خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەند دەیەیەک لە کاریگەری و دونیابینی ڕێکخراو بۆ داهاتووی هەموو منداڵێک
سلێمانی: خاتوو سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان تیشک دەخاتە سەر چەند دەیەیەک لە کاریگەری و دونیابینی ڕێکخراو بۆ داهاتووی هەموو منداڵێک
خاتوو سارا ڕەشید "ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تەنها رێکخراوێک نیە بەڵکو بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان"
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤
سلێمانی/ عێراق، سارا ڕەشید سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دونیابینی ڕێکخراوەکەی بۆ داهاتوو خستەڕوو بە بەردەوام بوون لەسەر دەستکەوتە گرنگەکانی بۆ فراوانکردنی بواری چالاکی و پڕۆژەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەشی نوێ، بە دڵنیاییەوە ئەمەش جێبەجێدەکرێت بە ڕەچاوکردنی پابەندبوونی منداڵپرێزی کوردستان بە خزمەتکردن و پشتیوانیکردنی منداڵان و گەنجان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق و دەرەوەی عێراق.
بە ئامادەبوونی منداڵان و گەنجان و خێزانەکان و میوانە بەڕێزەکان و هەروەها خانمی یەکەمی عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خاتوو سارا ڕەشید لە نمایشی پڕ ڕەنگی منداڵپارێزی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر کار و پڕۆژە گرنگەکانی منداڵپارێزی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەک دامەزراندنی یەکەمین نەخۆشخانەی دڵی منداڵان و ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری دەربارەی شێرپەنجەی منداڵان و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی" بەڵێ بۆ ژیان، نەخێر بۆ ماددەی هۆشبەر".
ئەوەشی خستە ڕوو ئەو دەستکەوتانەی منداڵپارێزی کوردستان بەدەستی هێناوە دەگەڕێتەوە بۆ دڵسۆزی بەخشەرەکان و تاک و ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییانەی هاوکاریان بوون.
ڕایگەیاند:"بە بێ ئەوان ناتوانین هیچ کارێک ئەنجام بدەین و بە تەنها هیچ کارێک بکەین بە بێ بوونی هاوبەشەکانمان"
هەروەها سارا ڕەشید باسی پەیوەندی خۆی کرد لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و یادەوەری منداڵی خۆی گێڕایەوە لە کاتی بەشداری کردنی لە چالاکییەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک لەگەڵ دایکیدا.
وتی: "بۆ من ئەمانە تەنها چالاکی ئاسایی نەبوون بەڵکو هەمووی وانەیەکی زۆرگرنگ بوون بۆم کە فێری میهرەبانی و خۆڕاگری و کاری بە کۆمەڵی کردم" بۆ ئەوەی ڕوون و ئاشکرا بێت کە ڕابەرایەتی کردنی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە رێگەی ئەم ئەزموونە سەرەتاییانەی ژیانییەوە سەرچاوەیانگرتووە و هەروەها ئەم کارە ئاواتی ژیانی ئەو بووە.
بە ڕوانینە داهاتوو، پێناسەی منداڵپارێزی کرد وەک زیاتر لە ڕێکخراوێک وتی: بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان."
لە کۆتای نمایشەکەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان گەشبینی و سوپاسی خۆی دەربڕی: " ئاستەنگەکان زۆرن بەڵام هیمەتەکانیش زۆرن. دڵنیام بەیەکەوە کاریگەریمان زیاتر دەبێت. سوپاس بۆ متمانەتان، بەهیوای ئێوارەیەکی خۆش بۆ هەموو لایەک.
درێژەی وتاری خاتوو سارا رەشید:
بەڕێز خانمی یەکەمی عێراق شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، منداڵە ئازیزەکان، خێزانە بەڕێزەکان هەموولایەکتان بەخێربێن.
زۆر خۆشحاڵم کە ئەم ئێوارەیە لەم بۆنە خۆشەدا لەگەڵتانم و دەبینم هۆڵەکە پرە لە منداڵ و گەنج و گەورە کە هەموو لێرەن بۆ بینین و پاڵپشتی کردنی داهێنان.
وەک ئاشکرایە، رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و سندوقی منداڵانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لەسەر دەستی دوو خانمی بەڕێز دامەزراوە، خاتوو هێرۆ و خاتوو شاناز، لەگەڵ چەند کەسێکی خۆبەخشی دڵسۆز کە هەندێکییان ئەمرۆ لەگەڵمانن وەک روناک خانی بەڕێز وە جێی هەندێکییان زۆر دیارە، ئەوان توانیان تۆو و هیوا وگۆرانکاری بچێنن لە کاتێکی زۆر پێویستدا .
دیدگاکانیان زۆر سادە بوون بەڵام زۆر قوڵ بوون ئامانجیان وابوو کە هەموو منداڵێک ئەبێت منداڵی خۆی ببینێت سەرەرای هەرچی بارودۆخێک
من لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە لەگەل دایکم دەرۆشتم بۆ چالاکییەکان بەمەبەستی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ منداڵانی کوردستان کە بۆ من تەنها چالاکی ئاسایی نەبوون بەڵکو هەمووی وانەیەکی زۆر گرنگ بوون بۆم کە فێری میهرەبانی و خۆڕاگری و کاری بە کۆمەڵی کردم ئەمەوێ ئەوەشتان بۆ روون بکەمەوە کە تێکەڵ بوونی من لەم کارە بەڕێکەوت نەبووە جگە لە کاریگەری ئەو دووخانمە لەسەرم ئەم کارە ئاواتی ژیانمە.
ژیانی ئەکادیمی خۆمم بۆ ئەم بوارە تەرخان کردبوو وەک خوێندنی تەندروستی جیهانی و توێژینەوە لەسەر گەشەپێدان دوای کۆتایی هاتنی جەنگ، لە هەر شوێنێک کارم کردبێت دڵم هەر لای منداڵپارێزی کوردستان بووە
بۆ یەکەمجاردەست بە کاربووم لەم ڕێکخراوە لە ساڵی ٢٠١٢ کە وەک خۆبەخش لە نەخۆشخانەی هیوا دەستمپێکرد، پاشان مامۆستای ئینگلیزی بووم لە کازیوەی سەرشەقام، قسەی خۆشمان بێت زۆر باشیش نەبووم. دواتر وەک سەرپەرشتیاری بەشی خزمەتگوزاری مناڵانی ئاوارە و پەنابەربووم لە کاتێکدا کە زیاتر لە ١.٢ ملیۆن ئاوارە هەبوون لێرە، وە نوێنەرایەتی کردنی ڕێکخراوەکەمان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمرۆ وەک سەرۆکی منداڵپارێزی کوردستان هەست بەشانازییەکی زۆر دەکەم کە بەردەوامی بدەم بەو کارانەی کە دامەزرێنەرانی دەستیان پێکرد و هەموو هەوڵێک دەدەین کە پابەند بین بەو ڕێگایەی پێشتر کاری لەسەرکراوە بەڵام بە شێوازێکی نوێ هەتا باشتر بتوانین سەربکەوین بەسەرئاستەنگە نوێکاندا. لە ساڵانی پێشوو هەوڵمانداوە کە کارەکانمان ڕێک بخەین بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ کێشەی سەردەمەکان و خزمەتگوزاری منداڵان و گەنجان بەرەوپێشەوە بەرین لەوانەش کردنەوەی نەخۆشخانەی دڵی مناڵان و بەرنامەی هەڵمەتی نیشتیمانی (نا بۆ ماددەی هۆشبەر، بەڵێ بۆ ژیان ) .
حەزم دەکەم لێرەدا ئاماژەبدەن بە چەند داتایەک:
· لە ساڵی ١٩٩١ هەتاوەکو ئێستا پڕۆژەی گرتنەخۆی منداڵ بەردەوام بووە و١١٩٣٠ منداڵ سوودمەند بوون.
· تەنها لە ٢٠٢٤ دا ١٧٢٦ منداڵ سوودمەند بوون لە خزمەتگوزارییەکانمان بۆ پاراستنی منداڵ و٧٢٢ منداڵ سوودمەند بوون لە نەشتەرگەریی و پێداویستی پزیشکی.
· زیاترلە ٧٢٠٠ گەنج بەشداربوون لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی توانای گەنجان و٢١٠٠ منداڵ سوودیان بینیوە لە پڕۆژە پەروەردەییەکانمان.
ئەم ئامارانە تەنها نمونەیەکی بچوکن لە کارو چالاکییەکانمان.
زۆر کەس پرسیار دەکەن چۆن دەتوانین ئەم کارانە جێ بەجێ بکەین، ئایا پارە لە حکومەت وەردەگرین؟ نەخێر بەخشەری دڵسۆزی تاک و کۆمپانیا و ڕێکخراو، لێرە و لەدەرەوە پاڵپشتیمان دەکەن کە بە بێ ئەوان ناتوانین هیچ کارێک ئەنجام بدەین و بە تەنها هیچ کارێک بکەین بە بێ بوونی هاوبەشەکانمان
بۆ من ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان تەنها ڕێکخراوێک نیە بەڵکو بزوتنەوەیەکە، خێزانێکە، روناکی یە، پێویستمان بەوەیە کە هەموو منداڵێک سەلامەت بێت و هەموو گەنجێک بەهرەمەند بێت و هەموو گەورەیەک بەشدار بێت بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی میهرەبان
ئەم ئێوارەیە گەشبینم بە بینی ئێوە و نەوەکانی داهاتوومان و دڵنیام بەیەکەوە کاریگەریمان زیاتر دەبێت هەر چەندە ئاستەنگەکان زۆرن بەڵام هیمەتەکانیش زۆرن.
سوپاس بۆ دەزگای میدیای کوردسات، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان و بۆ متمانەتان.
بەهیوای ئێوارەیەکی خۆش بۆ هەموو لایەک .
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵاییەتی، ئابوری، و پەروەردەی .
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: press@ksc-kcf.org
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
















































\



























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



