خێزانەکانمان دەپارێزین: بەیەکەوە بۆ داهاتوویەکی سەلامەت
خێزانەکانمان دەپارێزین: بەیەکەوە بۆ داهاتوویەکی سەلامەت
گەنجان لە سەرانسەری عێراق گیرۆدەی مەترسیەكانی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانن. بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری ڕێكخراوی منداڵپاریزی كوردستان ھەڵمەتی " خێزانەكانمان دەپارێزین" ڕادەگەیەنێت.
هەڵمەتی هۆشیاری خێزانەکانمان دەپارێزێن کارێکی هاوبەشی نێوان هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی و دەزگای میدیایی کوردسات و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە، کە بۆ ماوەی ٦ مانگ بەردەوام دەبێت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا.
هەڵمەتەکە لە ناوچەکانی چەمچەماڵ، کەلار، دەربەندیخان، خانەقین، کۆیە، هەڵەبجە، پێنجوێن، چوارتا، ڕانیە، قەڵادزێ ئەنجام دەدرێت.
ئامانجی هەڵمەتەکە:
هۆشیارکردنەوەی تاکی خێزان و گەنجان و نەوجەوانانە لە زیانەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن
ڕوونکردنەوەی ئاکار و زیانەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان وە هۆشیارکردنەوەی گەنجەکانمان تاوەکو وریاتر بن لە کاتی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
هەڵمەتەکە ئەم چالاکیانە لەخۆ دەگرێت:
1.نمایشکردنی کورتە فیلمی حەوت و نیو کە بەرهەمی هاوبەشی هەریەک لە دەزگای میدیایی کوردسات و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانییە وە منداڵپارێزی کوردستان لە سەنتەرەکانی چالاکی گەنجانی منداڵپارێزی کوردستان پێشکەشی گەنجان و خوێندکارانی خوێندگە و زانکۆ و پەیمانگاکانی دەکات.
2.ئەنجامدانی سیمینار و گفتوگۆی کراوە
3.دابەشکردنی نامیلکەی زانیاریی هۆشداری بۆ ناساندنی یاسای ژمارەی ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ کە بریتییە لە یاسای قەدەغە کردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردنە.