمدا، مەودای توێژینەوەکان فراوانتر بوون و ئەو بابەتانە باسکران کە زۆر گرنگن و زۆربەی جار پشتگوێ خراون وەك:
· منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت: جەخت کردنەوە لەسەر گرنگی بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری کردنی ئەم بەشەی کۆمەڵگا.
· توندوتیژی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان: پێشنیارکردنی ڕێکاری نوێ بۆ پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی جەستەیی یاخود خراپ مامەڵەکردن لە ڕێگەی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان باس لە گرنگی ئەم بابەتانە دەکات و پابەندە بە داکۆکیکردنی لە مافەکانی منداڵان و پاراستنیان، بێ گوێدانە جیاوازییەکان یاخود بارودۆخیان.
هەموو منداڵێک شایەنی ئەوەیە گرنگی پێبدرێت و بپارێزرێت و هەلی بۆ بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی گەشە بکات و سەربکەوێت.
بانگەوازێک بۆ کردار
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بێوچان هەوڵدەدات بۆ پاراستنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەم باسانەی کە لەم کۆنفرانسەدا خستمانە ڕوو، وە هەموو لێکۆڵینەوەکانمان دەربارەی منداڵی ئیشکەر بنەمان بۆ بنیادنانی یاساکانی داهاتوو و بەهێزکردنی چوارچێوەی پاراستنی منداڵ.
ئیشپێکردنی منداڵان، یەکێکە لە کێشە هەرە گەورە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەردەمە، کە لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و جەستەیی درێژ خایەنی هەیە بۆ ئەو منداڵانەی لە جەرگەی ئەم کارەساتەدان.
ناسک ئیسماعیل، بەڕێوبەری بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، دەڵێت: “ ئامانجی توێژینەوەکەمان نیشاندانی هەموو ئەو هۆکارە کەلتوری و کۆمەڵایەتییانەیە کە دەبنە هۆکار بۆ کارکردنی منداڵان و چۆنیەتی پەرەدان بە ستراتیژییە کاراکان بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکە. ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریدەخات کە خراپی بارودۆخی ئابووری و ئیستغلالکردن و لاوازی جێبەجێکردنی ڕێساکانی دژی کارکردنی منداڵ هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەڵدانی ئەم پرسەن”.
لە ڕێگەی ئەنجامدانی گفتوگۆی کۆمەڵەی چڕ (FGD)ەوە لەگەڵ شارەزایان و ئەو لایەنانەی ڕاستەوخۆ بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵ ئەم بابەتە، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کەمی هۆشیاری خێزانەکان سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی کارکردنی منداڵ هۆکارێکی گەورەی کەلتوری و کۆمەڵایەتییە بۆ سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا
9/19/2024
عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا
ئامانج لەم هەڵمەتە پێدانی زانیاری پێویستە بەخێزانەکان بۆ ناسینەوەی نیشانەکان و ئاماژە کردن بە گرنگی پەنابردنەبەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
٢٣ ئەیلول ٢٠٢٤
بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو رێژە زۆرەی توشبووانی کۆلێرا لە عێراق، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ئەنجامدا بۆ ناساندنی هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە و ڕێکارەکانی خۆپاراستن و چارەسەر.
ئاو و خۆراکی پیس بوو، گۆڕانکاری کەش و هەوا و گەرمبوونی زەوی هۆکارن بۆ زیادبوونی ڕێژەی کۆلێرا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەجۆرێک بە تەنها لە مانگی کانونی دووەم ١٣٣٢ حاڵەت لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)تۆمارکراون.
کۆلێرا نەخۆشییەکی مەترسیداری بەکتریاییە کە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوەیەکی زۆر و وشکبوونەوەی جەستەی نەخۆشەکە، مەترسییەکی گەورەی تەندروستی دروست دەکات بەتایبەت لە منداڵاندا کە لاوازترن بەهۆی گەشەنەکردنی سیستەمی بەرگری لەشیان بەتەواوی و خراپی پێکهاتە و نەبوونی ڤیتامینی سوودبەخش لە خۆراکە دڵخوازاکانیاندا. ئەم نەخۆشیە بە زۆری لە ڕێگەی ئاوی پیس، بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی تووشبوو و خواردنی ئەو میوە و سەوزانەی بە ئاوی پیس ئاودەدرێن بڵاودەبێتەوە.
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان د. هێرش رەئوف دەڵێت:" منداڵان ئەگەری تووشبوونیان بە کۆلێرا زیاترە، بەهۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری لەشیان هێشتا لە گەشەکردندایە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەیان بەرگەی وشکبوونەوە و نەخۆشی نەگرێت. دەستنیشانکردن و چارەسەری خێرا گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیان".
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەم هاوینەدا هەڵمەتێکی گشتگیری ئەنجامدا بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە و پێدانی زانیاری پێویست بە کۆمەڵگا.
لە هەڵمەتەکەدا نامیلکەی هۆشیاری لەشوێنە گشتییەکان و کەرتە تەندروستییەکان بڵاودەکرێتەوە بە ئامانجی پێدانی زانیاری بە کۆمەڵگا دەربارەی کۆلێرا و مەترسییەکانی. هەروەها سەرنج دەخاتە سەر پێدانی زانیاری بە خێزانەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ناسینەوەی نیشانەکان و چارەسەرکردنی سەرەتایی لە ماڵەوە و گرنگی سەردانیکردنی ناوەندەکانی تەندروستی بە زوترین کات. و جەخت دەکاتەوە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپاراستن وەک شتنی دەستەکان و دورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی پیس و بە گشتی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی.
هەروەها د. هێرش ئاماژەی بەوەدا کە:" درککردن بە نیشانەکانی کۆلێرا و وەڵامدانەوەی خێرا کارێکی گرنگە کە دەبێت خێزانەکان ئەنجامی بدەن. زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ ڕزگارکردنی ژیانی منداڵێک."
هەوڵەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گرنگن بۆ دابینکردنی زانیاری پێویست بۆ خێزانەکان و منداڵان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا و دەستبەجێ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە کەسی تووشبوودا. منداڵان لە ژێر مەترسییەکی زیاتردان بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە هەر بۆیە هەڵوێست و وەڵامدانەوەی خێرا گرنگە لە پێناو پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان یادی ٣٣ ساڵ لە بەردەوامی لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی منداڵان بەرزڕادەگرێت
9/17/2024
سلێمانی : ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان یادی ٣٣ ساڵ لە بەردەوامی لە دابینکردنی خۆشگوزەرانی منداڵان بەرزڕادەگرێت
بە سەرپەرشتی خانمی یەکەمی عێراق، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٤ توانیویەتی خزمەتگوزاری پێشکەشبکات بە ٣٠٠٠٠ سوودمەند لە بەرنامەکانی پەروەردە، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، و بەرنامەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان.
١٧ ئەیلول ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە شانازییەوە یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە بە بۆنەی زیاتر لە سێ دەیە بێ وچان کارکردن لە پێناو خۆشگوزەرانی منداڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەلایەن خانمی یەکەمی پێشووی عێراق خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ دامەزراوە لە ناوەندی ڕاپەڕینەکانی عێراق کە تیایدا ١.٥ ملیۆن کورد ئاوارەی شاخ و چیاکان و ئێران و تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای بوون لە پێناو گەڕان بەدوای ئارامی و ژینگەیەکی پارێزراو. ئەو کارەساتە مرۆییە بووە هۆی ناچارکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردنی بڕیاری ٦٨٨ بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمی كوردستان. لەو ماوەیەدا دانیشتوانی کوردستان ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت و برسییەتی و سەرماو سۆڵەیەکی زۆر بوونەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زۆرێک لە منداڵان.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕێکخراوێکە لە پێناو قازانجدا کارناکات و سیاسی و ئاینی نیە ، هەمیشە داکۆکی کردووە لە مافەکانی منداڵان بە بێ ڕەچاوکردنی نەژاد و ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان، بۆ بەخشینی ئومێدی ژیانێکی شایستەتر سەرەڕای ئاستەنگەکان و پێشکەشکردنی پشتگیری لە سەرەتاوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی.
ئەمڕۆ لە ژێر سەرپەرشتی خانمی یەکەمی عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە پابەندبوونی بۆ باشترکردنی ژیانی منداڵان لە دەرەنجامی بەرنامە و پڕۆژە هەمەجۆرەکانی.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سارا ڕەشید دەڵێت:” ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە ئەرکی خۆی بۆ دابینکردنی هیوا و پشتگیری و هەلی جیاواز بۆ هەموو منداڵێک“. هەروەها وتیشی ”پابەندبوونی کارمەندەکانمان وستافەکەمان، بەخشندەیی خێرخوازەکانمان و خۆڕاگری ئەو منداڵانەی کە خزمەتیان دەکەین ئومێدمان پێدەبخشن بۆ بەردەوام بوون لە کارکردن.“
فەرهەنگی گەشەپێدان وهاوکاری
بەرنامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕێبازێکی هەمەلایەن دەگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییە هەمەچەشن و ئاڵۆزەکانی منداڵان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
بەرنامەی پەروەردە
ئامانجی سەرەکی بەرنامەی پەروەردە دڵنیابوونە لە دەستڕاگەیشتنی یەکسانی هەموو منداڵێک بە پەروەردە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی کاریگەری ناوە لە ڕێگەی پڕۆژەو دەستپێشخەرییە جیاوازەکانەوە، کە لە دەرەنجامدا ٢١٠٧ سوودمەندی هەبووە.
▪ زیاتر لە ٣٠٠قوتابی وەرگیراون لە خوێندنگەی دواناوەندی شەهید جەبار، وە ٩١قوتابیش بەشداریان کردووە لە خولی هاوینەی خوێندنگەکە.
▪ ١٦٣ منداڵ سوودمەند بوون لە خولی ڕاهێنان لە کەمپی قوشتەپە و دارەشەکران.
▪ ٣٠٥ منداڵ لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵانی کازیوە -چوارتا بەشداری خولی هاوینەیان کردووە.
▪ ٨٤٧ کەس سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیری منداڵانی کازیوە -عەربەت.
▪ ١٧٥ منداڵ سوودمەند بوون لە باخچەی منداڵانی کازیوە - عەربەت.
▪ ١١٨٥منداڵ وانەکانی خوێندنی نافەرمی (NFE)یان وەرگرتووە.
▪ ٢٠ گەنج بەشدار بوون لە خولەکانی ڕاهێنان کە لە چوار قوتابخانە ئەنجامدرا.
▪ ١٨٧ منداڵ لەلایەن سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت چاودێری گونجاویان وەرگرتووە.
بەرنامەی پاراستنی منداڵ
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەمیشە کاری کردووە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ منداڵان، دوور لە هەموو جۆرێکی توندوتیژی و ئیستغلال کردن. لەم ساڵەدا بەرنامەکە دەستکەوتی باشی هەبووە، وەک بەڕێوبردنی کەیس بۆ ٢٥٣ منداڵ، دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ ٩ خێزانی بەخێوکەر، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی بۆ ٩٩ منداڵ. هەروەها پێداویستی و جل و بەرگی خوێندنگەی بۆ ٨١ منداڵ دابینکردووە و ٤١٤ منداڵی لە ژینگەی مەترسیدار دوورخستوەتەوە. چالاکییەکانی هۆشیاری گەیشتە ٥١٩ منداڵی ئیشکەر و ٤١٤ دایک و باوک، و ٣٩٥ هاووڵاتی. جگە لەوەش ٣٩٧ سەردانی بۆ شوێن و شوێنی کار جیاواز ئەنجامدراوە، کە بووە هۆی داخستنی ٢٥ شوێن و هۆشداری دراوەتە ٣ شوێن لەلایەن لیژنەی پاراستنی منداڵ بۆ پێشێلکردنی یاسای منداڵی ئیشکەر.
١٨ منداڵ سوودمەند بوون لە چالاکییەکانی توانای بەرگەگرتنی منداڵ لە کازیوەی سەرا.
پڕۆژەی گرتنەخۆ
پڕۆژەی گرتنەخۆ بەشێکی سەرەکییە لە بەرنامەی پاراستنی منداڵ کە هاوکاری دارایی پێشکەش دەکات بە ٧٥٢ خێزان و بەڕێوەبردنی کەیسی بۆ ٦٥منداڵ ئەنجامداوە. هەروەها پڕۆژەکە پاڵپشتی خێزانە کەمدەرامەتەکانی کردووە لە ڕێگەی دابەشکردنی کەلوپەل بەسەر٥٢٧ سودمەند و هەروەها سەبەتەی خۆراکی بەخشییە ١٬١٥٥ خێزان.
لە چەمچەماڵ و کەلار و سلێمانی و هەڵەبجە و کۆیە و قەڵادزێ و کەرکوک پڕۆژەی دروستکردنی داهات دەستیپێکرد، پڕۆژەکە بریتییە لە دابینکردنی کەلوپەل بۆ پڕۆژەی بەرگدروو، نانەواخانە، و ئامادەکردنی خواردن و فرۆشتنی کەلوپەل و کردنەوەی دوکان و ئارایشتگا، لە ئەنجامدا ١١ پڕۆژەی داهات دروستکران.
هاوبەشی کردن لەگەڵ کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)
بە هاوبەشی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەندین کار وچالاکی جیاوازی ئەنجامداوە بۆ پاراستن و هاوکاری کردنی پەنابەران.
دەستکەوتی پڕۆژەکە لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا:
▪ بەڕێوەبردنی کەیس بۆ ١٤٧٣ منداڵ ئەنجامدراوە و ٢٠٣ منداڵ چارەسەری سروشتییان وەرگرتووە.
▪ هەڵسەنگاندنی باشترین بەرژەوەندی بۆ ١٤٣٢ منداڵ ئەنجامدراوە، و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ٦٤٧ منداڵ و هەرزەکار دابینکراوە.
▪ دیاریکردنی باشترین بەرژەوەندی بۆ منداڵ (BID) بۆ ١٩ منداڵ ئەنجامدراوە و ٤٣٠ دایک و باوک بەشداربوون لە خولی پەروەردەکردنی منداڵ.
▪ ٢٢٧ ئەندامی کۆمەڵگا، ١٥٠ کارمەندی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، و ٩٠ کارمەندی کەرتی حکومی ڕاهێنانی پاراستنی منداڵانیان وەرگرتووە.
▪ ٣١٧٦ کەس بەشداری چالاکییەکانی هۆشیارییان کرد، و پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی نافەرمی پێشکەشکرا بە ٤٥٣٥ منداڵ.
بەرنامەی تەندروستی
لەسەرەتای دەستپێکییەوە لە ساڵی ٢٠٠٥، بەرنامەی تەندروستی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کانگایەک بووە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی گرنگ بۆ منداڵان لە کۆمەڵگە جیاوازەکاندا. لەم ساڵەدا بەرنامەکە دەرەنجامێکی باشی هەبووە.
▪ ٢٣١ منداڵ نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە
▪ ٧٢ منداڵ قەستەرەی چارەسەرییان بۆ ئەنجامدراوە
▪ ١٢ نەخۆش کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتیان بۆ دابینکراوە
▪ ٣٦٦ منداڵ دەرمانیان بۆ دابینکراوە.
▪ ٤١ منداڵ چارەسەر وپێداویستی لولپێچی ناوەوەیان بۆ دابینکراوە .
▪ تیمی پزیشکی نێودەوڵەتی چەند خزمەتگوزارییەکی گرنگیان پێشکەشکرد، وەک نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت کە لەلایەن دکتۆر کاردۆ سەڵاحەدین ئەنجامدرا.
▪ چەند منداڵێک لەلایەن تیمی پزیشکی ڕێکخراوی خاچی سویسری Swiss Cross هەڵبژێردران بۆ ئەوەی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام بدرێت.
▪ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لەلایەن تیمی پزیشکی کەفیل.
▪ دابین کردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکان.
▪ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە و سەنتەرە جۆراوجۆرەکان وەک سەنتەری هێلێنا و سەنتەری تالاسیمیا.
▪ نۆژەنکردنەوەی سەنتەری تالاسیمیا و دابینکردنی ٤٠ ئامێری Infusion Pump لە سلێمانی.
▪ دابینکردنی ١٥ حازینە و ٤٠ ئامێری Infusion Pump بۆ نەخۆشخانەی راپەڕین لەشاری هەولێر و دابینکردنی ١ سیپاپ و ٥ ئامێری بەخاخ بۆ شارۆچکەی سۆران لەشاری هەولێر.
پڕۆژەی ئارا
لەساڵی ٢٠١٣ دا دەمەزراوە، پڕۆژەی ئارا پشتگیری بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە دابین دەکات. دەستکەوتەکانی ئەمساڵ بریتین لە دابینکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ٨٢١ منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە و ٢٣٦ منداڵی تووشبوو بە هیمۆفیلیا و نەخۆشییەکانی دیکە، هەروەها ئاهەنگی لەدایکبوون بۆ ٢٦٠ منداڵ سازکرا.
هاوکاری دارایی و بەڕێوەبردنی کەیس پێشکەش بە ٢٧ منداڵ کراوە و ٦٠٧ منداڵ دیارییان وەرگرتووە. هەروەها پرۆژەکە ٢٠ منداڵی بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری ڕەوانەکردووە، لە ڕێگەی چالاکی هونەرییەوە پاڵپشتی بۆ ٤٠٧ منداڵی دابینکردووە هاوکات پاڵپشتی دارایی بەرچاوی پێشکەشکردووە بۆ دابینکردنی چارەسەر لە ناوەندە جیاجیا کان، لەوانە بڕی ٥٬٠٠٠٫٠٠٠ دیناری عێراقی (٣٬٣٣٣ دۆلاری ئەمریکی) بۆ سەنتەری ژین و ١٢٬١٢٨٬٤٥٠ دیناری عێراقی (٨٠٨٦ دۆلاری ئەمریکی) بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەنخانکردووە.
بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان
بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان سەر بەڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، هاوکاری گەنجان دەکات بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی چالاک لە کۆمەڵگادا . چالاکییەکانی ئەمساڵ بریتی بوون لە بەڕێوەبردنی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان لە دەربەندیخان (٤٠٣ سودمەند)، کەلار (٣٥٥)، کۆیە (٣٨٩)، خانەقین (٤٦٢)، شۆڕش (٣٦٨).
هەڵمەتە دیارەکانی بەرنامەکە بۆ ئەم ساڵ بریتی بوون لە هەڵمەتی "بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر" کە ٥٠٦ کەس بەشداربوون ، هەڵمەتی هۆشیاری "ئێمە خێزانەکانمان دەپارێزین" کە ٤٠٩ کەس بەشداربوون بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان دەربارەی مەترسیەکانی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، و هەڵمەتی تەندروستی ماف و زایندەیی PDO کە ٩٠ کەس بەشداربوون . هەروەها بەرنامەکە پڕۆژەی Media lab ی بە هاوبەشی رێکخراوی Lens on Lifeئەنجامدا کە تیایدا ١٦ گەنج سوودمەند بوون و ٨ خولی فۆتۆگرافی بۆ ستاف و پڕۆژەیەکی هاوبەشی لەگەڵ (TGH) لەخۆدەگرێت کە ١٧٩٥ کەس سوودمەندبوون.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ٢٠٢٣ دا چارەسەری سروشتی بۆ نزیکەی ٤٠٠ منداڵ دابین کرد
9/12/2024
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ٢٠٢٣ دا چارەسەری سروشتی بۆ نزیکەی ٤٠٠ منداڵ دابین کرد
وەک تاکە سەرچاوەی دابینکەری خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هاوکاری منداڵانی پەنابەر دەکات بۆ بەردەستبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی – ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
١٢ ئەیلول ٢٠٢٤
لە سەرەتای دەستپێکی خزمەتگوزارییەکانی لە بواری چارەسەری سروشتی لە ساڵی ٢٠٢٣، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆشاییەکی گرنگ لە کەرتی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵانی پەنابەر پڕدەکاتەوە.
بیرۆکەی ئەنجامدانی ئەم بەرنامەیە لە دوای ڕاپرسییەک بوو کە تیایدا ٢٦٠ خێزانی پەنابەری هەڵسەنگاندنیان کرد بۆ جۆری خزمەتگوزارییەکانی چارەسەری سروشتی و تا چەند کۆمەڵگا دەتوانن سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییانە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا.
لە بنەڕەتدا ئەم منداڵانەی کێشەی ماسولکەییان هەیە پشتگوێخراون بەهۆی ئاگادار نەبوونی خێزانەکانیان سەبارەت بە چارەسەری سروشتی و ئاستەنگەکان بۆ گەیشتن بە نەخۆشخانە حکومییەکان، لەبەرئەوەی هەندێکیان ٣٠ بۆ ٦٠ کم دوورن لە کەمپەکانی پەنابەران.
سارا ڕەشید سەرۆکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت: "منداڵانی ناوچە جەنگییەکان ئەگەری توشبوونیان بە کێشەکانی ماسوولکە و ئێسک زیاترە، کە دەکرێت بەهۆی بریندار بوون یان وەرنەگرتنی چارەسەری پێشوەختە بەهۆی وێرانبوونی ژێرخانی ناوچەکە ڕووبدات.
هەروەها وتیشی: پاش ئەوەی کە دەگوازرێنەوە بۆ پەناگە کاتییەکان وک کەمپەکانی پەنابەران، تەنها چەند پێداویستییەکی سەرەتایی بەردەستە، هەر بۆیە زۆربەی کات ئەم منداڵانە هەلی بەردەستبوونی پێداویستییە هەمەجۆرەکان لەدەستدەدەن.
بە هاوکاری بەرنامەی تەندروستی توانیمان سەنتەری هێلینا بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت نۆژەن بکەینەوە لەرێگەی چاککردنەوە و دابینکردنی ئامێر و پێداویستی نوێ.
وەک تاکە سەرچاوەی دابینکەری خزمەتگوزاری چارەسەری سروشتی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرانسەری عێراق، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە شانازییەوە بەرپرسیارییەتی پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و باشترکردنی بەردەستبوونی خزمەتگووزارییە سەرەتاییەکان لە ئەستۆ دەگرێت.
هەنگاو دەنێین بەرەو پێشەوە، و لە پلانماندایە یەک یان دوو پسپۆڕی چارەسەرکاری سروشتی و ڕاهێنانی ڕاستەوخۆ بۆ سەنتەرەکە تەرخان بکەین و هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ نەخۆشانی پەنابەر پتەوتر بکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆیان. ئەم دەستپێشخەرییە بە هەنگاوێکی سەرەکی ئەو پلانە هەژمار دەکرێت کە لەگەڵ حکومەت لەسەری ڕێکەوتووین.
دەستکەوتەکانی ٢٠٢٣
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چارەسەری سروشتی بۆ ٣٨١ منداڵی نیشتەجێی کەمپەکان و شارەکان دابین کرد لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ، لە ڕێگەی بنکە تەندروستییەکان و تیمە گەڕۆکەکان بۆ گەشتن بە ناوچە دوورە دەستەکان. ئەم هەوڵە گرنگ بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندرووستییە لە ناکاوەکانی منداڵان و دانانی بناغە بۆ پشتگیریکردنیان بە بەردەوامی.
دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤
لە مانگی کانوونی دووەم بۆ ئابی ٢٠٢٤، تیمی چارسەری سروشتی تایبەت بە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان توانیویانە سەرکەوتنیکی باش بە دەستبهێنن، بە هۆی چارەسەرکردنی ٢٠٣ حاڵەتی نوێ کە ١٢٥ یان نیشتەجێی کەمپی پەنابەران بوون و ٧٨ یان شارنشینن و لە نێوانیاندا حاڵەتەکانی ساڵی پێشووتریش هەیە کە لە لیستی چاوەڕوانیدابوون و هەروەها هەندێکیان لەلایەن بەشەکانی تر یاخود ڕێکخراوە دەرەکییەکانەوە نێردراون.
دەرئەنجامی حاڵەتەکان ئەنجامی جیاواز پێشکەش دەکەن:
1. چاکبوونەوەی تەواو: زۆربەی حاڵەتەکان بە باشبوونەوەی منداڵەکە بە تەواوی کۆتایی دێت، بەتایبەت حاڵەتەکانی شکان و لاوازی ماسولکەی قۆڵ و شان و لاوازی ماسولکەی یەک لای مل و ڕانەگرتنی میز و تەختی بنی پێ.
2. ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ بەخێوکەران: بۆ حاڵەتە درێژخایەنەکانی وەک ئیفلیجی مێشک، هەوڵدەدەین زانیاری پێویست بدەین بە بەخێوکەران بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان، بۆ دڵنیابوونەوە لە چاودێری بەردەوام تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی چارەسەرە ڕاستەوخۆکانمان.
3. دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکان: لە حاڵەتێکدا خێزانەکان وەڵامدانەوەیان نەبوو، بە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوبردنی کەیس لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەوڵدەدەین بۆ هاندانیان بۆ بەشداری کردن و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.
لە ڕێگەی ڕەوانەکردنی هەندێک کەیس بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خاچی سوور (ICRC)، هەندێک کەرەستەی تایبەتمان وەک کورسی خاوەنپێداویستی تایبەت و قاڵبی پێ دابینکرد.
وەڵامدانەوی خێرا و کاریگەریان ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە دابینکردنی پشتگیری پێویست بۆ نەخۆشەکانمان.
دەستپێشخەری نوێ
1. گروپی واتساپ: لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤، گروپێکی واتساپمان دروست کرد بۆ بەردەوام پەیوەندی کردن لەگەڵ خێزانی ئەو منداڵە خاوەن پیداویستیە تایبەتانەی کە لەساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ چارەسەرمان بۆ کردوون. ئەم پلاتفۆرمە نوێترین گۆڕانکاری و هەواڵەکان سەبارەت بە بنکە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک سەنتەری هێلینا پێشکەش دەکات.
2. هەماهەنگی کردن لەگەڵ سەنتەرە تایبەتەکان: ئێمە کاردەکەین بۆ پەیوەندی کردن بەو لایەن و سەنتەرە تایبەتانەی کە چارەسەری سروشتی دابین دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بێبەرامبەر بۆ یەک یان دوو حاڵەتی پەنابەر بە شێوەی وەرزی. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە فراوانکردنی مەودای پێڕاگەیشتن و پشتیوانی کردنی نەخۆشانی پەنابەرە.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پابەند دەبێت بە باشترکردن و دابینکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکان. ئامانجمان دڵنیا بوونەوەیە لەوەی کە هەر منداڵێکی پەنابەر ئەو چارەسەرە سروشتییە وەربگرێت کە پێویستییەتی بەبێ گوێدانە بارودۆخی.
سلێمانی: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پشتگیری کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە زانکۆی سلێمانی دەکات
9/5/2024
سلێمانی: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پشتگیری کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە
زانکۆی سلێمانی دەکات
بەشە نوێیەکە کەسانی شارەزا لەبواری ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە هەرێمی کوردستان و عێراق
پێدەگەیەنێت.
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی – ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
٥ ئەیلول ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
سلێمانی ڕادەگەێنێت.
ئامانجی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی پێشکەشکردنی زانیارییە لە بوارەکانی دەروونناسی، پەروەردە، پزیشکی دەروونی،
کۆمەڵناسی، و بایۆلۆجی. لە رێگەی دابین کردنی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری ڕێنمایی پەروەردەی و دەروونی.
بەشە نوێیەکە بەشداردەبێت لە پەروەردەکردن و دابین کردنی هێزی کاری شارەزا لەم بوارە بۆ کارکردن لە داهاتوودا.
لە ڕێکەوتی ٢ ئەیلولی ٢٠٢٤ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە هاوبەشی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی و دەزگای میدیایی
کوردسات سپۆنسەری سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد لە زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی کردنەوەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی،
لەژێر ناونیشانی " گرنگی و ڕۆڵی پسپۆڕی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لەناو کۆمەڵگا و بازاڕی کاردا."
ڕاگری کۆلێژی پەروەردە د. هەناو حەسەن محمد خان ئاماژەی بەوەکرد بەشە نوێیەکە پەرەدەدات بە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان
بۆ پشتبەستن بە بەکارهێنانی تیۆر و یاساکانی بواری سایکۆلۆژیا بۆ هاوکاریکردنی گەنجان لە ڕووبەڕووبونەوەی پڕۆسە
جیاوازەکانی ژیان بە شێوەیەکی تەندروست.
دوو پانێڵ لە سیمپۆزیۆمەکەدا پێشکەشکرا:
١ - ڕۆڵ و گرنگی پسپۆڕی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی لەکەرتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا. پانێڵستەکان
پێکهاتبوون لە خاتوو کوێستان محمد وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و مامۆستا بورهان عبدالله عادل ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە
وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبە ری پانێڵ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. خطاب احمد مصطفى.
٢ - تێڕوانینێکی جیهانی بۆ ڕۆڵی ڕێنمایی دەروونی لەبەرزکردنەوەی تەندروستی دەروونی و بەهاناوەچونە مرۆییەکاندا.
پانێڵستەکان پێکهاتبوون لە خاتوو شلێر سەردار ڕەمزی ئاڕاستەکاری بەرنامەکان لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و خاتوو
شێری کراهام تاڵەبانی سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری سید فاوندەیشن و د. جۆرج ئەلفرێد نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی
جیهانی. پانێڵەکە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سامان ئەنوەر فەرەج پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەکە گرنگی ڕۆڵی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دیاریدەکات لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکان لە پێناو دابینکردنی
خزمەتگوزاری زیاتر. خاتوو شلێر سەردار ڕەمزی ئاڕاستەکاری بەرنامەکان لە رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گرنگی ڕۆڵی
ڕاوێژکاری دەروونی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی کێشەکان و گەیاندنی دەنگی تاک بە لایەنی پەیوەندیداری خستەڕوو، هەروەها
ئاماژەیدا بە پڕۆژەی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان .
سامان کەریم، دەروونناس لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت، هەبوونی ڕێنمایکاری دەروونی لە ناو کۆمەڵگادا دەتوانێت
سوودێکی باشی هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو هەرزەکارانەی هەوڵدەدەن تواناکانی خۆیان بدۆزنەوە و خۆیان بگونجێنن ڵەگەڵ ژینگەی
دەوروبەریان .
وتیشی: "ڕێنمایکاری دەروونی دەتوانێت پشتگیری هەرزەکاران و گەنجان بکات بۆ دۆزینەوەی کەسایەتی خۆیان و
هاوکاریکردنیان بۆ خۆگونجاندن لە ناو کۆمەڵگادا". و ئاماژەشی بەوەکرد" ئەم ماوەیە بۆ خوێندکارانی ئامادەیی هەستیارە، لەم
ماوەیەدا هەوڵدەدەن بۆ بنیاتنانی داهاتووی خۆیان و سەرکەوتن لە بواری خوێندندا. ڕێنمایی دەروونی دەتوانێت کێشە باوەکانی وەک
دڵەڕاوکێ و ماندوویەتی و ترس چارەسەر بکات لە ڕێگەی پشتگیریکردنی خوێندکاران بە باشترکردنی تەندرووستی و
خۆشگوزەرانی دەروونیان. هەروەها ڕێنمایکارانی دەروونی دەتوانن پشتیوان بن بۆ بنیاتنانی خێزانی بەختەوەر لەڕێگەی
هاوکاریکردنی ئەندامەکانی خێزان بۆ لەیەکترتێگەیشتن و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان .
بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەربارەی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی و بابەتەکانی، سەردانی ماڵپەری زانکۆی سلێمانی بکەن
یان پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان .
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد،
ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی
تواناکانی گەنجان و فریاگوزاری لە كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی
پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
Contact: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان(KSC) بهشی چارهسهری سروشتی لە سهنتهری هێلینا نۆژەنکردەوە
9/1/2024
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان(KSC) بهشی چارهسهری سروشتی لە سهنتهری هێلینا نۆژەنکردەوە
لە ئێستادا سەنتەری هێلینا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ ٢٦،٢٥٦ منداڵ ساڵانە کە پێویستیان بە چاودێری تایبەتە.
١ ئەیلول ٢٠٢٤
وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری باشتر بۆ منداڵان، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەشی چارەسەری سروشتی لە سەنتەری هێلینا لە شاری هەولێر نۆژەنکردەوە.
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە لە ڕێکەوتی ٢١ ئاب ٢٠٢٤ کۆتایی هات، ئامانج لەم دەستپێشخەرییە باشترکردنی جۆریی ڕاهێنانی چارەسەری سروشتییە و هەروەها دابینکردنی ئامێری پێویست بۆ سەنتەرەکە.
سەنتەری هێلێنا بۆ ڕاهێنان و نەشتەرگەری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن خێرخوازی سوویدی خاتوو هێلێنا دامەزراوە، بناغەیەکی گرنگ بووە بۆ دابینکردنی چارەسەری سروشتی بۆ منداڵان.
سەنتەرەکە ڕۆژانە خزمەتگوزاری پێشکەش بە ١٨٠ منداڵ دەکات و خزمەتگوزارییەکانی وەک چارەسەری ئێسک و شکان، گەشەی منداڵ، بەشی ڕاوێژکاری مێشک و دەمار و چارەسەری سروشتی دابیندەکات.
نۆژەنکردنەوەکە سەرنجی خستە سەر دوو لایەنی سەرەکی:
1- نۆژەنکردنەوەی بیناکە: وەک ڕەنگکردن و چاککردنەوەی لاستیکی ئەرزی و دەرگا و ئیزۆگامکردنی چارەسەرکردنی لێچوونی بنمیچی بیناکە و چارەسەرکردنی کێشەی سیستەمی کارەبایی و ڕووناکی بەشەکە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت.
2- دابینکردنی کەلوپەل و ڕاهێنان: وەک یاری هزری و سەرچاوەی تایبەت بۆ ڕاهێنای منداڵان لە پێناو ئەزموونکردنی باشترین چارەسەر و ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ کارمەندان.
دکتۆر هەژین تەلعەت بەڕێوبەری سەنتەری هێلینا سوپاسی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات بۆ دابینکردنی ئەم هاوکارییانە و دەڵێت: "سەنتەرەکە بێوێنەیە لەبەر ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک لە نەخۆشەکان وەرناگرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی داهاتی نەبێت و کێشەی بۆ دروست ببێت لە پێڕاگەیشتن بە پێداویستییەکانی. نۆژەنکردنەوەکە و هاوکارییەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بنەمایەکی گرنگ بوون بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بە کوالیتییەکی باش. لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە دەتوانین سەرچاوە و چارەسەری باشتر پێشکەش بەو منداڵانە بکەین کە پێویستیان بە چارەسەری سروشتی و ڕاهێنان هەیە."
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان پابەندە بە باشترکردنی ڕەوشی ژیانی منداڵان لە سەرانسەری ناوچەکە.
لە ڕێگەی دابینکردنی باشترین جۆری کەلوپەل و پێداویستی، سەنتەری هێلینا لە ئێستادا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سوودمەندی ساڵانەی سەنتەرەکە کە پێکهاتوون لە ٢٦،٢٥٦ منداڵن، و هەروەها دڵنیابوونەوە لە بەردەستبوونی ئەم خزمەتگوزاری و هاوکارییانە بۆ زۆرترین ڕێژەی منداڵان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
٣٦ منداڵ قەستەرەی دڵیان بۆ ئەنجامدەدرێت لە لایەن هاوبەشەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
8/18/2024
سلێمانی، عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC) چاودێری تەندروستی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ بۆ منداڵان دابین دەکات لە هەرێمی کوردستان
٣٦ منداڵ قەستەرەی دڵیان بۆ ئەنجامدەدرێت لە لایەن هاوبەشەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی زگماکی دڵ.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٥ ئاب ٢٠٢٤
لە هەنگاوێکی گەورەدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی نەخۆشی زگماکی منداڵان لە هەریمی کوردستانی عێراق، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکی پرۆژەیەکی گرنگ ڕادەگەیەنیت لەگەڵ هەریەک لە نەخۆشخانەکانی ئەنوەر شێخە و کەفیل و ئیبن ئەلبەیتار لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەغداد.
ئامانجی دەستپیشخەرییەکە دابینکردنی چارەسەر و چاودێری پێویستە بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشی دڵیان هەیە لە ناوچەکەدا. لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ ەوە ئەم تیمە هاوبەشە مانگانە بە بەردەوامی سەردانی سلێمانی دەکەن، تاڕادەیەکی باش توانیویانە چارەسەری حاڵەتە زگماکییەکانی دڵ بکەن. زیاتر لە ١٧٠ منداڵ نەشتەرگەری و قەستەرەی دڵیان بۆ ئەنجام دراوە.
گرنگترین سەردانی تیمەکە لە ڕێکەوتی ١٢ بۆ ١٦ ئابی ٢٠٢٤ بوو، کە بە بەردەوامی ڕۆژ تا شەو کاریان کردووە و توانیان ٣٦ قەستەرەی دڵ ( ٣حاڵەتی دەستنیشان کردن و ٣٣ حاڵەتی چارەسەری) بە سەرکەوتووی ئەنجام بدەن بۆ منداڵانی سوودمەندی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە.
