منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی سەرانسەری ئەنجامدەدات بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
سلێمانی: منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی سەرانسەری ئەنجامدەدات بۆ پشتیوانیکردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە.
ئەنجامدانی هەڵمەتێک بۆ هۆشیارکردنەوی کۆمەڵگا سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی، تیشک خستنە سەر گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەردەستبوونی چارەسەر بە یەکسانی و گرنگی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی.
منداڵپارێزی کوردستان - بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
١٥ شوبات ۲۰۲٥
سلێمانی، عێراق - شوباتی ۲۰۲٥، منداڵپارێزی کوردستان زنجیرەیەک هەڵمەتی هۆشیاری و کۆمەک ئەنجامدەدات لە سەرانسەری عێراق بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەی منداڵی. ئامانج لەم چالاکییە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و کۆکردنەوەی کۆمەکە بۆ کڕینی ئامێری ئینفیوژن پەمپ (infusion pump) بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە، لەپێناو باشترکردنی پڕۆسەی پێدانی چارەسەری کیمیایی بۆ منداڵانى توشبووی شێرپەنجە.
لە هەمان کاتدا منداڵپارێزی کوردستان هەڵمەتێکی هۆشیاری ئەنجامدەدات بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا دەربارەی شێرپەنجەی منداڵی و جەختکردنەوە له گرنگی زوو دەستنیشانکردن و بەردەستبوونی چارەسەری یەکسان و دابینکردنی پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی بۆ نەخۆشەکان و خێزانەکانیان.
ساڵانە زیاتر لە ٤۰۰،۰۰۰ منداڵ وهەرزەکار لە خوار تەمەنی ۲۰ ساڵی توشووی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و شێرپەنجە دووەمین هۆکاری مەرگە لە منداڵانی تەمەن ٥ بۆ ۱٤ ساڵ بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵی ۲۰۲۱. شێرپەنجەی خوێن، وەرەمی مێشک، لیمفۆما، وەرەمە ڕەقەکان وەک نیورۆ بلاستۆما، وەرەمی ویلمز باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لە منداڵاندا. بە پێچەوانەی شێرپەنجە لە گەورەکاندا، شێرپەنجەی منداڵی پەیوەندی نییە بە کاریگەرییەکانی شێوازی ژیان وە ناکرێت بە پشکنینی بەردەوام ڕێگری لێ بکرێت. بەڵام زوو دەستنیشانکردن وە بەردەستبوونی چارەسەری گونجاو هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی ڕزگاربووان.

منداڵپارێزی کوردستان ئەندامه لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی شێرپەنجەی منداڵان (CCI)کە تۆڕێکی جیهانییە و پێکهاتووە له زیاتر لە ۱۸۰ ڕێکخراو كه پابەندن بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرەکان و پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهاندا.
ئامانجی هەڵمەتەکە
منداڵپارێزی کوردستان کاردەکات لەسەر دوو ئامانجی سەرەکی:
۱- کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کڕینی ئامێری ئینفیوژن پەمپ: منداڵپارێزی کوردستان هەوڵدەدات بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کڕینی ئینفیوژن پەمپ بۆ باشترکردنی پڕۆسەی چارەسەری کیمیایی بۆ منداڵان لە عێراق. ئینفیوژن پەمپ ئامێرێکی بچووک و زیرەکە، کە یارمەتی گەیاندنی دەرمان دەدات ڕاستەوخۆ بۆ ناو لەشی نەخۆش، بە هێواشی و جێگیری کار دەکات بۆ گەیاندنی بڕی گونجاو لە دەرمان لە کاتی گونجاودا. لە چارەسەری کیمیاییدا ئینفیوژن پەمپ بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بڕی پێویستی دەرمانەکە بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر بدرێت بە نەخۆشەکە. هەروەها ئەم ئامێرە زۆر گرنگە بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لەبەرئەوەی دەرمانی پێویست بە بڕی دیاریکراو دەگەیەنن، بەمەش مەترسییەکان لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر کەمدەبنەوە و دەرئەنجامەکان باشتر دەبن.
٢- بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی منداڵی: سەرەڕای کۆکردنەوەی کۆمەک،KSC ھەڵمەتێکی ھۆشیاری ئەنجامدەدات بە ئامانجی پێدانی ھۆشیاری بە کۆمەڵگا دەربارەی نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی منداڵی و گرنگی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی خۆیدا و پشتیوانی کردنی منداڵانی توشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەکانیان لە ڕووی دەرونی وکۆمەڵایەتییەوە. ھەروەھا ھاوکارییان دەکات لە ڕوی داراییەوە.

گفتوگۆی پانێڵ لەسەر ڕێبازە گشتگیرەکان بۆ شێرپەنجەی منداڵان
لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا KSC بەشداری دەکات لە پانێڵکدا لە زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان. ڕێکخراوەکەمان چالاکییەکە ڕێکناخات، بەڵام نوێنەرانی وەک پانێڵست و بەڕێوبەری پانێڵ بەشداری دەکەن، لە پانێلەکەدا گرنگی بە ڕێبازێکی گشتگیر دەدەن بۆ چاودێریکردنی شێرپەنجەی منداڵان کە دیدگای پزیشکی، دەرمانسازی و دەروونی لەخۆدەگرێت.
بەشداربن لەگەڵمان لە پێناو بەدیهێنانی گۆڕانکاری مەزن لەڕێگەی پێشکەشکردنی کۆمەک یان بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری کە دەتوانێت هاوکار بێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی تاکێک. پێکەوە دەتوانین یارمەتیدەر بین بۆ ئەوەی هیچ منداڵێک ناچار نەبێت بە تەنیا ڕووبەڕووی شێرپەنجە ببێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی بەشداری کردن لە چالاکی و پڕۆژەکانی منداڵپارێزی کوردستان تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://ksc-kcf.org/ckb
دەربارەی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە پێناوقازانجدا کارناکات، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نیە، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز، پابەندییە ئاینی و سیاسیەکان یارمەتی پێشکەش بە منداڵان دەکات .
لە ئێستادا لە چوارچێوەی ٤ بەرنامەی سەرەکیدا کاردەکات ئەوانیش، پاراستنی منداڵ، تەندروستی، پەروەردە و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و هەروەها فرياگوزاری له كاتی کارەسات.
ئامانجی سەرەکیمان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی باشترە لەڕێگەی چاککردن و دابینکردنی پێداویستی جۆراوجۆری ماددی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی، ئابوری، و پەروەردەیی.
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانمی یەکەمی ئێستای عێراق خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دامەزراوە.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە: press@ksc-kcf.org
سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمەکان:
https://www.facebook.com/kurdistansavethechildren
https://www.instagram.com/kurdistansavethechildren/
https://www.linkedin.com/in/kurdistan-save-the-children/
https://www.youtube.com/@KurdistanSavetheChildren
https://whatsapp.com/channel/0029Vag7rzH2kNFhFEaPXi2P

















































\


























دەستکەوتەکانی ٢٠٢٤







هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی ئەم هاوکارییە گرنگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەم هەلەی بەکارهێنا بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ ١٩٣ بەخێوکەر لە ژێر ناونیشانی )چۆنیەتی ئامادەکردنی منداڵ بۆ تاقیکردنەوەکان و پاراستنیان لە پەتای وەرزی(.
سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سارا ڕەشید ڕایگەیاند "ئێمە پابەندین بە بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە و فراوانکردنی بەردەستبوونی هاوکارییەکانمان بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک، دڵنیابوونەوە لەوەی هەرمنداڵێک چارەسەری پێویستی چاوی بۆ ئەنجام دەدرێت."