دەرەنجام، پڕۆژەکە توانی بەسەرکەوتووی چارەسەری ٤٥ نەخۆش بکات کە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە ڕەوانە کرابوون، کە پێکهاتبوو لە ٣٦ قەستەرە ( ٣حاڵەتی دەستنیشان کردن و ٣٣ حاڵەتی چارەسەری) و ١٠منداڵیش دەستنیشانکران بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە مانگی ئەیلول. هەوڵەکان لەڕێگەی پشتگیری بەردەوامی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەوە بەردەوامن. ئەگەر هاتوو چارەسەری نەخۆش لە توانای تیمی سەردانیکەر یاخود دامەزراوە ناوخۆییەکان نەبوو ئەوا نەخۆشەکە ڕەوانەی بەغداد یاخود دەرەوەی وڵات دەکەین بێ ئەوەی نەخۆشەکە هیچ بڕە پارەیەک بدات.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دڵنیای دەدات لەوەی هەموو منداڵێک چارەسەری پێویستی بۆ دابیندەکرێت، بێ ڕەچاوکردنی ئاڵۆزی حاڵەتەکەیان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشنیارە نوێیەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩
8/13/2024
ڕاگەیەنراو
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشنیارە نوێیەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩
سلێمانی، عێراق – ڕێکەوتی ١٣/٨/٢٠٢٤ : ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت دەربارەی پێشنیارەکانی ئەم دواییانە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی ژمارە ١٨٨ ساڵی ١٩٥٩. پێشنیارەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئەو پێشکەوتنە بەرچاوانەی بواری ژنان و منداڵان لە عێراق لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە.
لە کاتێکدا داواکارانی ئەم پێشنیارە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەبێت بنەما شەرعییەکان جێبەجێبکرێن لە جێی ئەو یاسایانەی لە دەستووری عێراقدا چەسپێنراون، ڕوون نییە کە ئاخۆ بنەماکان چ شتێک قەدەغە دەکات یاخود هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەم پێشنیارانەی کە لەلایەن بەرەی سوونی و شیعەکانەوە پێشکەشکراوە تا ئێستا قبوڵنەکراوە و پێشکەش نەکراوە بە ئەنجوومەنی دادوەری بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردن.
جێی ئاماژەیە ئەگەر بێت و یاساکە پەسەندبکرێت ئەوا بەشێک لە مەزهەبە شەرعییەکان ڕێگا بە هاوسەرگیری کچان دەدەن لە تەمەنی ٩ساڵی و کوڕانیش لە تەمەنی١٥ ساڵی، کە ئەمەش پێچەوانەی یاسای ئێستایە کە ڕێگە بە هاوسەرگیری پێش تەمەنی ١٨ ساڵ نادات.
تیمی یاسایی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هۆشداری دەدات سەبارەت بە مەترسییەکانی هەموارکردنەوەی یاساکە بۆ سەر مافەکانی ژنان و منداڵان، بە هەبوونی کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر پڕۆسەکانی هاوسەرگیری و فرەژنی و جیابوونەوە و لەخۆگرتنی منداڵ و دابەشکردنی میرات.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئەوە لە بیر نەکەن عێراق ڕێکەوتننامەی مافی منداڵانی پەسەندکردووە.
پێشنیارەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاساکە بە هەموو شێوەیەک پێچەوانەی بنەما سەرەکییەکانی ڕێکەوتننامەی مافی منداڵانە کە داوا لە واژۆکاران دەکات کاربکەن بۆ دابینکردنی باشترین بەرژەوەندی منداڵان، و نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕووی جیاکاری ببنەوە و دڵنیا بن لە گەشەکردن و پەرەسەندنیان.
لەهەمووی گرنگتر، پێشنیارەکان دەبنە هۆکارێک بۆ زیادبوونی هاوسەرگیری کاتی (کە لە هەندێک مەزهەبی ئاینیدا ڕێگەپێدراوە) و هاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی کە پیاوانی ئاینی بە تەمەنی پێگەیشتوو ناوی دەبەن.
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لەو باوەڕەدایە بەم گۆڕانکارییە کۆمەڵگای عێراقی هەنگاوێکی گەورە بەرەو دواوە دەنێت، و کاریگەرییەکی ئێجگاری دەبێت لەسەر مافە ڕەواکانی منداڵان و ژنان لە عێراق، مەترسییەکان بریتین لە:
1- هەبوونی کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی خانمان بە هۆی سکپڕی لە تەمەنێکی بچووکدا.
2- کەمبوونەوەی هەلی خوێندن لە نێوان خانمانی عێراق و وازهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە کچان لە خوێندنگە بە هۆی هاوسەرگیری کردن.
3- ئەگەری زۆربوونی توندوتیژی خێزانی و دەستدرێژی لە حاڵەتی هاوسەرگیری منداڵان.
4- هەبوونی کاریگەری نەرێنی بۆ سەر سەقامگیری ئابووری و بەهێزکردنی کارامەیی و توانای منداڵان و نەبوونی زانیاری پێویست بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی بەرهەمدار.
سارا ڕەشید، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت " ئازادی هەڵبژاردن نابێت زیان بە کۆمەڵگا بگەیەنێت. پێشنیارەکان بۆ هەموارکردنەوە توانای زاڵبوون دەبەخشێت بە پیاوانی ئاینی بەسەر یاساکانی دەوڵەتدا، و بە دڵنیایەوە بنەما شەرعییە جیاوازەکان دەبنە هۆی جیاکاری زۆرتر لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری یاسا لە عێراق، کە چەندین ساڵە دەستخۆشیان لێدەکرێت بۆ پەیڕەوکردنی ئەم یاسا پێشکەوتووانە.
و هەروەها وتیشی " داوا لە پەرلەمان دەکەین هەر پێوەرێک ڕەتبکاتەوە کە دەبێتە مایەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی عێراق."
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
چەمچەماڵ، شۆڕش: ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كێشەی كەم ئاوی ٦٠٠ خێزان لەوپەڕی گەرمای تاقەت پڕوكێنی ھاویندا چارەسەر کرد
8/11/2024
چەمچەماڵ، شۆڕش: ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كێشەی كەم ئاوی ٦٠٠ خێزان لەوپەڕی گەرمای تاقەت پڕوكێنی ھاویندا چارەسەر کرد
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كاردەكات بۆ چاككردنی ژێرخانی ناوچەكە لە بنەڕەتەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و دابینکردنی ئاو بۆ خانەوادەی ئەنفال.
١١ ئاب ٢٠٢٤
لە ھەنگاوێكی گەورەدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاوی لە مێژینەی ناحیەی شۆڕش، ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان توانی بەسەركەوتوویی پڕۆژەیەكی گرنگ تەواو بكات بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ نزیكەی ٦٠٠ خێزان.
ئامانج لەم دەستپێشخەرییەی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان چاككردنەوەی ئامێرەكان و تەنکەری ئاوی فەرمانگەی ئاوی شۆڕشە، تا بتوانرێت ئاو دابین بکرێت بۆ گەڕەکەکانی قادرکەرەم و قەرەهەنجیر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرمای هاوین.
زۆرێک لە ماڵەکانی ئەم ناوچانە پشت بە ئاوی تەنکەر دەبەستن بەهۆی كێشەی سیستەمی بۆری دابەشکردنی ئاوی ماڵان.
ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە پەرەدەدات بە خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی ئاوی کە ساڵانێکە خەڵكی ئەم ناوچەیەی گیرۆدە كردووە.
بەداخەوە فەرمانگەی ئاوی شۆڕش نەیتوانیوە ئەم گرفتانە چارەسەر بكات بۆ دابینكردنی ئاو، بەھۆی كەمی بودجە و قەیرانی ئابووری کە بەرۆکی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی گرتووە.
هەر بۆ ئەم مەبەستە ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بودجەیەکی تەرخانکرد بۆ ھەستا بە چاككردنی بزوێنەر و کێشەکانی تەنکەری ئاو و ماتۆڕی ئاو کڕینی تایە و سۆندە، كە خۆشبەختانە توانراوە لە ڕێگەی ئەم ھاوكارییانەوە ئاوی بەردەوام لە كاتی خۆیدا دابینبكرێت بۆ خێزانە زیانلێكەوتووەكان، جێی ئاماژەیە زۆرێك لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال نیشتەجێی ئەم گەڕەکانەن.
بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاوی شۆڕش، ھیوا ساڵح كەریم سوپاسێكی تایبەتی ئاڕاستەی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان كرد و ڕایگەیاند: "جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە خاڵی وەرچەرخان بووە بۆ زۆرێک لە هاوڵاتیانی قەزای شۆڕش. ئێمە زۆر سوپاسی منداڵپارێزی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و باشتركردنی گوزەرانی دانیشتوانی ناوچەكە."
خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سەرپەرشتی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە بوو، كە بووە ھۆی باشتركردنی گوزەران و ژیانی ھەزاران خێزان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) دەستپێشخەرییەکی سەرتاسەریان دەستپێکرد بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ بابەتی پاراستنی منداڵ
8/6/2024
ئامانج لەم دەستپێشخەرییە بەشداریپێکردنی خێزان و کۆمەڵگایە لە پێناو پاراستنی ئەو مندا ڵانەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٦ ئاب ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان زنجیرەیەک لە ڕاهێنانی پاراستنی منداڵی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ڕێکخست. ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پڕۆژەی پاراستنی منداڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR. ڕاهێنانەکان لە کەمپەکانی کەورگۆسک و دارەشەکران و قوشتەپە و باسرمە،
و سەنتەری کەسنەزان و دارەتوو و بەحرەکە لە شاری هەولێر ئەنجامدران.
سەدان هەزار منداڵ لە عێراق لە ناویاندا پەنابەران و ئاوارە ناوخۆییەکان، پێویستیان بە پاراستن هەیە لە هەر ڕەفتارێکی توندوتیژی و ئستیغلال کردن و خراپ مامەڵەکردن و پشتگوێخستن، و هەروەها ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی و ئاوارەبوون کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی منداڵان
جێدەهێڵێت.
ڕاهێنانەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و UNHCR بەتایبەت ئامادەکراون بۆ مامۆستایان و کارمەندانی حکومی، بۆ سەرنج خستنەسەر بابەتەکانی پاراستنی منداڵ و پشتگیری کردنی ئەو منداڵانەی کە ئیستیغلال دەکرێن، و دابینکردنی لیژنەی خۆبەخش و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵ، بە ئامانجی بەشداریپێکردنی خێزانەکان و کۆمەڵگا بۆ پاراستنی منداڵانی پەنابەر وئاوارە.
٨٠ کارمەندی بواری پەروەردە و فێرکردن سوودمەند دەبن لەم ڕاهێنانە، بەڵام کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ئەم پڕۆژەیە پەیوەستە بە پابەندبوونی
بەردەوامی هاوبەشەکانمان.
هەروەک سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئاماژەی پێدا: " هەرچەندە ئامانج لەم جۆرە پڕۆژانە کاریگەری درێژخایەنە، هەر بۆیە پێویستە زیاتر کار لەسەر ئەم پڕۆژانە بکرێت و کاتی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت تا دڵنیابینەوە لەوەی لەداهاتوودا کۆمەڵگا ڕۆڵی خۆی
ببینێت.
هەر بۆیە ئێمە نیگەرانین لە بەردەوام بوون لەم جۆرە پرۆژانە لەکاتێکدا هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان پلانی ڕۆشتنیان هەیە، دڵنیانین لە هەبوونی کاریگەری بەردەوام بێ هاوبەشەکانمان.
بابەتەکانی ڕاهێنانەکە بریتیین لە:
پشتگیری کردنی ئەو منداڵانەی کە ئیستغلال دەکرێن: دابینکردنی کەرەستە و ستراتیژی پێویست بۆ کارمەندانی بواری پەروەردە بۆ پشتگیریکردن و پاراستنی ئەو منداڵانەی کە لەمەترسیدان بۆ ئیستیغلال کردن.
دروستکردنی لیژنەی خۆبەخش: دروستکردنی لیژنەی خۆبەخش بۆ بەرەوپێشبردنی هەوڵە ناوخۆییەکان
بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی پاراستنی منداڵ: باشترکردنی خزمەتگوزارییە بەردەستەکان بۆ پاراستنی منداڵان لە ناوچەکەدا.
پڕۆژەی پاراستنی منداڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و دابینکردنی چارەسەری سروشتی بۆ منداڵانی پەنابەر و خێزانەکانیان.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستا ن
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات . ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: [email protected]
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
هەرێمی کوردستانی عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەڵمەتی "بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر" لەسەرانسەری عێراق
6/27/2024
هەرێمی کوردستانی عێراق: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەڵمەتی "بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر" لەسەرانسەری عێراق
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید دەڵێت: " ئەگەر ئامانجمان سەرکەوتنبێ لە چارەسەرکردنی ئالوودەبوانی ماددەی هۆشبەر، ئەوا دەبێت هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ بنیاتنانی بەرنامەی چاکسازی".
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی – ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
٢٧ حوزەیران ٢٠٢٤
لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەکان، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییە خێراکانی بڵاوبوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بۆ سەر کۆمەڵگا.
بە پێشەنگ بوون لە هەڵمەتە نیشتمانییەکان بۆ ڕێگری کردن لە گەنجان بە ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هانی دەوڵەت دەدات بۆ فراوانکردنی هەوڵەکانی بە تێپەڕاندنی شێوازەکانی سزادان و زیندانیکردن.
هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند: " باوترین جۆری سزا بۆ بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراقدا زیندانیکردنە، بەڵام ئەگەر ئێمە بمانەوێت سەرکەوتووبین لە چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر ئەوا پێویستە کاربکەین بۆ دامەزراندنی بەرنامەکانی شیاندنەوە و ڕاهێنان".
وتیشی: "بێجگە لە بانگەشەکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری. ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بەدوای بژاردەی گونجاودا دەگەڕێت بۆ هێنانی خزمەتگوزاری تایبەت بە شیاندنەوە و ڕاهێنانی ئالودەبووان بە ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکە".
ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر وەک یەکێک لە گەورەترین کێشەکان لە سەرانسەری عێراق وهەرێمی کوردستان هەژماردەکرێت کە ڕووبەڕوی گەنجان دەبێتەوە. دەستکەوتنی ئامارێکی درووست سەختە، بە هۆی چەواشەکاری و ترس لە سزای یاسایی.
لە ھەرێمی كوردستان، زیاد لە ٤٠٠ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر لە ماوەی ئەم شەش مانگەی پێشودا دەستگیركراون.دەوڵەت هەموو ڕێکارە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ نەهێشتنی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، بەڵام هەڵمەتە هۆشیارییەکان باوترن لە ناو کۆمەڵگەدا.
ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان هەڵمەتی " بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر" ی ڕاگەیاند لە ڕێکەوتی ٩ ئازار ٢٠٢٤، لە ڕێگەی ئەنجامدانی ماراسۆنێک لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی. ماراسۆنەکە بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ کەس کە لە ناویاندا خانمی یەکەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئامادەبوو بەڕێوەچوو. ئامانجی هەڵمەتەکە توانیویەتی بگاتە زۆرترین کەس لە ریگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ڕاپۆرتە میدیایەکان و سپۆتە تەلەفزیۆنییەکانەوە. هەروەها ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەندین پانێل و سیمیناری ئەنجامداوە بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان بە زۆرترین گەنج.
بەڵام بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەنها بە نیوەی هەوڵەکان هەژماردەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەکە، و منداڵپارێزی کوردستان بە سەختی کاردەکات بۆ هەموارکردنەوەی یاسا.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان سارا ڕەشید دەڵێت: "پێویستە هەوڵبدەین بۆ هەموارکردنەوەی چوارچێوەی یاسایی ناوچەکە بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئێستای بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان."
هەروەها ڕاشیگەیاند: " لەگەڵ زیادبوونی جیهانگیری، گۆڕانی بەها کۆمەڵایەتییەکان و سنووردارکردنی بەردەستبوون، چیتر ڕێگر نین لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان."
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان و دەستپێشخەرییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەکان، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ئامادەیە بۆ چاوپێکەوتن.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
سلێمانی: ٧٥٠ منداڵ سوودمەندبوون لە پڕۆژەی گرتنەخۆی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
6/6/2024
سلێمانی: ٧٥٠ منداڵ سوودمەندبوون لە پڕۆژەی گرتنەخۆی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕایگەیاند 'پێویستە دەرفەت بڕەخسێنین بۆ منداڵان بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بکەن'
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٦ حوزەیران ٢٠٢٤
حەوت سەد و پەنجا منداڵ سوودمەندی پرۆژەی گرتنەخۆبوون لە مانگەکانی ئازار و نیساندا، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC) دامەزراوە بە ئامانجی دابینکردنی هاوکاری بۆ خێزانی کەمدەرامەت.
لە ٦ بۆ ١٣ ی مانگی ئایار،لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین. بڕی ١٠٦،٦٦١،٢٥٠ دینار کە بە نزیکەی ، ٧٥٠٠٠ دۆلار دەبێت دابەشکرا. ئەم هاوکاریە هیوایەکە لە ژیانیانی ئەو خێزانانەدا، بنەمایەکی سەرەکیشە بۆ پەروەردە و ژیان. سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت:" هەندێکجار منداڵان تەنها پێویستیان بەوەیە کە هەلێکیان پێبدرێت بۆ تەواوکردنی خوێندن. کاریگەری ئەم پڕۆژەیە دەکرێت لەبەرهەمی داهاتووی منداڵەکاندا ببینرێت، هەندیک لە منداڵان سوودمەندی پڕۆژەکە بوون لە ساڵانی نەوەدەکان ، کە لە ئێستادا گەورەبوون و پزیشکن یان کەسانی شارەزان لە بواری جیاوازدا و باری
داراییان جێگیرە وباشترین بۆ منداڵەکانیان دابین دەکەن". سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، کە پشتیوانێکی بەردەوام بوون بۆ گەیاندنی ئەم هاوکارییە، وجەخت دەکەینەوە لە پابەندبوونی خۆمان بۆ کارکردن لە پێناو سەلامەتی و باشترکردنی ژیانی هەموو منداڵێک لە کۆمەڵگاکەماندا.
هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سیمینارەکە لە شارەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، کەلار، کۆیە، هەڵەبجە، قەڵادزێ، کەرکوک، دهۆک ،هەولێر ئەنجامدرا. کە ئامانجی ڕێنمایی کردنی بەخێ وکەرانە بۆ چۆنیەتی بەخێوکردن و چاودێری کردنی منداڵەکانیان. پڕۆژەی گرتنەخۆی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، لەسەرەتای دەستپێکییەو ە لە ساڵی ١٩٩١ بناغەیەکی گرنگ بووە بۆ پشتگیری کردنی ئەو منداڵانەی خێزانەکانیان کەم دەرامەتن. لەڕێگەی بەشداری بەردەوامی سپۆنسەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتی یەکانمان، ئەم دەستپێشخەرییە توانیویەتی بەردە وامی منداڵان لە خوێندن مسۆگەر بکات بەبێ ئەوەی بارگرانی داراییان لەسەربێت، بەم ڕێگایە ئێمە هاوکاریان دەکەین بۆ ئەوەی تواناکانی خۆیان ببینن. سارا ڕەشید دەڵێت " لە ئێستادا سەردەم گۆڕاوە، زۆر جێی داخە کە تا ئێستا ئەم جۆرە پڕۆژانە پێویستن و دەبێت بەردەوامبن. ژمارەیەکی زۆری منداڵان دایک و باوکیان لە دەستداوە جا بەهۆی شەڕی داعشەوە بێت یان ڕوداوی دڵتەزێن یان چەندین حاڵەتی ئاڵۆزی تر".
هەروەها وتیشی" هەندێک لە دایک وباوکان توانای جەستەی ی و دەروونیی شیاویان نییە بۆ کارکردن و دابینکردنی پێداویستیی ەکانی منداڵەکانیان، بەتایبەتی لە کاتی قەیرانی ئابووریدا. هاوکارییە کۆمەڵایەتیەکانی حکومەت کەمن، بۆیە ناچارین پشت بە خێرخوازان ببەستین بۆ هاوکاری کردنی منداڵان بۆ تەواو کردنی پڕۆسەی خوێندن". ڕێکخراوی منداڵپاریزی کوردستان بەردەوامە لەپابەندبوون بۆ نەهێشتنی هاوسەرگیری پێشوەختە و ئیشپێکردنی منداڵان. لە ڕێگەی گرتنەخۆی منداڵێک، تاک بە ڕاستەوخۆیی کاریگەری هەیە لەسەر رێگریکردن لە ئەنجامدانی ئەم کارە زیانبەخشانە، و هاوکاری منداڵان دەکات بۆ ئەوەی لەخوێندنگە دانەبڕێن و بتوانن بەسەربەرزییەوە خەونەکانیان بەدیبهێنن. پڕۆسەی گرتنەخۆ کاردەکات لە ڕێگەی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە سلێمانی و لقەکانی لە هەولێر، کەرکوک، دهۆک، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، کەلار، کۆیە و هەلی ڕەخساندووە بۆ سپۆنسەرەکان بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی باشیان هەبێت لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە هاوکارییان دەکەن، ئەویش لەڕێگەی نامەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری بەرەوەپێشچونی منداڵەکەبن، سپۆنسەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پتەوکردنی ئەم پەیوەندییە و بەهێزکردنی هەستی هاندان و سەربەخۆیی. بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی گۆڕینی ژیانێک بەرەو باشتر لەڕێگەی گرتنەخۆی منداڵێک،سەردانی ماڵپەڕەکەمان بکە.
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستا ن
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات . لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات . ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
kcf.org-press@ksc
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
children/-the-save-https://www.linkedin.com/in/kurdistan
پشکنینی چاو بۆ ١١٠ منداڵی پەنابەر لە کەمپی قوشتەپە ئەنجام دەدرێت
5/30/2024
پشکنینی چاو بۆ ١١٠ منداڵی پەنابەر لە کەمپی قوشتەپە ئەنجام دەدرێت
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٣٠ ئایار ٢٠٢٤
پشکنینی چاو بۆ ١١٠ منداڵ لە کەمپی پەنابەرانی قوشتەپە ئەنجامدرا لە ڕێکەوتی ٢٢ ئایار ٢٠٢٤ ، لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی هەریەک لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و UNHCR و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر. پشکنینەکان لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەی وێست ئای ئەنجامدران.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئەم دەستپێشخەرییە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر باشترکردنی شێوازی ژیانی منداڵانی پەنابەر لە کەمپی قوشتەپە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشكنینی تهواو بۆ چاویان. ئەم هەوڵە هاوبەشە ی منداڵپارێزی کوردستان و نەخۆشخانەی وێست ئای نەک تەنها هاوکارە بۆ دابینکردنی هاوکاری خێرا، بەڵکو بناغەیەکی گرنگە بۆ بەردەستبوونی چاودێری و پشتگیری بەردەوام. تێکچوونی بینین بە هۆی کەموکوڕی بینین و ئاوی سپی چاو و تەڵخ بوونی هاوێنەی چاو وەک کێشە هەرە سەرەکیەکانی پەنابەران تۆمارکراون. کەمی بەردەستبوونی ستاف وشوێنی تایبەت بە چاودێری چاو دەبێتە هۆی ئاڵوزبوونی سادەترین حاڵەتەکان. بەتایبەت منداڵان لەمەترسی دان بۆ لەدەستدانی ئومێدیان بۆ خوێندن و خراپبوونی ئاستیان لە خوێندنگە بەهۆی کەمی بینینەوە، کە ڕێگر دەبێت لە پەرەسەندنی تواناکانیان.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."
هەروەها وتیشی " هەوڵدەدەین بۆ زیادکردنی ئاستی هۆشیاری منداڵان و دایک و باوکان دەربارەی زیانەکانی بەکارهێنانی شاشەی ئەلکترۆنی کە لەئێستادا باوە لە هەموو کۆمەڵگایەکدا، و کەمپەکانیش بێبەش نین لەم دیاردەیە." ئامانجی یەکێک لە پڕۆژەکانی بەرنامەی پاراستنی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی UNHCR دابینکردنی هاوکاری و پشتگیری تایبەت بە پاراستنی منداڵانە بۆ منداڵانی پەنابەر و پەناخواز لەرێگەی بەڕێوبردنی کەیس لە ناو کەمپ و دەرەوەی کەمپ، و هەروەها باشترکردنی پاراستنی منداڵ لەسەر بنەمای کۆمەڵگا و دابینکردنی پشتگیری دەروونی
وکۆمەڵایەتی و چارەسەری سروشتی. سارا ڕەشید ئاماژەی بەوەشکرد کە " ئامانجی پڕۆژەکە بەشداری پێکردنی تاکەکانی کۆمەڵگایە چونکە بەشدار بوون لە کۆمەڵگادا بنەمایەکی گرنگە بۆ سەرکەوتن و بەدەوام بوون لە دەستپێشخەری لە بوارەکانی پاراستن بەتایبەتی پاراستنی منداڵان." کەمپی قوشتەپە دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە دووری ٢٣ کیلۆمەتر، نزیکەی ١٩٤٠ خێزانی پەنابەری سووری لە خۆدەگرێت کە بەهۆی جەنگەوە لە سووریادا ناچار بوون ناوچەکانیان بەجێبهێڵن. زۆربەی ئاوارەکانی کەمپەکە لە شارەکانی قوشتەپە وقامیشلۆ ودێرەلۆک و حەسەکە وڵاتی سوریاوە هاتوون . کەمپەکە لە ١٩ ی ئابی ٢٠١٣ دامەزراوە، خزمەتگوزارییەکانی بۆ پشتگیریکردنی دانیشتووان دابینکراون. خزمەتگوزاریەکان بریتین لە کەرتەکانی پاراستن، خۆراک، پەروەردە، تەندروستی، و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون .
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستا ن
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات . لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی . ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشی ا ڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
سلێمانی: سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت " دەبێت سەرنج بخەینە سەر دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆیان "
5/28/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢٨ ئایار٢٠٢٤
لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆ کە لە ئاژانسی هەواڵی نێودوڵەتی عێراقی (IINA) بڵاوکراوەتەوە، سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ،هەندێک لەو ئاستەنگ و ئاڵەنگارییانەی خستەڕوو کە دووچاری دەبن لەکاتی گەیاندنی هاوکاری و خزمەتگوزارییەکان بۆ چینی هەژار لە عێ راق و هەرێمی کوردستان.
وە هەروەها بە سەرنووسەر ی IINA ئلیکا بۆزۆرگی ڕاگەیاند : " ڕێکخستنی سەرجەم ژ ێرخانەکان بۆ ئاستێکی باش کات دەخایەنێت، کە پێکدێن لە سی ستەمی پەرو ەرد ە و سیستەم ی چاودێری تەندروستی و هە روەها خزمەتگوزاریی لەچوارچیوەی پاراستنی منداڵ و خێزان ".
هەروەها وتیشی: "منداڵان لێر ە مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە ئیستیغلال بکرێن بۆ کارکردن، توندوت یژ ی، یان هاوسەرگی ری پێشوەختە و زۆرەملێ. گەنجان لێرە ڕووبەڕ وو ی مەترسییە کانی کۆچکردن وبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وئالوود ەبوون دەبنەو ە. هەرو ەها ڕێژەی بێکاری زۆر دە بێتە هۆی درووست بوونی هەستی بێهیوایی یان لەوەش خراپتر، نائارامی لە کۆمەڵگای مەدەنیدا.
هەروەها ئاڵنگاری نوێش بخاتەڕوو.
"ئەوان ئینتەرنێتیان هەیە، تەلە فزیۆنیان هەیە،ئاگاداری هەموو شتێکن کە لە جیهاندا ڕوودەدات. نایانەوێت هەست بەوە بکەن
کە دواکەوتوون ”
سارا ڕەشید وتی: “هە ر بۆیە پێویست ە کاربکەین بۆ باشترکردنی داهاتوو یان وپێشک ەشکردنی کارامەیی و خزمەتگوزار ی
تایبەت. ئێمە کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی هەوڵ و دەستپێشخەری نوێ بۆئەوەی گەنجان و منداڵان تیایدا بەشداربن. هەر
بۆیە پڕۆژەی وەک چالاکی پە روەردەی زانست و تە کنەلۆجیا و ئەندازیاری و بی رکاری ) STEM ( یان کۆدکردن Coding بۆ منداڵان گرنگن بۆ ئەوەی ب ەردە وام بن لە نوێکاریدا. "
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستا ن
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی
نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و
پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات .
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و
دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە:
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
سلێمانی: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتی هۆشیاری "خێزانەکانمان دەپارێزین" ڕادەگەێنێت کە ئامانجی سەرەکی بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە دەربارەی زیانەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
5/26/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتی هۆشیاری "خێزانەکانمان دەپارێزین"ی ڕاگەیاند، بۆ باڵوکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی
زیانەکانی هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەاڵیەتیەکان وخراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە نێوان مندااڵن و هەرزەکاران.
ئەم هەڵمەتە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٢٠ رۆژی دووشەممە دەستی پێکرد و ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت لە ژێر ناونیشانی"خێزانەکانمان دەپارێزین"، لە شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ و کەالر و دەربەندیخان و خانەقین و کۆیە و هەڵەبجە و پێنجوێن و چوارتا و ڕانیە و قەڵادزێ.
ئامانجی ئەم هەڵمەتە هۆشیارکردنەوەی خێزانەکان و گەنجان و مندااڵن و هەرزەکارانە سەبارەت بە مەترسییەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، وەک مۆبایل و مەترسییەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەو گەنجانەی کە توانای ناسینەوە یان مامەڵەکردنیان نیە لەگەڵ ڕەفتاری هەڵخەڵەتاندن.
هەڵمەتەکە نمایشکردنی کورتە فیلمی )٧:٣٠( لەخۆدەگرێت، کە بە بوێرییەوە باس لە دەستدرێژی و ئیستغاللکردنی گەنجان دەکات لە ڕێگەی چیرۆکی ژنێکی گەنجەوە کە ڕوبەڕووی هەڕەشە دەبێتەوە دوای بڵاوبوونەوەی وێنە نەشیاوەکانی لەتۆڕە کۆمەاڵییەتیەکان.
لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەشێک لەخانمانی کورد لە عێراق سکااڵی یاساییان تۆمارکردووە بە هۆکاری هەراسانکردنیان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ، لەکاتێکدا زۆرێک لە خانمان دودڵن یاخود شەرم دەکەن لە باسکردنی کێشەکانیان.
کەمپەینی" خێزانەکانمان دەپارێزین" ئامانجی بەهێزکردنی هەوڵە بنەڕەتییەکانە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک. هەروەها لە کەمپەینەکەدا چەندین سیمینار و گفتوگۆ ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، وەک خەمۆکی یان بەرکەوتن لەگەڵ قسەی نەشیاو، هەروەها ڕێنماییکردنی گەنجان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی
.تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەوریایی وبەرپرسیارانە
بەڕێز ئومێد ئەنوەر زۆراب دەروونناس لە ڕیکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەڵێت: دوایین لێکۆڵینەوەکان دەربارەی کاریگەریی تۆڕە کۆمەاڵیەتییەکان لەسەر هەرزەکاران، ئەوە دەخەنە ڕوو کە گەڕانی هەرزەکار بۆ بەراوردکردنی ژیانی خۆی لەگەڵ کەسانی تر کە ساتەکانی دڵخۆشی خۆیان نیشان دەدەن لەو شوێنانەدا دەبێتە هۆی درووستبوونی هەستی خەمۆکی و بێهیوایی و نائومێدی، تەنانەت توڕەیی وغیرەکردن.
هەڵمەتی "خێزانەکانمان دەپارێزین" کارێکی هاوبەشی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە لەگەڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و تۆڕی میدیای کوردسات. هەروەها یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ کە بە کۆی دەنگ لەالیەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پەسەندکراوە، لە دوو توێی نامیلکەیەکدا ئامادەکراوە بۆ بەشداربووان کە ئەم نامیلکەیە تایبەتە بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.
یاساکە سزای شەش مانگ تا پێنج ساڵ زیندانیکردن یان غەرامەکردنی قورس دەسەپێنێت بەسەر هەر تاکێکدا کە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بەکاربهێنێت بۆ هۆکارەکانی هەڕەشەکردن، جنێودان، یان باڵوکردنەوەی گفتوگۆ یان وێنەی نەخوازراو. دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە مندااڵن دەکات.
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات. ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتییەکانەوە، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە
سۆشیال میدیا پالتفۆرمەکان:
https://www.ksc-kcf.org/ https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/ https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/ https://twitter.com/KSC_KCF https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
١٤٠ گەنج بەرنامەی ڕاهێنانی کارامەیی کاریان بەسەرکەوتوویی تەواوکرد بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان لەڕووی پەیوەندیکردن و خۆگونجاندن.
5/15/2024
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
۱٥ ی ئایاری ٢٠٢٤
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە شاری کەرکوک بەرنامەی کارامەیی كاری بەسەرکەوتوی جێبەجێکرد بۆ ١٤٠ گەنج ) ٩٦
کوڕ و ٤٤ کچ (کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵی بوو ، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ . بەشداربووان لە سەرجەم نەتەوە و
پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکانی کەرکوک دەستنیشانکراون. شایەنی باسە ئەم بەرنامەیە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی
کوردستانەوە جێبەجێدەکرێت.
هەولێر: ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ٤٠ سرنج پەمپ (Portable Syringe Pump) بۆ سەنتەری تالاسیمیای هەولێر دابینکرد
5/9/2024
ڕێکخراوی مندااڵپارێزی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی LDSC ی ئەمریکی هەستان بە دابینکردنی ٤٠ سرنج پەمپ (Portable Syringe Pump)بۆ سەنتەری تالاسیمیای هەولێر کە ئامێرێکە بۆ لێدانی دەرزی کەم کردنەوە ئاسن بۆ بەشێک لە توشبوانی تالاسیمیا بەکاردێت. لەئێستادا ٤٠ منداڵ سودمەندەبن لەم ئامێرە. لەهەمان ڕۆژدا ستافی منداڵپارێزی کوردستان ڕێژەیەکی باش خوێنیان بەخشییە توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیا لە شاری هەولێر ، لە ڕێکەوتی ٨/٥/٢٠٢٤ لە ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا.
ئەو نەخۆشانەی کە توشبووی تالاسیمیان ، کە نەخۆشییەکی بۆماوەییە، پێویستیان بە گواستنەوەی خوێنی بەردەوام هەیە بۆ پاراستنی گەشەی ئاسایی جەستەیان و تێکشکاندنی خرۆکە سوورە بێ کاریگەرەکان یان لەناوبردنی خانە گەشەکردووەکانی ئێریترۆید ) ( Erythroid لە مێشکدا. خرۆکە سوورە بێ کاریگەرەکان هۆکاریی کەم خوێنی و میتابۆلیزمی نائاسایی ئاسن . بەپێی ئامارێکی دامەزراوەی تالاسیمیای کوردستان، لە شاری هەولێر ١١٠٠ نەخۆشی تالاسیمیا هەیە، لە سلێمانی ڕێژەکە بەرزترە و ١٣٧٥ نەخۆش بوونی هەیە، وە بەرزترین ئاست لە شاری دهۆکە کە دەگاتە ١٦٠٠ نەخۆش وە ساڵانە ٣٠ حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت، لەگەڵ مردنی ۳-۵ نەخۆش لە ساڵێکدا. لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢٣ دەریخستووە کە ١٣،٣٩٠ حاڵەتی تووشبوون بە تالاسیمیا لە عێراق تۆمارکراوە و لە ٪ ٦٦ ی حاڵەتەکان تەمەنیان لە خوار ١٥ ساڵە.
ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەشکرا بە سەنتەری تالاسیمیای هەولێر کە بەنزیکی ) ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ (منداڵ لەم سەنتەرە چارەسەر وەردەگرن.
پەیوەندی بە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی دیکەوە دەکات بۆ ئەوەی هاوکار بن لە نەهێشتنی کەموکوڕییەکان لە بژاردە بەردەستەکان بۆ چارەسەری نەخۆشەکانی تالاسیمیا لە ناوخۆی عێراق. زۆربەی نەخۆشەکان لە خێزانە هەژارەکانن و ناتوانن گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر . لەگەڵ هەبوونی قەیرانی دارایی لە کوردستان حکومەت نەیتوانیوە بەدەم داواکاری نەخوشخانەکانەوە بچێت ئامێر و پێداویستی پزیشکی بەپێی پێوسیت دابینبکات. امانجی ئەم پڕۆژە هاوبەشە لەگەڵ ڕێکخراوی LDSC دابینکردنی پاڵپشتییە بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە پزیشکیە ناوخۆییەکان دووپاتکردنەوەی هەوڵەکانی ڕێکخراوی KSC بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بۆ منداڵان .
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات . لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی منداڵ، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و فرياگوزاری له كاتی کارەسات . ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .